كورد لە بەردەم دوو بژاردە و ئەگەردا

هەردی ئەحمەد - 16-08-2018 - 1196 جار خوێندراوەتەوە

پاش تێپەڕینی سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردنەكان و یەكلا بونەوەی دەنگەكان تا ئێستا نەخشە ڕێگای بەردەم پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق نا دیارە  و ڕوون نیە ئایندە و داهاتوی ئەم پرسە گرنگە بەرو كوێمان دەبات ،  ئەگەر چی ئەوەی دەگوزەرێت شتێكی نامۆ  و سەیر نیە بەڵكو لە ئەزمونی سێ هەڵبژاردنی ڕابردوو چەند بارە بینراوە و دركی پێ كراوە ، هەر وەك چۆن هەڵبژاردنەكانی خولی سێ ی ئەنجومەنی نوێنەران هەشت مانگی ڕەبەقی ویست تا  حكومەتی پێ پێكهێنرا

هەرچی ئەم هەڵبژاردنەش تا ئێستا لە سەرەتای كاروانە و دەرگای بەختی ئەو لایەنانەش هێشتا بە داخراوی ماوەتەوە كە لە هەڵپەی تێپەڕاندنی نیصابی قانونی ئەنجومەنی نوێنەرانن بۆ پێكهێنانی كابینەی داهاتوی حكومەتی نوێ لە عێراقدا ، پەرتەوازەی و ململانێی هەریەك لە پێكهاتە سەرەكیەكانی وەك شیعە و سونە و كورد لە ئاستی ناوخۆی خۆیان زیاتر ئایندەی حكومەتە نوێیەكەی بەرەو تونێلێكی نایار بردووە 

 كەوایە هێزە كوردییەكان بەم پەرچەپارچەی و پەرتەوازەیی و هەر هێز بۆخۆی و لە پێناو خۆییەدا ئاڕاستەی چەرخەكە بەرەو كوێیان دەبات ؟  لەگەڵ ئەوەشدا بەم شێوەیە چی دەكەن و چیان پێ دەكرێت ؟  تا ئەم هەڵبژاردنە جیاواز لە هەڵبژاردنەكانی تر كاریگەرانەتر جێگە و پێگەی كورد لە بەغداد بچەسپێنن  

لێرەدا دوو بژاردە و ئەگەر لە بەردەمدان  

یان پێكهێنانی بەرەیەكی بەهێز  بۆ گەڕانەوەی پێگە و هێزی كورد بۆ ساڵانی پێش ٢٠١٢ ، بە كۆمەڵێك مەرجی پێشوەختە لە جێبەجێ كردنی دەستور و مادەی (١٤٠) و چارەسەركردنی بوجە، هتد....
 
یان پاشەكشەی زیاتر لە پڕۆسەی سیاسی و لە دەستدانی زیاتری شوێن و پێگە و جێگەی كورد وەك پێكهاتەیەكی كاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسی 
عێراقیدا .

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP