کاتژمێری بێدەنگی پیاوەگەورەکان

دەلیل جەمال - 19-09-2018 - 10441 جار خوێندراوەتەوە


پیاوەگەورەکان سروشتی بەهێزیان لەوەدایە قۆناغی بێدەنگیان لەقۆناغی وتنیان کاریگەرترە، هەربۆیە جوڵەکانیان، بەدوئاراستە دەخوێنرێنەوە، ئێستا بەرهەم ساڵح وەک کارکتەری دیار بەتەواوی چاوەکان و قەڵەم و میدیای بەئاراستەی خۆی بردووە، ئاراستەیەک پڕ لە دڵەڕاوکێ، پانتاییەکی گەورەی لە شارع و میدیا گرتووەتەوە

تۆسەیربکە، پانتاییەکە لەنێوان کۆمەڵێک مەدلوولە
لەسەر ئەوەنییە، بەرهەم ساڵح دادگایی دەکرێت، یان ئایا بەرهەم ساڵح خیانەتی کردووە، نەوتی وڵاتی هەراج کردووە
یان تۆبڵێی بەرهەم ساڵح مەلەفی گەندەڵی هەبێت؟
ئەمە ئەودیوەیە کەبەرهەم ساڵح نییەتی 

 قسەکەلەسەر ئەو دیوە جوانەیە، کەوەک تانەو ڕەخنە ڕووبەڕووی بەرهەم ساڵح دەبێتەوە
ئایا دەبێت بەسەرۆککۆمار؟
لەوەئەچی لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوێتەوە!
چۆن کاندید دەکرێت؟
کێ پشتیوانییەتی؟
قسەکانی مەکگۆرگ  سەبارەت بە کەسێکی کورد بۆ سەرۆککۆمار، تەوای مەرجەکانی کارەکتەری بەهێز لەقسەکانی مەکگۆرگ لەبەرهەم ساڵحدا هەن..
بۆنەبێتە جێی شانازی گەر بەدیوەکەی تردا بوایە، بوترایە، بڕوانامەی نییە، گەندەڵ و خیانەتی نیشتمانی هەیە

یان پیاوێکە پەیوەندییەکانی لاوازن زمان نازانێ ئەزموونی نییە،
ئەمانە نییە
بۆ ئەودیوە بەهێزە نابینرێت، ئەمریکییەک دەیبینێت لەو دورەوە ئێرانییەک دەیبینێت، عەرەبێک بەشیعەو سونەوە دەیبینێت، بەهێزی و کاریگەری بەرهەم ساڵح بۆکورد
داخەکەم هەندێک بۆ بازاڕی شێواوی خۆیان بۆ داپۆشینی هەڵەو گرفتی خۆیان چاو لەو ڕاستییە دادەخەن

بە وروژانی هەندێک قسەی لابەلا، باشە ناکرێ لەخۆمان بپرسین گەر مەبەستمان خزمەتی گەلە مەبەستمان ناردنی کەسی بەهێزو کاریگەرە بۆبەغدا
بۆچی لەڕابردوودا  دەوترا کورد ناتوانێت کەسانی وەک بەرهەم ساڵح بنێرێتە بەغدا بۆیە حاڵی کورد خراپە
گەر ئەمە خواستی هەمووکوردێکە، 
خۆدەبێت بپرسین کێن لەم مەسەلەدا بازاڕگەرمیان دەوێ
بەمەشەوە هەرخزمەتە

بەرهەم ساڵح نەچێت و نەبێتە سەرۆککۆمار کێ دەنێرێت؟
هەرکەس بێت، بەڵام نابێتە بەرهەم ساڵح.
بەرهەم ساڵح کێ دەینێرێت و لەکوێوە دەڕوا، بە فڕۆکە یان ئۆتۆمبێل. گرنگ نییە، لەوەگرنگتر هێزی کوردە، هەرکەس و لایەنێک بتوانێت کەسی باش و بەهێز بنێرێت بۆهەرپۆستێک دواجار بۆکورد باشە
 
بێدەنگی بەرهەم ساڵح بێدەنگییە بۆ حەقیقەت بۆئەوڕاستییەی زۆرنابات ڕوون دەبێت، ئاخر خۆ لەخۆوە نییە هەموان پەنجە بۆ بەرهەم ساڵح ڕادەکێشن
عێراق پێویستی بەسەقامگیری هەیە سەقامگیری بەکارەکتەری دیبلۆماسی و بەهێزو پێگە فراوان شارەزاو زیرەک 
بەرهەم ساڵح شەڕی ناکا شەڕە لەسەر ئەوەی بڕوات  خۆنەشڕوات بەرهەم ساڵح دەتوانێت ئەوڕاستیە بسەلمێنێت، ئێستا قۆناغی دیالۆگ و کاری هاوبەش و یەکڕیزییە بۆکورد چ لەبەغدا چ لەهەرێم
کەبەمە مەبدەئی نییەت پاکی و هەست و شعوری کوردێکی پاک و خزمەتکارە

هەرچیتان پێیە پێی بڵێن هەڵی ڕێژن ، ئەوانەی هەمیشە بەشێکن لەتێکدان و شێواندن ئەوانەی تەنها لەبازنەیەکی تەسک و داخراودا دەسوڕێنەوە
ئەوانەی لەپەنجەرەیەکی بچوکەوە سەیردەکەن. ئاخر بەم بیرو ڕوئیایەوە  ناتوانن وێنەگەورەکە ببینن

کەمن ئەوسەرکردانە لەپێناوی یەکڕیزی قوربانی بدات وەک چۆن جەنابی مام جلال ڕۆحی شاد هەنگاوی بۆنا
وەک چۆن کاک نەوشیروان ڕۆحی شاد هەنگاوی بۆنا. دەلێگەڕێن لەم بازاڕە پۆپۆلستیەی سازتان داوە، لێگەڕێن لەم  بەندوبالۆرەی ڕێکی دەخەن
لەم تەحلیلە پڕلەعەتف و بێزانیاریەی دای دەڕێژن، لەم ململانێ بێ سودە
بەرهەم ساڵح کەسێکی بەتواناو لێهاتوە، دەتوانێت  پێی دەکرێت هاوکێشەی ناتەوا تەواوبکات، 

پێموایە هاتنی  کەسەکاریگەرەنێودەوڵەتییەکان  وەڵامێکە بۆکورد کە ئەم قۆناغە قۆناغی حەسم و قۆناغی دەرچەیەکە بۆ ڕزگاربوون لەدۆخی چەقبەستوو، ئەمەش بەبەرهەم ساڵح و کەسانی تری بەهێز دەکرێت
حزب وەسیلەیە بۆ گەشتن بەئامانج 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP