هەرئێستا

لەسێ کوچکەی ئەدەبییەوە بۆ سێ کوچکەی سیاسی

دەلیل جەمال - 8-09-2018 - 3749 جار خوێندراوەتەوە

دوای دروستکردنی شاری سلێمانی لەلایەن میرنشینی بابان و دواجار وەک قەڵەمڕەوی دەسەڵات و ئیدارەی ئەمارەتی بابان شوناسی خۆی وەرگرت.

لەگەڵ ئەم قەڵەمڕەوییە ئیداریییە، ڕەوتی ئەدەب و ڕۆشبیری گەشەی باشی کرد، لەقۆناغی کلاسیکدا، ئەدەبی کوردی لەلوتکەدابوو، بەتایبەت سێکوچکەی شیعری کلاسیکی کوردی  کەبە (نالی،سالم ،کوردی) و بەسێکوچکەی بابانیش دەناسران.

ئەم سێ فیگەرە بەھێزەی شیعری کلاسیک ڕووئیا و دنیابینیان جیاوازبوو، نوسین و داڕشتنیان ھەمان ڕێساو یاسای ئەدەبی کلاسیک بوو، بەڵام لەناوەرۆکدا ھەریەکەو دنیابینی خۆی ھەبوو، پەیوەندی بەھێز بە ڕادەیەک قەڵەمڕەی بابانیشیان تێپەڕاندو بونە لوتکەی ئەدەبی کلاسیکی کوردی و موڵکی میللەت بەردەوام لەخزمەتی ئەدەبی کوردیدابوون.

دوچامەکەی نالی و سالم

نالی لەغوربەت و دورە وڵاتە، دڵی لای سلێمانی و بابانە،بەنامەیەک ئەم دەردە دورییە دەردەبڕێت، سالم بەنامەیەک وەڵامی دەداتەوە، تۆسەیرکە جوگرافیا ڕێگرنییە،ڕەخنەو گازندە ڕێگرنییە بۆ ھەواڵی زێدو خۆشبەختی خاک و خەڵک.

ئەگەر سەیربکەین قەڵمڕەوی ئێستای ئیداری و سیاسی زۆرخراپە لەیەک جوگرافیا بەڵام  دوور ،شێواو بەجۆرێک قوربانی ئەو زێدەیە کە ڕۆژگارێک مەڵبەندی حوکم و ھونەرو ڕۆشنبیری بوو جاران جیاوازییەکان بۆخزمەت و ململانێکان بۆ گەورەی قەڵەمڕەوی شوناس و ناسنامەبوو.

ئێستا سێکوچکەی سیاسی ئەم قەڵەمڕەوییە ھەیە سێکوچکەیەک پێویستی بە نزیکبوونەوەو کۆکردنەوەی وزە پەرتەوازەکانە، جیاوازییەکان بۆ بوژانەوەی سەرخان و ژێرخان کۆکرێتەوە جاران قەڵەمڕەوی بەمانای ھێز بۆ سەقامگیری ، سەقامگیری دەتوانێت ئاشتەواوی ، سیاسی کۆمەڵایەتی دروست بکات، دەبێت ئەم قەڵمڕەوییە چالاک و پڕلە جوڵەی سیاسی و ئەدەبی و ڕۆشنبیری و مەعریفییە، ڕێکخرێتەوە.

ململانێ لەپێناوی دیالۆگی نیشتمانی تا بتوانێت، عبوری ناوچەی خۆی بکات، پێویستە، ھەڵگری شوناسی کۆکردنەوەی بۆچونەکان  بێت، پێویستە ھەڵگری وتاری نیشتمانی بێت،ئەمەش بە بوونی نزیکی ئەوسێکوچەکە سیاسییە دەبێت وەکچۆن لەڕابردوودا سێکوچکەی بابان یان قەڵەمڕەوی ئەوکاتەی ناوچەکە ھەبوو وەبونە ڕەمزو ناسنامەی ئەدەبی و ڕۆشنبیری  بۆخۆیی و میللەتەکەی، ئێستاش پێویستی بەو سێکوچکە سیاسیە دەبێت بۆ سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەو پێشکەوتنی لە تەواوی کایەکاندا ئەوسێکوچکەیەش(ھاوپەیمانی ،یەکێتی، گۆڕان) کەپێموایە لەئێستادا سێکوچکەی قەڵەمڕەوی زۆنی(سەوز)ن.

دوریان ململانێی نالۆژیکی نێوانیان، یەکتر سڕینەوە ھەم جوگرافیاکە ھەمیش ھێز و دەسەڵات پەرتەوازە دەکات و، سەقامگیری  نابێت و دواجار ھاوکێشەکە بەگشتی ناتەواو دەبێت...


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP