تكایه‌ وەك ئەو بمرن

عوسمان گوڵپی - 4-09-2018 - 7999 جار خوێندراوەتەوە


(بە تەنیشت کۆچی دوای دکتۆر جمالی مناڵانەوە) قسەیەك بۆ دکتۆرە بازرگانەکان

پزیشکی زیاد لەهەر شتێکیتر کارێکی مرۆڤانەیە 
ئەگەر مامەڵەی تەندروستی لەگەڵ بکرێت و وەك پیشەیەك بۆ خزمەتی  مرۆڤ تەماشای بکەیت، کاتێك پزیشك دەتوانێت خۆی لە خزمەتکردنی خەڵكدا بدۆزێتەوە ئەوکات زۆر بەئاسانی دەتوانێت ژیانێکی شایستە بۆ خۆی دەستەبەر بکات و لە دڵی هەزاران کەسدا  بە گەورەیی دەمێنێتەوە
کۆچی دوای دکتۆر جەمالی منداڵان نمونەیەکی زیندوە کە تەنها هەواڵی کۆچکردنی بەس بوو بۆ ئەوەی هەزاران کەس ببنە هاوخەمی بنەماڵەکەیان و بە خەسارێکی گەورەی بزانن ئەوە تەنها پاداشتی ئەوەیە کە دکتۆر جەمال وەك خزمەتی مرۆڤ مامەڵەی لەگەڵ پیشەکەی  کردوە و مرۆڤانە بیری کردۆتەوە
من ئەزانم سەدان دکتۆری هاوشێوە و دڵسۆزمان هەن و جێگەی دەستخۆشی و ڕێزن بەڵام بەداخەوە ژمارەیەکی زۆر پزیش وەك بازرگانی مامەڵە لەگەڵ نەخۆشدا دەکەن و بەتەنیشت هەر نەخۆشێکەوە چاویان لە زۆرترین پارەیە دەستیان بکەوێت و چەندین فەحسی نا پێویست  و دەرمانی لەسەر ساغ دەکەنەوە ، بەداخەوە دکتۆرەکان بونەتە بازرگانێکی چاوچنۆك نەك تەنها پیشەکەی خۆیان کردۆتە بازرگانیەکی خاڵی لە مرۆڤایەتی بڵکو لە گەڵ دەرمانخانەکانیشدا شەریکێکی بارگران و لەگەڵ موختەبەرەکانیشدا بەهەمان شێوە

بۆیە پێویستە کۆچی دوای دکتۆر جمال وێستگەیەکی باشی بەخۆداچونەوەبێت بۆ زۆرێك لە دکتۆرەکان و لە نێوان پیشەکەیان و بازرگانیدا بۆشاییەك بۆ مرۆڤ بون بدۆزنەوە بۆئەوەی کە مردن جگە سەروەتێکی زۆر ئەوا مرۆڤ بوون و دڵسۆزی و خەمخۆری جێ بهێڵن و شارێك لە پرسەیاندا بەشداربێت و بۆ هەتا هەتایە ناویان بمێنێتەوە.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP