بەردە فڕکێکەی شاسوار و ماڵە شوشەکەی

دەلیل جەمال - 31-07-2018 - 11761 جار خوێندراوەتەوە


مەرجنییە هەموکات نوسین شکیارییەک بێت بۆبابەتێکی وردو مەوزوعی،هەندێک جار نوسین وەبیرهێنانەوەی شتەکانە یان وەڵامێکە بۆ پرسیارێک کە وەڵامی نادرێتەوە، بێگومان نوسین دیوی ڕاستەوانەی قسەش نمایش دەکات، بۆ ڕاستکردنەوە.

مڕۆڤ بۆ ئەوەی پێناسەی پربەپێستی خۆی بکەی دەبێت لەئاکارو کرداریدا وێنای بکەی، هەڵبەت ئەم نوسینە بەشێک لە ڕاستکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی یان وەبیرهێنانەوەی ئەوەی شاسوار دەیڵێت و ئەوەی لە کرداریدا دەبینرێت دژن.

ناچمە ناو کاری هەواڵگری خەریکی چییەو کێی لەپشتەو ئامانجی بازرگانی ئەوو، پەیوەندیەکانی و پارەو قەرز و پشکەکانی چاڤی و بونی پشکە گەورەکان و، ئەسڵەن بۆچی خەڵکی ڕەشوڕوتی ئەم وڵاتە بەشدارکران لەو پڕۆژەیە و بیرۆکەکە بۆچی بو، سوتانی نالیاو ...هتد

ئەم نوسینە بۆ ئەو یاری و گەمە خاڵیانەیە کەشاسوار دەیانکات، بەداخەوە nrtپێشتر وتی فرۆشتومەو پەیوەندی بەمنەوە نەماوە ، بەڵام ئەمە تەنها درۆنییە، لەسیاقی ئەخلاقدا خاڵیە لەوەی ناوی بنێی، چونکە مرۆڤ چۆن دەبێت هاوڵاتی خۆی بخەڵەتێنێت، لەکاتێکدا خەڵک دەزانێت و ناخەڵەتێت، هەڵبەت لەو شتانەی کەلەسەرەوە باسمکردن مەلەفن و بەردەوام خەڵک دەپرسێت بۆ چۆن لەکوێ بەچی، لەگەڵ کێ، کەی کامیا؟ئەمانە دیارە شاسوار ناتوانێت وەڵامیان بداتەوە، نەشی داونەتەوە

خاڵێکی دیکە  شاسوار داوای دیبەیت لەوانەدەکات فعلەن گەندەڵن هەردولایان بە نهێنی و کرو پڕۆژەو ئەجندای یەکتردەزانن، ڕاستە نایەتە دیبەیتەوە، چونکە خۆی ماڵی لەشوشەیە.

قەت دیوتە داوای لە کارەکتەرێکی پاک یان کەسێک تێوەنەگلابێ بەگەندەڵی بکات؟بێگومان نەخێر

شاسوار کارەکتەرێکی دامەزراو نیە لەڕووی مەعریفەو فکرو ڕۆشنبیری، ئەگەر سەیربکەی تێزوڕوئیایەکی مەعنەوی نییە، ئەوەی هەیە بەردەفڕکێیە، کەئەمەش ناتوانی سنورداری بکەی، هەروەک ئەو منداڵەی دوای خواردنەوەی ئاو پەرداخەکە ئەشکێنێت، یان لەکاتی خواردندا نیوەی خواردنەکە بەهەدەر دەبات، چونکە سنوری تێگەشتن و درکک و وەزیفەی ئەوەندەیە، ئیتر پەلاماری هەموشت دەدات، واتە کەسایەتی ئەو ناجێگیرە، تا کامڵ بون زۆرشت تاقی دەکاتەوە هەڵپەی بۆدەکات.

تەنانەت ناتوانی قسەی بناسیەوە، لەتن مەفهومی نییە، پارچەپارچەن بۆئەم حاڵەتە سەیربکە درۆکردن یان لەخشتەبردن دەبێتە ئەرک زانین، سیاسەت، ئاخر مرۆڤ کە سیاسەتی نەکرد و مەعریفەو پاشخانی نەبو ئەوەدەکات کە سەرئێشەیە.

ئەم جۆرەکارەکتەرانە،حەزیان بەفەوزاو نمایشی کاتییە، حەز بە فەزای تێکچودەکەن، بەڕێزەوە بۆ مرۆڤ ئەم ڕستەیە بەکاردەهێنم  وەک مێش هەتا ژینگە پیس بێت گەشەدەکات، ڕێک پێچەوانەی هەنگ، کەبە ژینگەی پاک و خاوێن گەشەدەکات.

من پێموایە حەز جیایە لە خواست و هەم ، ئەوەی شاسوار دەیکات حەزێکی شێواو پەرتە، لەسیاسەتا وەک دەرکەوتنێکی بێ فاکت و ناواقع حەزی دەرکەوتن لەسەر ئەوەی بەرد دەهاوێ جا سەری کێ دەشکێنێت گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە بڵێن شاسوار بەردەکەی هاویشت، زۆرجار بەردەکان بەرماڵی خۆی یان سەری خۆی دەکەوێت، لە مناڵیدا ئەم عەمەلییەمان بەسەرهاتووە، چونکە ئامانجێک نەبوە بەردەکەی تێگرین ، لای ئەم جۆرە کارەکتەرە وەشاندنیبەرد دار هەرشتێک گرنگە وەک لەوەی بۆی دەهاویت.

بەشێکی تری ڕاکردنە لەوەی کە خۆی لەگەڵی دەژیت، خەڵکێکی زۆر گیرۆدەی پڕۆژەکەی ئەون ، پارەکانیان خوراوە، هەڵبەت بەیاسا ئەمەی کردوە، هەروەک دەسەڵات بەیاسا گەندەڵی دەکات داهات و بوجەی وڵات ئەبات، شاسوار هەوڵدەدات بەردەوام لەناوەوەی خۆی نەیار دروست بکات بۆخۆی ئەمەش فۆبیای ترسە لەدەوروبەر ، وەک ئەو منداڵەی گرفتی تێەڵ بونی بەدەوروبەر هەیە ناتوانێت هاوڕێی هەبێت، هەمیشە بەگومانە، حەتمەن خۆی ئەوشتانەی کردوە یان بەنیازیکردنییەتی،

بەشێکی دێکە ژێنگەو فەزاکەیە کە لەبارە بۆ ئەم جۆرە لە کەسایەتی ناجێگیرو بێ مۆراڵ، چونکە سیاسەت ئێستا بێ فلتەری تێزو فکرە،  لەغیابی عەقڵی گشتیا ئەم تایپە دێتە پێش بەکاتی،هەمیشەش گەر سەیربکەی کەسانێک لەپشت ئەم کەسایەتیانەن و دەیان جوڵێنن، نمونەیان هەبوەو دەشبێت، 

ئەم تایپە خەتەرە لەکۆمەڵگا چونکە هێشتا ڕوی دیاریان نییە ئامانجیان دیارنییە، هەمیشە قسەو بەرنامەیان ڕتوشکراوە شتێک بەیان دەکاو شتێکی دیکەی مەبەستە، وەک ئەوەی منداڵ پارەی دەوێ بەڵام ناڵێ پارەم دەوێبەڵکو وڕک دەکات شت ئەشکێنێ، بەرد دەهاوێت، کۆمەڵگەی وشیار دەبێت بزانێت ئەم جۆرە دێن و دەچن، بەڵام بۆقۆناغێک دەکرێت لەباسابن سەیری فریادڕەسکەن کێیەو چۆنە، کەکاری خۆی کرد ئیتر دەچێت، بیرتانە  دەشتی بەهەشت و ڕوشدی بەکوێ گەشت؟

پێموایە ئەم بەردە فڕکێیەی شاسواریش بەدەوری‌ئەو پەیامەدا دەخولێتەوە، نابێت بێ ئەرزشیش سەیربکرێن، چونکە بەجدی زەرەر دەدەن، بۆ مانەوە و داهات و سەرمایە، حوکمەتی گەندەڵ ناتوانێت ڕوبەڕوی ئەم تایپە ببێتەوە چونکە تەواکەرن و بۆشیان لای یەکە. تەحەداکانی شاسوار لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، قەرزەکانی پڕۆژەکانی ، حوکمەت لێی بێدەنگە چونکە هەم شەریکن هەم هاودەردن.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP