رێگاى دیكه بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافى كورد له‌عیراقدا
مەریوان عەلی محەممەد -
28-08-2018 -
4395 جار خوێندراوەتەوە
كۆى كابینه‌كانى پێشووى عیراق له دواى 2003 ه‌وه كه جڵه‌وى حكومرانیی عیراقیان گرته ده‌ست له عه‌لاوى و جه‌عفه‌رى مالكى و به‌وه‌ى ئێستاشه‌وه , تا ئه‌و كاته‌ى ده‌ستیان به‌كورسی سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تدا ده‌گرت , زۆر میانره‌و و به‌خشنده‌بوون به‌رامبه‌ر به‌و خواستانه‌ى كه له‌ده‌ستووردا كورد داواى جێبجێكردنیانى ده‌كرد, بگره جدیش بوون له جێبه‌جێكردنیاندا , هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا كه وتووێژ و دانوستان بۆ فهراههمكردنى ئه‌و داوانه ده‌كران , به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان كورد چ وه‌كو پێگه‌و چ وه‌ك كه‌سایه‌تى سیاسیی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا زۆر له‌سه‌رووى عه‌ره‌به‌وه بوون به‌سونه و شیعه‌شه‌وه , كه‌چى ئه‌وه‌ى به‌دى ده‌كرێت و له ئه‌رزى واقیدا بوونى هه‌یه , هیچ كام له‌و مادده ده‌ستوریانه‌ى كه كورد خواستى جێبهجێكردنیانى هه‌یه , جێبه‌جێ نه‌كراون و هیچ ئاسۆیه‌كى نزیك و دو‌ریش دیارنییه بۆ جێبه‌جێكردنیان , ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌و و خه‌له‌ل له‌جێبه‌جێ نه‌كردنى خواسته ده‌ستوریه‌كانى كورد له نا ئه‌كتیڤی و نا شاره‌زایی وهفدى دانوستانكارى كورد بووایه له‌گه‌ڵ وهفدى به‌غدا , ئه‌وا ئه‌گه‌رى له‌و جۆره دووره چونكه له‌سه‌رده‌مى سێ كابینه‌ى حكومه‌تى عیراقدا هه‌ردوو ره‌وانشاد مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود راسته‌وخۆ به‌و هه‌موو حنكه سیاسیانهیانهوه لهسهرخهتبوون و هه‌میشه هاوكارى وهفدهكانى كورد بوون له دانوستانه‌كاندا.
كه‌واته خه‌له‌له‌كه له شێوازى دانوستانى وهفدى كوردیدا نییه كه تا ئێستا مافه‌كان دهستبهرنهكراوون به‌ڵكو كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه كورد له‌گه‌ڵ لایه‌نێكدا سیراع و ململانێ و دانوستان ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى , له ده‌ره‌وه‌ى عیراقه‌وه ته‌حه‌كومی پێده‌كرێ,به‌مانایه‌كى دى ئاماژه‌كانى چه‌ند ساڵى رابردوو ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌ن له‌پشتى وهفدى دهنوستانكارى ناوه‌نده‌وه ده‌ستى ده‌ره‌كى هه‌یه و بگره جوڵێنه‌رى سه‌ره‌كى ئاراسته سیاسییه‌كانى عیراقن.
ئه‌و ده‌ستانه‌ش به ناراسته‌وخۆ ئه‌و ئاراسته سیاسییه سه‌پێنراوه بهگۆى لایه‌نه سیاسییه‌كانى نێو سنورى عیراقدا ده‌چرپێنن به‌وه‌ى له‌دواى 2003ه‌وه عیراق له‌ژێركاریگه‌رى وڵاتانى ئیقلیمیدایه و هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه‌ش له‌رێى پشتگیرییكردنى لایه‌نێكدا مه‌سالیح و به‌رژه‌وه‌ندى خۆى ده‌پارێزێ به‌ناوى پاراستنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى وڵاته‌كانیان , بۆیه به‌ئاشكراو زۆر به‌روونى دیاره كه جگه له ئه‌مریكا كه كاراكتهرى سه‌ره‌كییه , توركیا و ئێران و هه‌ندێ وڵاتى كه‌نداویش له‌پشتى په‌رده‌وه چاودێرى وهفدى دانوستانه‌كانى ناوه‌ند ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌نزیكه‌وه‌و ده‌ستوبرد رێگریی بكه‌ن له ریتمى هه‌ر گفتوگۆیه‌ك كه پێچه‌وانه‌ى خواستى ئه‌وان بێ .
كوردیش له‌لایه‌ك له‌نێو ئه‌و گێژاوه سیاسییه‌ى كه له عیراقدا ده‌گوزه‌رێت , له‌لایه‌كى دیكه‌ش قه‌ده‌ر په‌یوه‌ستى كردووه له‌و ناوچانه‌ى كێشه‌ى خاكى هه‌یه به‌ته‌نیا نه‌بێ و جگه له‌خۆى توركمان و عه‌ره‌بى سونه‌ش هه‌بێ , باشتره بۆیه‌ك جاریش بێ وهفدى دانوستانى كورد به‌رله‌وه‌ى پشت به به‌ڵێنى دانوستانه‌كانى ناوه‌ند ببه‌ستێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى , له‌گه‌ڵ توركمان و عه‌ره‌بى شارى كه‌ركوكدا وه‌ره‌قه‌یه‌كى لێكتێگه‌یشتن ئیمزا بكات و تیایدا ته‌ئكید له‌وه بكرێته‌وه كه وهفدى كورد لهدانوستانهكانیدا له‌گه‌ڵ ناوه‌نددا مافه‌كانى ئه‌وانیش له‌كه‌ركوك و ناوچهكێشهلهسهرهكان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات , دۆخه‌كه بۆ كورد وا ده‌خوازێت كه وهفدى دانوستانكارى كورد له‌برى ئه‌وه‌ى له‌نێو لیستى داواكارییه‌كانیدا كه ئێستا به‌دى ده‌كرێ داواى نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى له‌عیراق و چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئاواره‌كانى موسڵ و چه‌ند خاڵێكى دیكه بكات كه سودى ئه‌وتۆیان نییه , داواى مافى توركمان و عه‌ره‌بى سونه له كه‌ركوك بكات , چونكه كێشه‌ى كورد له رووى خاكدا له‌گه‌ڵ توركمان و عه‌ره‌بى سوونه به‌ریه‌كده‌كه‌وێت بۆیه پێویسته كورد تهعاتوف و سۆزى ئه‌و دوو لایه‌نه به نییه‌تێكى راسته‌قینه‌وه بۆلاى خۆى راكێشێت كه به‌دڵنیاییه‌وه له‌میانى دانوستانه‌كاندا ئه‌گه‌ر قازانجى نه‌بێ, زیانیشى نابێ.
ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی