دكتۆر به‌رهه‌م وەک خۆی

سەپان ئەنوەر - 22-09-2018 - 14235 جار خوێندراوەتەوە

دوای ساڵانێک لە لە سیاسەت و حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی بارودۆخێکی سەخت و دژوار به هۆی یەکتر قبوڵنەکردنی لایەنەکان لەبەر هۆکارگەلێکی سیاسی بوو ، کە نەهامەتگەلێکی  سیاسی و ئابوری زۆری بەدوای خۆیداهێنا تا ئاستی پێکدادن و ته‌خوین و تەشهیرکردنی یەکتر ، وێڕای فرەیی هێز و لایەنەکان ،بەڵام دۆخی یەکریزی و یەکخستنی ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەپێناوی رێکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی ئەگەر ئیرادەی یەکگرتنەوە لە نێوان هەر هێزێک و لایەنێک هەبوبێت، بەڵام کاری جدی بۆنەکراوە بەنمونە رێکەوتنی دەباشان لەنێوان یەکێتیی و گۆڕان. وێرای بێ متمانەیەکی زۆر لەنێوان حزبەکان بەڵام ئەم قۆناغە وا پێویست دەکات حزبەکان ئەم دۆخە تێپەڕێنن لە ماهییەتی یەکگرتن و یەکخستنەوەی هێزەکان تێبگەن لە پێناو بەهێزکردنی پێگەی کورد لە بەغدا. 

لەدوای هەڵبژاردنی ۱۲ ئایار دۆخەکە تەواو گۆڕاو جیاوازیەکی گەورەی بەدوای خۆیداهێنا کۆمەڵێک راستی دەرخست  کە کوردستان ،کارەکتەرێک وکارێزمایەکی بەهێزی پێویستە بۆ یەکریزی بەرامبەر بەغدا ، ناکرێ چیتر سیاسەت لە کوردستان بریتی بێت لە یەکتر شکاندن  و دوربکەوینەوە لە پێکەوە ژیانی سیاسی ئەمەش تاکە بژاردەیە لە بەردەم هەرێمی کوردستان لە بری شپرزەیی سیاسیی و تێنەگەیشتن لە گرنگی رۆلی کەسایەتیە سیاسیە ناسراوە گوێلێگیراوەکان کە ئاستی لۆکاڵی و ناوچەییان تێپەڕاندوە و بونەتە ره‌مزو سومبول و  ئەستێرەی سیاسی نیشتمانی و ناسراو و رێزڵێگیراو لە ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی ، هەر لەوپێناوەشدا دکتۆر بەرهەم هەوڵ تواناى خۆى بەکارهێنا بۆ یەکخستنى لایەنەکان، بەڵام هەندێکیان داواکەیان بەهەند وەرنەگرت و بەدەمەوەی نەهاتن. 

بڕیاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان تەواو یەک دەگرێتەوە لەگەڵ پرنسیپەکانی پیکەوەژیانی سیاسی و رێزگرتن لە کەسایەتییە سیاسیە لیهاتوەکان بۆ ئەرکە قورسەکان ، بۆیە گەڕانەوەی دكتۆر بەرهەم بۆ نێو یەکێتیی لە سۆنگەی پەرۆشی خەمخۆری بووە بۆ برەودان و رەواجدان بە چەمکی پێکەوە ژیانی سیاسی و تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی نوێتر لە ناو دەسەڵاتی سیاسی ، هه‌روەک چۆن مام رۆحی شادبێت کورسی سەرۆکی عێراق پێویستی بە مام بوو هەروها ببووە چەتری پێکەوە ژیانی سیاسی کۆکەرەوه‌ی هەموو پیکهاتەکانی عیراق و کوردستان ، ئاواش ئەمڕۆ یەکێتیی بڕیارە راست ودروستەکەیدا و خوێنکارە بە ئەمەک و بەتواناکەی قوتابخانەی مامی کاندید کرد بۆ ئەو ئەرکە  قورسە ، کە کورسی سەرۆک و دۆخی گەرمی عیراق ناوچەکە پێویستییەکی ئێجگاری بە دکتۆری بەرهەمدارە. 

هەرچەندە لە دوای ئازادکردنی عیراق پۆستی سەرۆك كۆمار، پۆستێکی تەشریفاتی و  ره‌مزییه‌ ‌، به‌ڵام له‌رووی پێگەوە، مانایه‌كی سیاسیی گەورەی هه‌یه بۆ كورد‌. بۆیە هێزه‌ عێراقییه‌كان و هێزە ناوخۆییەکانی کوردستان، ئەبێ لەوە تێبگەن  لە عێراقی دوای 2003 وە عەرەبێکی شیعی و سوننی نابێتە سەرۆکی عیراق چونکە لە عیراقی نوێدا تەنها پشکی کوردە لە ناو کوردیش پشکی یەکێتیی یە ، لەناو سیاسەتمەدارەکانیش ، لیوەشاوترینیان بۆ ئەو پۆستە دکتۆر بەرهەمە ، هەر بۆیە  پرس و پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق ، گەلەک گرنگە بۆ گەلى کورد ، نمایندەی دکتۆر بەرهەم بۆ ئەو پۆستە ، راستەوخۆ کاریگەرى گەورە دەکاتە  سەر ڕەوشى سیاسی و ئابوری هەرێمى کوردستان .

 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP