بەپەلە

بەغدا کورد دابەشتر دەکات

سالار مه‌حمود - 25-08-2018 - 1758 جار خوێندراوەتەوە


سێ هۆکار هەن کاریگەریان لەسەر پەرتبوونی زیاتری ناو ماڵی کورد هەیە، لەپرۆسەی سیاسی عیراقدا

یەکەم: نەبونی پرۆژەیەکی نیشتمانی هاوبەشی لایەنە کوردیەکان بۆ گفتوگۆی دروستکردنی حکومەتی نوی.

دووەم: فشاری نێودەوڵەتی و هەرێمی لەسەر لایەنە کوردیەکان و بۆ چوونە پاڵ کوتلەیەکی سیاسی لەبەغدا.
سێیەم: پلەو پۆست بە ئامانج گرتن و پشت کردنە دەستکەوتە دەستوریەکان وەک پێشمەرجی رێکەوتن.

شێوازی دروستکردنی حکومەت لەبەغدا شەڕی خوێناوی لە شەقامەکان خۆشدەکات. شەڕی خوێناوی بەوەکالەت لە عیراق بەڕێوەیە.
دەبوو کورد وەک یەک کوتلەی پەرلەمانی لەگەڵ لایەنەکان بکەوتایەتە گفتوگۆو پرۆژەی یەکگرتووی هەبوایە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش پەرتبوون و درزی نێوان لایەنەکان خۆیان و خەڵکی کوردستان و حزبەکان زیاتر دەکات،  بەم تۆماری دەنگدان و بەم جۆری پەیوەندیەی نێوان لایەنە کوردستانیەکان و بێ ئومێدی هاونیشتمانیان لە حزبەکان و بەم دۆخە ئاڵۆزەی دەستێوەردنی تورکیاو ئێران لە کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم،  هەڵبژاردنی مانگی ئەیلول نەک قۆناغێکی نوێ ناهێنێتە کایەوە، بەڵکو ئەو نەختە ئیرادەیەش لە کوردستاندا ماوە دەچێتە بن دەستی هێزە ئیقلیمیەکان.

بۆ کوردستان و ئایندەی هەرێم رێکەوتنی نیشتمانی پێویستی ستراتیژیە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی خەڵک و پارێزگاری لە سەروەری خاک و خەڵکی کوردستان پیاچونەوە بە دامەزراوەکان وەزارەتەکان بکرێنە دە وەزارەت، بە راستی پرۆژەکانی پەرلەمان لەبارەی چاکسازیەوە جێبەجێ بکرێ، قەرزەکانی خەڵک لای حکومەت بدرێتەوە، دەستور لەپەرلەمانەوە ئیقرار بکرێ، بەرێکەوتنی هاوبەشی نیشتمانی لایەنە کوردستانیەکان ئەرکە هاوبەشەکان بکرێتە بنەمای رێکەوتنێکی ستراتیژی نوێ و لەپەرلەمانەوە لەکات و بۆ قۆناغێکی دیاریکراودا ئەنجام بدرێ.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP