هەواڵی ئەمڕۆ

دەبوو چی بکات !

یادگار نه‌سرین - 19-09-2018 - 4117 جار خوێندراوەتەوە


د. بەرهەم هەر لە سەرەتای خەباتی سیاسیەوە لەپێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگا هەنگاوی ناوە، هەمووان شاهیدی ئەوەشن لە کابینەکەی د. بەرهەم چی ئارامیەک و خۆشگوزەرانیەک لێرەدا هەبوو بۆ هەموو چین وتوێژەکان بێ جیاوازی فکری و حزبی، چوونکە د. بەرهەم هەمیشە لە ئاستی بەرپرسیارێتی خۆی بە خزمەتکاری هەمووان داناوە نەک کارکردن ئبۆ ئینتمای حزبی.

ڕوون و ئاشکرایە لە دوای تەواوبوونی ئەو کابینەیە کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ دەکەوێتە نێو قەیرانی زیاتر و تا بێت باری ئابووری و کۆمەڵایەتی و پەروەردەی و تەندرووستی خراپتر دەبێت بەڕادەیەک کە زۆرێکی گەنجان پەنا دەبەنە بەر ڕاکردن لەم نیشتمانە و تا ئێستاش بەردەوامی کێشاوە ئەو هەموو کێشە و گرفتانە کە هاتوونەتە پێش تاک بە تاکی ئەم نیشتمانە، لەهەمبەر ئەمەدا د.بەرهەم دیسانەوە لەپێناو خزمەتکردن و باشترکردنی ژیانی خەڵک ئەمساڵ بە شێوازێکی نوێ هاتە ناو کایەی سیاسی  لەگەڵ چەندین کەسایەتی تری بە ئەزموون و سیاسی لە ژێر ناونیشانی ، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، ئامانجی درووست کردنی ئەم پڕۆژە نوێیە  بە تایبەت بۆ یەکخستەوەی ماڵی کورد بوو لە بەغداد ، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ کارکردنی پێکەوەیی بوو بۆ خزمەت کردن بە نیشتمان و هەوڵی سڕینەوەی هیچ لایەن و کەسایەتیەکی نەدا ههموو ڕکابەریەکی بۆ ئەوە بوو کەهەمووان هەوڵی خزمەتکردنی زیاتر بدەن، مۆدێلێکی نوێی هێنایە کایەوە هەر لە بانگەشە کردنی هەڵبژاردن تا پێک هێنان وگفتوگۆ و دانووستان.

 د. بەرهەم کاری بۆ ئەوەش دەکرد کە کەسی شیاو لەشوێنی شیاو بێت بۆ ئەوەی حوکم ڕانیەیەکی حەکیمانە لێرەدا بکرێت و چی خەڵک نەبێتە قووربانی ململانێی سیاسی و پێک نەهاتنی لایەنەکان پێکەوە، ئەم کار و ماندووبوونانەی د.بەرهەم جێگای ستایش و ڕێزلێنانە نەک دژایەتی کردنی ، ئێستاش بە خۆشحاڵیەوە بۆ هەوڵدن بۆ گەڕانەوەی بوودجە و چەندین ئیمتیازاتی تر بۆ کورد قبووڵی کردووە کە بڕواتە سەر کورسی سەۆکایەتی حوکمەتی عێراق بۆ ئەوەی قەیران و خراپی ژیانی ئەم میلەتە درێژە نەکێشێت و چی دی گەنجان و هەمووچین و توێژەکان هەوڵی ڕاکردن لەم نیشتمانە نەدەن ، چیدی کارەساتی تراژیدی نەبیستین و ڕوو نەدات بەهۆکاری خراپی باری ئابووری و ژیانی خێزانەکان ، کەوایە کارە درووستەکە ئەمە بوو کە د.بەرهەم بڕیاری لەسەر دا ،سەلماندی کەسی شایستە پێویستە بخرێتە شوێنی شایستە بۆیە دەبێت هەموومان بێ جیاوازی فکری و ئینتمایی حزبایەتی پاڵپشتی بکەین و دڵخۆش بین بە بوونی نوێنەرێکی وەها کە لە چوار ساڵی داهاتوو نوێنەرایەتی ئەم گەلە دەکات لە بەغداد.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP