هەڵبژاردن بەدەردی ڕیفراندەمەکە مەبەن

دەلیل جەمال - 27-08-2018 - 2659 جار خوێندراوەتەوە


لەسەروو بەندی ڕاگەیاندنی ڕیفراندەم، جگەپارتی هیچ هێزێکی سیاسی کە کوتلەی پەرلەمانی هەبوو، بەجدی و بوێرانە بڕیاری ڕاشکاوی نەبوو،هەرئەمەش خاوەندارییەتی ڕیفراندەمی بەخشییە پارتی و پارتی ڕابەرایەتی کرد،هێزەکانی دیکە، شەرمنانەو دەستەووەسان بوون، لەگەڵی بوون و لەگەڵی نەبوون، زیاتر خیتابیان بۆڵەبۆڵی بەرئاگردان بوو.

ئێستاش لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردن هەمان سیناریۆ دەبینین، ئەوەی بڕیاری یەکلاکەرەوەی خۆی داوە، پارتییە، لایەنەکانی دیکە ڕووئیایان ڕوون نییەو بەشێوەیەکی فەرمی ڕایان نەگەیاندووە،  ئەوەی دەبینرێت، لە چوارچێوە گشتییەکە زۆرینە لەگەڵ دواخستنن، بەڵام زۆرینەیەک کە هێشتا بەرچاو ڕوون نین

هەربۆیە گەروابڕوات ئەم هەڵبژاردنە بەدەردی ڕیفراندەم دەچێت و پێشموایە دووبارە کوردستان دەبێتەوە بەدوو بەرە لەنێوان کردن و دواخستنی هەڵبژاردن،
ئۆباڵەکەش لەئەستۆی ئەوانەیە، کات دەکوژن و لەکاتی حاسمدا بڕیاردەدەن، ئەوکات کارلەکارترازاوە.

باشترین بژاردە ئەوەیە هێزی سیاسی بەرلەوادەی بانگەشە، بڕیاری ئازایانەو بوێرانەی خۆی بۆڕای گشتی بەیان بکات، پێچەوانەکەی دەبێتە هێندەی تر پەرتەوازەیی لایەنەکان و دواجار لە حوکمەتی ئایندەی عێراقدا باجەکە قورسترە.

ئەم قۆناغە موزایدەو کاری لابەلا و خیتابی بێ ناوەرۆک هەڵناگرێت، بەڵکوو قسەی جدی و بڕیاری جدی دەوێت.کات تێپەڕی هیچ ڕەخنەو سیاسەت و بۆچونێک جێگەی خۆی ناگرێت، ئێستا کاتی بڕیارە 
بەڕوونی لەگەڵ هەڵبژاردنن لە ۹/۳۰یان دوابخرێت؟
ئەم پرسیارە وەڵامی جدی و هەنوکەیی دەوێت،

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP