کۆتا بزمار لە تابوتی دیموکراسی

هانا قاسم - 7-08-2018 - 6199 جار خوێندراوەتەوە


لەم رۆژانەدا قسە و باس لەسەر ئەنجامدان یاخود ئەنجامنەدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زۆر دەکرێت، خۆی لە خۆیدا باسکردنی ئەو بابەتە نا دیموکراسییە، چونکە ناکرێت و نابێت پرۆسەی ھەڵبژاردن لە کاتی خۆی ئەنجامنەدرێت بەتایبەتی کە پێشتر ئەو پرۆسەیە بەبیانووی جیاواز دواخراوە. لەلایەکی ترەوە..

پەرلەمانی ئێستا شەرعیەتی یاسایی نەماوە و دوو پارتی دەسەڵات بۆ درێژەدان بە حکومڕانی خۆیان وادەی کارکردنی پەرلەمانیان درێژ کردۆتەوە، حکومەتیش بەھۆی لاوازی پەرلەمان هیچ جۆرە چاودێری و دەسەڵاتێکی بەسەرەوە نەماوە، بۆیە گرنگە ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و پەرلەمان و حکومەتێکی نوێ بێتە ئاراوە، کە ھەر نەبێت بەشێک لە کێشەکانی یاسادانان و بژێوی خەڵک چارەسەر بکات.

بەڵام کام ھەڵبژاردن؟ ھەڵبژاردنێک کە پڕبێت لە ساختەکاری یاخود ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دوور لە ساختەکاری.. بێگومان بژاردەی دووەم ڕاستە پێویستە پرۆسەی ئەمجارە تەواو دیموکراسی بێت، ئەگەر نا حیزبەکانی دەسەڵات کۆتا بزمار لە تابوتی دیموکراسی دەدەن لە کوردستان.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP