ئەگەر دکتۆر بەرهەمیش نەبێ ..، دەبێ بەشوێن بەرهەمێکدا بگەڕێین

دڵشادی عومەر کاکی - 17-09-2018 - 7189 جار خوێندراوەتەوە

 دڵشادی عومەرکاکی   

گرفتەکە ئەوەیە ،کەتاریکی باڵی کێشا بەسەرماندا، بەهەرلایەکدا دەست درێژدەکەین باش وخراپ،بەجوانیی لێک جوادا ناکەینەوە و ناناسینەوە،ئاخر خەڵکی لەمەینەتیدا حەوسەڵەیان کەمدەبێتەوە،چوارچاودەبن،بەهەموشت بڕوادەکەن،لەوکوردوستانەی ئێمەدا، تۆڕەکانی هەواڵی سیاسی ،لەهەمو شوین وجێیەکدا تەونی خۆی تەنیوە،ماڵ ومزگەوت، فەرمانگەو خوێندنگا،دوکان وبازاڕ،کۆڕو کۆمەڵ،هەرهەمو لەمەدوجەزری بڕیارو هەڵوێستی جۆراو جۆردان..گرفتێکی دیکەی ئێمە،کەناتوانین لێی دەربازبین خۆشبڕوایمانەو..کەمەربەندمان هیند خاو شل بەستوە زۆرینەمان زۆر زوو کەمەر کێش دەبین بەدەست قسەو قسەڵۆکی عەوام و ووتارۆکەو کۆمێنتە عەنتیکەکانی سوشیالمیدیاکانەوە....   

هەمومان بینیمان ئەوهەرێمەی وەک کەشتیەکی شەتەک سەرئاوکەوتو بەبارێکی قورسەوە ژورە تاریک وپەنهانەکانی ئاخنراوەو بە گورزەو شەددە دراوودۆلارو ئاوس بەسندوقی زێڕوچەک وسەنەدوپشک وقەواڵەی نهێنی.هەرێمێک سەرنشینەکانی سەرەوەی بێ باک ومەست بەسەفای ژیان،ئاقارو گۆشە تاریکەکانی ئاخنراو بەخەستەو کەنەفت برسی وبێزارەکان.، ئەو هەرێمەی ئێمە  ئۆردوگایەکی بێچارەو بێفریادڕەس ..،کەشتیەکی سەرئاوکەوتو بێ دەلیل لە ئۆقیانوسی تاریک ولێڵ،ئابڵۆقەدراو بە نەیارنادۆست،ئەوە چارەکە سەدەیەک زیاترە ئەوگەلە هەژارو دڵسافەی مە ئەوباوک ودایکەدڵفراوان چاوبەفرمێسکانەمان ئەو براوخوشکە شەرمن ودڵخاوێنانەمان بەدەستی ڕەق ووبێویژدانیی سەوداومامەڵەی سیاسەت وحیزب ودەوڵەتداریی وگفت وپەیمانی ئەو هەمو( پیاوەجوامێرنەی)!!! نیشتمانەوەلە بێزاریەکەوە بۆ بێزاریەکی تر لەمەینەتیەکەوە بۆ مەینەتیەکی  ئاڵۆزتر ..لە قەیرانیکەوە بۆ یەکێکی قوڵتر.ئیتر نازانم سەری کاس وسکی برسی ئەوان دەزانێ ..ئاخر لەبرسێتیشدا  هەم جەستە شەتەک وخەستە هەم بیرکردنەوەشمان پەرێشان دەبێ.               

ئەو هەمو ستایشە بۆ..!! ئەوهەمو گلەیی گازاندە..ئەو هەمو ڕق وبێزاریە ..ئەو هەمو باڵ و باوەش بۆکردنەوەیە ..ئاخر ئێمە لەنێو سات وسەردەمێکی جەنجاڵدا لێکدانەوەمان خستۆتە دوای بڕیارە خێراکانەوە زۆر زوودەڵێین وبڕیاردەدەین . بوینەتە ڕەعیەت و.. بێهیوایی بێ ئومێدی بۆ ژیانیکی هاکەزایی  خەریکە دەمناکەتەوە بەخێل و قەبیلە وڕەوەندانە ڕی دەکەین   بێچارە،شوێنکەوتەی سەرابی گفتی دوبارەی وەعدو پەیمانەکانی سەرنشینەکانی مەست بە زەوق وسەفا بوین
ناکرێ خەلکی هوشیار لەمەدو جەزری گفتی سیاسیەکاندا گاه دڵخۆش و گاه غەمگین بێ چارە بێ و لە ڕاڕایی ودودڵیدا شەووڕۆژبکاتەوە ..ئیدی بەسە باوەشکردن بە تاریکی و نەزانیندا، ئاوڕێک لە ڕوناکی بدەنەوە  ئیتر بەوهەمو وەعدو پەیمانە بەوهەمو گفت وکردارە نادیارە دا لێژمەبنەوە ،،ئەوەیان هەستی تۆی دەوێ هۆش وبیرو هزری تۆی دەوێ  ،تۆ خۆت دەزانی لێکیان جودا بکەیتەوە ئەمیان لەویان ..ئاخربا هەمو شتێک بخەینە لاوە ..ئەو ئەتمۆسفیرەی کەشتیە سەرئاوکەوتوەکەی هەرێمەکەی  ئێمەی تیکەوتوە، بەئاسانی ڕێی ناکەوێتە بەندەری ئارامیی..دەبێ لەو تەمتومان بوم ولێڵیە  گوزەرکەین ،ئەوەندەش لەم بێچارەییە بێئومێدو یاس نەبوین ..

 

هێشتاکە ئەو نێوەندە ئەو مێژودیرۆکی ئەو نیشتمانی هەوڵ وهیمەتە پڕن لە سەرودڵی بەهێزوهێندەی سەرەمێکوتەکانی سیاسەت..دوهێندەی توتیە بەنازەکانی نێو قەفەس کۆتری ئاشتی وباڵندەی ئازادمان هەیە..دوئەوەندەی لێک جودا بونەوە هەستی یەکبون و یەکگرتنەوی کارەجوان وکردارە سودبەخشەکانمان هەیە ،زیاد لە ژمارەی دەنگی تاک پەرست وخۆپەرست ودەستکەوتپەرست ،،خاک پەرست وگەل  پەرستمان هەیە  ،سەیرو ستەمە  لەهەمو شت بەدەنگ دێین ،،بەپەلەو خێراین لە گوزارشتەکانمان بێ سەبرو قەرار..ئیدی دەبێ خاوەن بڕیار بین  ..کوت ومت هاوکێشەکە ئاوەهایە ..دەبێ  ئیتر دەستەوبەرەیەک تەکنۆقرات  پسپۆڕ لە کارو بەرنامە ..کۆمەڵانیک هەم کوڕی نیشتمان هەم پسپۆڕ وکارا گەنج لە بیرو هزردا بۆشناخ وەک پیاو، وشۆخ وەک ژنەکانی نیشتمان.تواناکانی بۆ گەشەو دادوەریی وئیدی با هاوپەیمانی یەکتر بین پەیامی ئاشتی ون نەکەین دوای چارەنوس وڕێگە چارە کەوین..،کوت ومت هاوکێشەکە وایە با پێکەوە پەیوەندیەکان فراوان کەین بەشوێن ئەوانەدا بگەڕێین  بۆ حکومەتێکی تەکنۆقرات.ئەو میکانیزمانەی کە رێگاکە لێژ دەکات .رێگا بە قەمورەکانی سیاسەت چۆل دەکات ..دەبێ بەشوێن کەسانێکدا بگەڕێین..کۆمانکاتەوە.. بەشوێن فریاد ڕەسەکاندا ..لەم نیشتیمانەدا زۆرن ئەوانەی ناسنامەی نیشتمانیان لەباخەڵدایە ..گەر دکتۆر بەرهەمیش نەبێ ..دەبێ بەشوێن بەرهەمێکدا بگەڕێیین.                           


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP