تەلەفۆنێک و خواردنەوەی چایەکی سیاسیانە

دەلیل جەمال - 7-08-2018 - 4298 جار خوێندراوەتەوە

تەلەفۆن و خواردنەوەی چایەک لەماڵی یەکتر، بوبووە، دوزاراوەی پڕبایەخی ناو میدیا، بەجۆرێک دەوترا تەلەفۆنێک خواردنەوەی چایەک لەنێوان لایەنە نەیارەکانی یەکتر، کێشەو گرفتەکان چارەسەر دەبن، زۆرشت زۆر کێشەی گەورە زۆرقەیرانی متمان ، بەسەریەکدا کەوتن و چارەسەرنەکراو تەلەفۆن و چاکانیش نەخورانەوە،

زۆرشتیش بەتەلەفۆن و خواردنەوەی چایەک چارەسەر بوون و ئاوێ بەئاگردا کراوە، ئەوەی جێی سەرسوڕمانە، ئەو تەلەفۆن و چایە لەچ کات و لەچ شوێن و بۆچی بکرێت و بخورێتەوە؟
کاتیش هەبووە کێشەیەکی گەورە بێ کۆبوونەوە بێ کۆنفرانس و لێدوان لائیرادی نەرم نەرم لایەنەکان هاو سۆزو هاو فکرو تێڕوانینی یەک بوون،

کاتێک ماوەی یاسایی پەرلەمان و خولی چوارەم تەواو بوو لایەنە سیاسیەکان بوون بەدو بەرەوە بەرەیەک لەگەڵ درێژکردنەوەی ماوەکەبوو، بەرەی دیکەش دژی درێژکردنەوەبوو، بەڵام ئێستا هەست دەکەی لەسەر پرسی هەڵبژاردن و دواخستنی بۆکاتێکی تر و بێ ڕونکردنەوەو هۆی دواخستنی، ناڕاستەوخۆو بێ کۆبونەوەو تەلەفۆن و خواردنەوەی چایەک لای یەکتر بەجۆرێک زۆرینەی لایەنەکان کۆک و تەبان بۆ ئەم دواخستنە، 

باشە زۆربەی کێشەکان کەلەم پرسەش قورس و لەم بابەتە گەورەش نەبوون، بۆڕێک نەدەکەوتن؟ خۆدەکرێت بڵێین ئەمە پەیوەندی بە مەسڵەحەتی حزبیەوەهەیە، ئاوا لەدورەوە هەمان بۆچونتان هەیە!

هیچ پێویست بە نمایشی سیاسی و مانۆڕی حزبی ناکات، پێویست بەلێدوانی میدیایی ناکات، بەڵێ زۆرینەتان لەگەڵ دواخستنن، جا دڵنیام هۆکاری بەهێزتان نییە، تەنها ئەوەنەبێت ،کەیەکڕیزیتان تێک دەچێت، بۆکام یەکڕیزی؟
بابزنین، دواخستنی هەڵبژاردن دەبێتە هۆی یەکڕیزی ماڵی کورد؟

یان دواخستن هێندەی دیکە ماڵەکە دەشێوێ و پەیوەندیەکان خراپترو دۆخەکە ئاڵۆزتردەکات؟ هەرچەند کاتێک قەیران و کێشەو گرفت لەوڵاتێک ڕوودەدات، کاتێک متمانە نامێنێت و بارودۆخی هاوڵاتی خراپ دەبێت، هەڵبژاردن پێش دەخرێت، چونکە هەڵبژاردن هاوکێشەکان دەگۆڕێت و دەشکرێت کێشەکان چارەسەربن، بەڵام لەهەرێمی کوردستان پێچەوانەیە لەزهنی لایەنەکان هەڵبژاردن دۆخەکە ئاڵۆزتردەکات، هەربۆیە زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنە، جا کەس ئامادەی وتنی نییە،

گەر شتێک هێندە جێی ترس و شەرم بێت بوترێت بۆ ئەنجامی دەدەن؟ئەم جارە بەبێ تەلەفۆن و چا سیاسییەکە، ئەوەتا تەبان و ڕێکن، پێشم وایە یەکەمجارە بێ پێشەکی و بێ سەرئێشەو خۆتێکدان لایەنەکان کۆک و تەبان، جابۆنەڵێین، خوا ئەم تەبایە بپارێزێ و هەمیشە تەبابن.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP