۱۲ی ئایار تێپەڕی و لەچاوەڕوانی۳۰ی ئەیلولدا

دەلیل جەمال - 25-07-2018 - 4024 جار خوێندراوەتەوە


بەداخەوە چ لەعێراق و چ لەکوردستان هەڵبژاردن نەبۆتە ئەو میکانزم و ویستگەیەی کە تێیدا گۆڕانکاری و دەستاودەستی دەسەڵاتی تێدا ڕوبدات، خەڵکیش ئەزمونێکی تاڵ و ناجێگیری لادروست بووە ، چونکە تاکە ڕێگەی مەدەنی و دیموکراسی بۆ ئەوەی خەڵک بڕیاربدات هەڵبژاردنە، بەڵام هەمیشە هێزی ناو دەسەڵات ئاراستەی خواستی خەڵکی گۆڕیوە و حەقیقەتی هەڵبژاردن ون و تەماوی بوە.

بەتایبەت دەرئەنجامی هەڵبژاردنی ۲۱/ئایاری پەرلەمانی عێراق و ئەوساختەکاری و تەزویرە گەورەی کەکرا و نەتیجەی ئینتخابی گۆڕی، خەڵک بێ هیواو نائومێد بوو بەجۆرێک ئاراستەکان وادەڕۆن ئەگەری بەشداری خەڵک لەم پرۆسانەدا کەم ببێتەوە،، کەبۆخۆی یەکێک لەئامانجەکانی تەزویرو ساختەکاری بێ هیواکردنی خەڵکە و بەشداری نەکردنییەتی. کە ئەم قۆناغەش بۆ هێزە مەدەنی و ئەوانەی دەرەوەی دەسەڵاتن کارەکە قورسترە، چونکە ئەم هێزانە زۆرتر هێزی هەڵبژاردنن و سەرمایەی مەعنەوی بەهێزیان خەڵکەو بەشدارییە لە هەڵبژاردن، هەربۆیە پەرتەوازەیی ئەم هێزانەش هۆکارێکه بۆ کەمی بەشداری خەڵک دیارە ئەگەر دۆخەکە نەجوڵێی و ئاراستەیەکی دروست و باشتر وەرنەگرێت.

ئێستا قسەلەسەر هەڵبژاردنی ۳۰/ئەیلولە بۆپەرلەمانی کوردستان، ئەم هەڵبژردنە هەم قورس و هەمیش کاریگەرە و ئایندەی هەرێمیش پێموایە لەسەر ئەم هەڵبژردنەیە. گەرسەیربکەین دوای ۲۱/ئایار عێراق شێواو بەتەواوەتی هێزەکان؟لەیەک دورن و شەقامی عێراقیش ئاراستەی دیکەی وەرگرت، لەبەرئەوەی هەڵبژاردن نەبویە جێی دنیایی خەڵک و بەشێک لەهێزەکان، نەبونی خزمەتگوزری و ژیان هۆکارن دوای هەڵبژاردن نەتوانرا حوکمەت پێکبێت نەتوانرا هێزەکانیش پێکەوە دانیشن، بۆیە ئێستا عێراق بەرەو هەڵاوێرو هەڵدێر ئەچێت،

ئەگەر لەپرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەمان ساختەکاری و تەزویر ئەنجامدرا ئەوا...
۱-هەرێم بەدۆخێکی خراپ و دژواردا دەڕوات و بەیەکجەری ماڵی کورد شێواوو پەرتتر دەبێت، چ بۆناوخۆ چ بۆ ئایندەی عێراق
۲-پێموایە دۆخ و شەقامی کوردی لەم بێدەنگیە دێتە دەرو ئەگەری سەرکوتکردن و دامرکاندنی ناڕازی شەقامی کوردی قورس دەبێت و پێشموایە دۆخەکە بەجۆرێک دەبێت توندو تیژی جێگەی گفتوگۆو چالاکی مەدەنی دەگرێتەوە.

ڕاموایە لەئەگەری هەڵبژاردن پێویستە دەسەڵات ئەزمون لە هەڵبژاردنی پێشو وەربگرێت و ئامادەکاری تەواو بکات. ئەوەی زامنی ئارامی و ئاشتەوایی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئایندەی هەرێمی کوردستانە.

۱-هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد وەک نییەتێک بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەوساختەکارییەکەی هەڵبژاردنی پێشوی پەرلەمانی عێراق و گەڕانەوەی متمانەو هیوا بە هەڵبژردن و سڕینەوەی ئاسەواری تەزویرو ئەو بیرەی کە هەیە لای هاوڵاتی کە هەڵبژردن هیچ نییە جگە لەسیناریۆی دەسەڵات  بۆمانەوە. گەروابێت پێموایە  هێزی دەسەڵات ئایندەی هەرێم دەداتە دەست ئەوئەگەرانەی کە لێکەوتەی خراپی لێ دەخوێنرێتەوە، بە تێڕوانینمان بۆ ئێستای عێراق

۲-دڵنیایی دان بەخەڵک لەهەڵبژردن و خاڵی جەوهەریش بەشداری زۆرینەی خەڵک لەهەڵبژاردن بەشێکە لە زامنی سەرکەوتن و گۆڕان لەهاوکێشەو مەعەدەلە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.. بەڵام گەر بەم دۆخەی ئێستاوە بێت پێموایە  ئیندە باش نابێت و ئارستەی داوای خەڵک دەگۆڕێت و هەرێم دەکەوێتە بۆشاییەکەوە ئەستەمە بتوانرێت بەزووی چاک بکرێتەوە بۆیە بژردەی باش نییەتی دەسەڵاتە و بێگەردی هەڵبژاردنە، هێزی دەرەوەی دەسەڵات نابێت کوێرانەو بێ پلان و بەخشینەوەی هیواو دڵنیایی بەدەنگدەر ، چونە  ناو پرۆسەکە ناڕونە، لێکەوتەکانیش خراپن، ئەمە هەرچەند تەنها ڕێگە بۆ گۆڕانکاری هەڵبژردنە.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP