میللەتی بێ گەنج، کوردەکان و ئەڵمانەکان

دانای سۆفی برایم - 11-07-2018 - 3858 جار خوێندراوەتەوە

میللەتی کورد لە دوای ئەم ھەموو شەڕو شۆڕەی کراو پێیان کرد تا دێت ژمارەی گەنجی کورد لە باشوور کەم دەبێتەوە بەو رادەی دەڵیم کورد خەریکە وەک ئەڵمانەکانی لێ دێت بە دەست گەنجەوە بنالێنێت. لە دوای ساڵی ٢٠١٢ لێیشاوی رۆیشتنی گەنجان و جێھێشتنی باشور بەرەوو دەرەوەی ولات بەردەوامی ھەیە تا ئەم کاتەی تۆی خوێنەر و منی نوسەریش ئەم وتارەم نوسیووە، گەنجە کوردەکان خوێندیان و دانیشتن و بێ ھیوا کران، لە ماڵەوە زۆریان چاوەڕێکرد بەڵام ھیچ، سەرکردایەتی کوردەکان ئەوەندە ناشیرین بوون لەناو خەڵک چوار ساڵ جارێکیش بێنە سەر شاشە خەڵک حەز ناکات بیان بینێت، بەشێوەیێک شەقامی ئەم وڵاتە بی گەنج بووە تا ١٠ ساڵی تر بەم شێوەیە بێت ئەوە وەک ئەڵمانەکانمان لێدێت ئەبێت کۆچبەر وەربگرین لەکاتێکدا خۆمان کۆچبەرین! لە بێ گەنجی نەک لە پێشکەوتن، ئەڵمانەکان ٪؜٦٠ تەمەنیان لە سەروو ٥٠ ساڵییەوەیە بەڵکو زیاتریشە بە دەست بئ گەنجیەوە دەنالێنن، باشترین راستیش ژمارەی کۆچبەری وەرگیراو بوو بۆ ولاتەکەی.

شەقامی نارازیش دیارە کێی لێیە مامۆستا و فەرمانبەر ئەوانیش بۆ مووچە نەک بۆ خزمەتگوزاری و زیادکردنی مووچە، لە ئێستادا شتانێک نەماون لە کوردستانە خەڵکی و چینی گەنج ئومێدیان پێی بێت، گەنجە ماوەکانیش یان کچێکی جوانکیلە یان دایک و باوکیان نیشتیمانییانە وەک شیرکۆ بێکەسی شاعیریش ئەڵێت(ئێستا کچێک نیشتیمانمە).

پرسیارەکە ئەوەیە گەنجی باشور بەرەو کوئ؟ ئایە ئەوان شایەنی رێگای ھات و نەھاتن؟!

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP