لە بیرت بێت

شۆڕش خالید ئاژگەیی - 30-07-2018 - 1321 جار خوێندراوەتەوە

هەندێ مرۆڤ هەن...ڕەنگە هاوڕێت بن...دراوسێت بن...هاوبیر و هاوپیشەت بن...
هەر چەندە دیواری بەرزو بڵندو پتەوی ماڵەکەت دەبینن...
هەرچەندە ئاشنای کەسایەتیتن...
بیرو بۆچون وهزرەکانت دەناسن...
بەڵام.... بەدوای خشتێکی شکاوی ناو دیوارەکەتەوەن...
بە دوای دەرزێکی ناو دیوارەکەتەوەن...بە دوای خاڵێکی لاوازی تۆوەن...
هەمیشە لە کەمیندان...
تا گەر بۆیان بکرێ...بتشکێنن..بتڕووخێنن...بت تاسێنن...ماڵ وێرانت کەن...نکۆڵیت لێ بکەن...بتکەن بە پرد و بەسەرتا بپەڕنەوە...!
تا ئەو ساتەی کاریان پێتە، بەرزت دەکەنەوە...پیات هەڵدەڵێن...چەورت دەکەن...
کە کاریان پێت نەما و بەرژوەندیەکانیان مسۆگەر بوو...پەراوێزت دەخەن...لە بیرت دەکەن...دەتکەن بە پەڕەیەکی ناو مێژوو...بێ سەروەری...
وریا بە...
ڕۆژگار پاڵت پێوە نەنێ...!
بەڵام...
مەرج نیە تۆ بکەوی...
ئەگەر خۆراگر بی و قاچت نەخزێ و نەلەرزێ، خۆت بە ئاسمانەوە بگرە...بەرز دەبیەوە...وا بە سادەیی...وا بە سەربڵندی...
بۆیە...
باش بە...خۆراگربە...کۆڵ مەدە...
تەنانەت ئەگەر دەوروو بەرەکانیشت باش نەبن...تۆ هەوڵ بدە باش بیت...
تەنانەت ئەگەر وەڵامی هەموو چاکەکانی تۆیان بە خراپەکاریەوە دایەوە...قاچت نەلەرزێ...هیوابڕاو مەبە...

ئەم جیهانەی ئێمە جۆرێکە پرە لە ناجۆری...پڕە لە نایەکسانی..پڕە لە دادی بێدادی...پڕە لە هاواری نامێهرەبانی و تەژیە لە فرت و فێڵ و درۆی شاخدار و لە خشتە بردن و چەواشەکاری و دروشمی باق و بریقەدارەوە...
وریا بە نەدۆڕێی...تەمەن کورتە...

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP