باشترین بژاردەی هەدەپە بەشدارییە لە دەسەڵات

دەلیل جەمال - 26-06-2018 - 3343 جار خوێندراوەتەوە


دوای کۆتایی هەڵبژاردنەکەی تورکیاو، سەرکەوتنی هەدەپەو شکانی بەربەستی۱٠%ی هەڵبژاردن، هەنگاوی یەکەمی سەرکەوتنە، لەئێستایا دەبێت هەدەپە چی بکات؟
ئەگەر سەیری هەڵبژاردنەکانی رابردووبکەن، هەدەپە هێزێکی ئۆپۆسیۆنی پەرلەمانی بوو، بەشداری حوکمەتەکەی ئاک پارتی نەکرد، ئێستا سیستمی حوکمڕانی تورکیا گۆڕاوەو ،زۆرتر رۆڵی پەرلەمان لاوازەو دەسەڵاتەکان لای سەرۆککۆماری وڵاتە، بەجۆرێک ئیستا سیستم کۆمارییە.

لەم دیدەوە، پێموایە هەدەپە ناتوانێت لەپەرلەمان شەڕی زمان و نەتەوەو خاک بکات، هەم دەستور هەم دەسەڵات کەلای ئۆردۆگانە.

باشترین بژاردە لەم قۆناغەدا، هەدەپە پێویستە بیکات نزیکبوونەوەو دانیشتن و گفتوگۆیە لەگەڵ ئاک پارتی و لیکتێگەشتن و ڕێککەوتنە، تابتوانێت بەشداری حوکمەت بێت، چوونکە ڕاموایە لە ئۆپۆزسیۆن بووندا وبەم سیستمەی توریا بەڕێوەدەبات بۆهەدەپە باش نییە و بەشداری لەدەسەڵات بژاردەیەکی دروستە.
 
دەکرێت لە دەسەڵاتدا ڕێگربێت لەو ماڵوێرانی و گرتن و کوشتنەی خەڵک بەتایبەت لەشارە کوردییەکاندا، دەتوانێت کارئاسانی بۆ ئازادی بیرو زمان و نەتەوە فەراهەم بکات و زیندانییەکانیش کار بۆئازادکردنیان بکات، دەشتوانێت پرۆسەی ئاشتی بخاتەوە سەر شاڕێگەی خۆی و هەموو ئەو پیلانانەی ئاک پارتی ئاوەژوو بکاتەوە کە ئەگەری ڕوودانیان هەیە.

بە ئۆپۆزسیۆن بوونی هەدەپە، ئاکپارتی فشارەکان زیاتردەکات لەسەر چالاکییە مەدەنی و سیاسییەکان ،ئەمەش لەڕێگەی حوکمەت و سەرۆککۆمارەوە، بۆیە باشترین بژاردە بەشداری هەدەپەیە لەحوکمەتی ئایندەی تورکیا، واتە هەدەپە ئەم هەنگاوە بنێت، خۆئەگەر ئاکپارتی ئەم نییەتەی لەبەرانبەر هەدەپە نەبوو، کارتێکی باشی ئاشتییە بۆ ناوخۆی تورکیاو دەرەوەش، نییەتێکی خزمەتە بەئاراستەی ئاشتی و دوبارە نزیک کردنەوەی گەلانی تورکیا لەیەکتر ،پەیامێکی ئیجابی دەبێت.

بۆهەموو ئەو قسەو خیتابانەی ئاک پارتی کە دەیانخاتە پاڵ هەدەپە ، ڕوون دەبێتەوە هەدەپە نییەتی خزمەت و ئاشتی هەیە نەک تێکدان و شەڕ.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP