بەپەلە

هاوپەیمانی بەرەو کوێ؟

موئمین یاسین زەڵمی - 30-06-2018 - 3622 جار خوێندراوەتەوە


هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری؛ هاتە مەیدان نەک بۆ زیادکردنی ژمارەیەکیتر بۆ حزبە سیاسییەکان، بەڵکو بۆ ئەوەی بۆ یەکەمینجار لە کوردستاندا جیاوازییە ئایدیۆلۆجی و ناوچەیی و زەمەنیی و کاستییەکان تێپەڕێنێت.

بەڵێ هاوپەیمانی توانی و ئەوەی پێویست بوو کردی، شوکر بۆ خوا پرۆژەی -خێرو بەرەکەت بۆ جیهانییان- لە کوردستانیشدا گەشەی کرد و قۆناغێکی زۆر سەرکەوتووانەی بڕی.

شەرەفمەندییە بۆمان چونکە ئەمە سەرکەوتنە بۆ هەموو ئەوانەی ئینسان-سەنتەری لایان نەخشی سەربەردە و شکۆی مرۆڤایەتی لایان بەهادارترینە، هاوپەیمانی بەشداری هەڵبژاردنی کرد چونکە ئەم دیدگا و پرۆژە کۆمەڵایەتی - رۆشنگەرییە پێویستی بە حوکمڕانییەکی رەشید هەیە چاودێری بکات.

تەزویر و ساختەکاری رێگامان تۆزاوی و دڕکاوی دەکەن بەڵام نە ساردمان دەکەنەوە نە ڕاماندەگرن، ئێمە خەریکی دیدگا و پرۆژە فیکری و رۆشنگەرییەکەمانین چونکە بە تاقە چارەسەری دابەشکاری و ماڵ-ماڵێن و باڵ-باڵێنی کۆمەڵگەی کوردی دەزانین و پێمان وایە نابێ چیتر رێگە بەم دابەشبوونە بدرێت.

بۆیەش هەموو رێگاکان دەگرینە بەر تا ئەوەی رەنگین-کەمانی نێوان رەش و سپی زیاتر بە ئاسمانی کوردستاندا بدرەوشێتەوە. خوای گەورە پشتیوانی چاکەخوازان بێت.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP