هەرئێستا

غیابی دەستوور ، هەرێمێکی لاواز

دەلیل جەمال - 10-08-2018 - 3812 جار خوێندراوەتەوە


غیابی دەستوور هۆکاری زۆرینەی کێشەکانی هەرێمە،چونکە دەستور دایکی بڕیارویاساکانە،ئێستا هەرێم بێ چەتری پارێزبەندی ماف و ئیمتیازاتەکانە، بۆئەوەی هەرێمێکی بەهێز و حوکمەتێکی دامەزراوەیی و سیتمێکی دادپەروەرهەبێت، پێویستە دەستوری هەبێت،مانەوەی هەرێم بەبێ دەستور دەکرێت، خواستی کەمینەیەکی ناو دەسەڵات بێت، تابتوانن، بڕیارو یاسا بەخواستی خۆیان دەربکەن،چونکە بونی دەستور چاوی نێودەڵەتیش لەسەر پیادەکردنیەتی، ئەکرێ بڵێین ،ئەوەی هەرێمی گەیاندوەتە ئەم دۆخە، غیاب و نەبوونی دەستوورە.

پێموایە ئەولەوییەتی پەرلەمانی ئایندە، جوڵانی ئەم پرسەیە، تابتوانرێت هەرێم لەچوارچێوەیەکی دەستوری ڕێک بخرێتەوە، ئەگەر سەیربکەین ،ڕێگەی زۆر گیرانە بەر بۆ ئەوەی هەرێم لەدەستی حزب و دەسەڵاتی تاکڕەوی ڕزگاربکرێت، هەرێم لەو یاساو بڕیارانە ڕزگاربکرێت کە شەخسین و زۆرجار هەرێمیان بەرەو لێواری داڕمانی ئابوری سیاسی کۆمەڵایەتی بردووە.

خاڵی جەوهەری و ڕێگەی ڕگاری لەم ئاریشەو گرفتانە، بونی دەستورە، بەڵام بەداخەوە لەشارعی کوردی و لای هێزەسیاسیەکانیش نەبوەتە ئەولەوییەت
بۆیە گەشتوینەتە خاڵێک ،دەستور چارەسەرەو دەرچەی ڕزگاربوونی نیشمانییە. لاوازی هەرێم و دەستێوەردانە دەرەکییەکانیش بۆئەم فەراغە دەگەڕێتەوە.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP