هەرئێستا

لەگرێبەستی ئەخلاقییەوە بۆ بایکۆتی سیاسیی

ھەڤاڵ دارا - 3-09-2018 - 3512 جار خوێندراوەتەوە

دیارە ساختەکاری بۆ حوکمڕانی خۆجێی کوردیی دەگەڕێتەوە بۆ یەکەم ھەڵبژاردن لەدوای ڕاپەڕین سلفی دەستبەکاربوونی لە کایەی سیاسیی لێدا،دوائەنجامیش لە ھەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایار وێستگەیەکی دیکەی نوسیوە لەو شوختە سیاسییەی کرایە پرۆسەی ھەڵبژاردنەوە، ھیچ ئەگەرێک ناتوانێت بۆ ئەم ھەڵبژاردنەش پێشبینی بکرێت کەبە خاوێنی تێدەپەڕێت چونکە بەڵگەکان واقعێکی تر دەڵێن.

دەکرێت ڕۆژێک بێت سنورێک بۆئەم ساختەکارییانە دابنرێت کە دواخستنی بۆمەبەستی چاککردن و دەستکاریکردنی کنۆچکەکان کە بۆ بەرژەوەندی دەسەڵات ڕەخساوە، ئەگەرئەم پێنگاڤە نەھاتە بوون ڕۆڤاری تر کراوە دەبێت ،ئەگەر بڕیار وایە ھەڵبژاردن دەرکەوتەیەکی دیموکراسیانەی مۆدێرنیتە بێت و بەشێک بێت لە ڕێککەوتنی نێوان ھاوڵاتی و دەسەڵات بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییان بە گشت کایەکانی ژیانەوەئەوە دەکرێت لە ئێستا باشتر ڕێکبخرێت و ھەوڵ بۆ باشترین بدەین لە گشت ڕووەکان، کەدەزانین ئازادیی دەنگدان و فەراھەم کردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆئەم ھەڵبژاردنە ڕەچاوی ئەم ڕێککەوتنەی نێوان ئەم دوو لایەنەیە(ھاوڵاتی و دەسەڵات) بکرێت.

ئەگەربڕیاروایەگرێبەستێک بێت بە شێوەیەک کە ساختەکاری نەکرێت لەدەنگی دەنگدەر، یاخود ئامادەسازی بۆ ساختەکاری نەکرێت، دەبێت ڕێگە بە گشت تاکێک بدرێت ئازادانە و ئازایانە دەنگبدات، دەبێت ڕێز لە ئەنجامی دەنگدان بگیرێت، بۆ ئەوەی ئەم گرێبەستە بە شێوەیەکی باش و ڕێک بڕوات پێویستە بخرێتەوە بواری گرێبەستی ئەخلاقییەوە، لادان لە ھەر بڕگەیەک تێکدانی ئەخلاقیاتی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و باوەڕی نێوانیان دەشڵەژێنێت، تێکچوونی ئەم گرێبەستە ئەخلاقییە باوەک ھەڵبژاردنی ١٢ی ئایار فۆبیای تەزویرنەکردن نەڕەوێنینەوە و دواتر  دەست بە بۆڵەبۆڵی سیاسیی و شەڕی میدیایی بکەین بەڵکو لە ئێستاوە شەڕی ئەم گرێبەستە بکەین.

دەبێت ھەوڵ بۆ نەکردنی ھەڵبژاردن بدەین ھەتاوەکو گشت میکانیزمەکان بەشێوەیەکی باشتر لەئێستا سازبکرێت، کەدەزانین دەنگێکی بێ دایک و باوک دروست دەبێت یان ھەر ڕێگەیەکی تر بۆساختەکاری کەدەگیرێتە بەر ڕێگری لێبکرێت کە ئەمانەش لەدەرەوەی ئەم تێگەیشتنە باوەی ئێستایە،بایکۆتی سیاسیی باشترین بژاردەن لە نێو گشت بژاردەکان ئەگەر لۆبیەکی سیاسیی بەشێوەی بلۆک دروست بکرێت بۆ ھەردوو بژاردەکە، دوو ڕێگە دیاری بکەن گرێبەستی ئەخلاقی یان بایکۆتی سیاسیی.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP