بۆچی گرنگە هەدەپ سەركەوێت

هیوا سەید سەلیم - 24-06-2018 - 4160 جار خوێندراوەتەوە


ئەمرۆ  HDPدەچێتە نێو وێستگەیەكی گرنگی تێكۆشانی مەدەنیانەی خۆی، ئەویش بەشداریكردنە لە كێبركێی هەڵبژاردنەكانی توركیا، هەلبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی، ئەوەی دووەمیان بەبەراورد بە هەڵبژاردنی پەرلەمان زۆ بایەخەی بۆ HDP نیە،  چونكە دەزانین بۆ HDP ئاسان نیە لە رێگەی هەڵبژاردمی ڕاستەوخۆ واتا بە سیستەمی سەرۆكایەتی كە ئێستا لە هەلبژاردنی توركیا پەیڕەو دەكرێت،  ئەوان بتوان ملامانێی پێكهاتەكانی تر بەتایبەت پارتی دەسەڵاتدار بكەن و كاندییان بەسەر ئەوانی تر سەركەوێت،  بەڵام بەشداریان لەو ملاملانێیە كە بۆ دوومین جارە دەمیرتاش دەپێتە ركابەری رەجەب تەیب ئەردۆغان   بۆ بوونی پرۆسەی دیموكراسی گرنگە، هەروەها پەیامێكیشە بۆ هەموو جیهان كە كورد لە توركیا ژمارەیەكی گرنگە و تەنانەت دەتوانێت لە هەڵبژاردنەكان  ڕكابەری سەرۆكایەتی كۆماریش بكاتئەگەر چی ئاستەمە دەرییش بچێت.

لێرەدا مەبەستمانە بڵێین بۆچی سەركەوتنی هەدەپ لە هەلبژاردنی 24 حوزەیران گرنگە، ئایا كورد و HDP لە پەرلەمانی توركیا یچیان پێدەكرێت، ئایا توركیا ئەو ئەو دەوڵەتەیە كە پەراوێزێك بۆ خەباتی مەدنیانەی كوردی تێدابێت، ئەمەو چەندین پرسیاری تر كە ماوەیەكە بۆتە جێگای مشتومڕی چاودێرانی رەوشی سیاسی توركیا.

دەولەتی توركیای هاوچەرخ كە دوای هەلوەشاندنەوەی ئیمبراتۆریای عوسمانی و دوای شكستی لە جەنگی جیهانی یەكەم دامەزراوە،  لە سەد ساڵەی ڕابردوو بەچەندین قۆناغی گرنگ و جۆراوجۆر تێپەڕیوە، هەر لە دامەزراندنی دەولەتی نەتەوەی لەسەر دەستی كەمال ئەتاتورك بگرە،  تا قۆناغی كودەتاكان و هاتنە پێشی ڕەوتە ئیسلامیەكان، وه‌ دواجاریش گرتنە دەستی دەسەلات لەلایەن پارتی دادوگەشەپێدان كە میراتگری حزبەكانی وەك رەفای ئیسلامی و سەعادەت بووە، لە هەموو ئەو وێستگانەی مێژووی توركیا هیچ دەرچەیەك بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی كورد نەهاتۆتە پێش، بگرە هەرهەموویان بەبێ جیاوازی بە سیاسەتی ئینكاركردن و دواتریش سەركوتكردن رووبەڕووی داخوازیەكانی گەلی كورد لە باكووری كوردستان بوونەتەوە.

هەر بۆیەش لەو سەردەمانەی ڕابردوو نەك خەباتی مەدەنی دادی كوردی نەداوە،  بگرە دەوڵەتی توركیا دوای كودەتاكەی ساڵانی هەشتا لە ژێر سیبەری دەسەلاتی كودەتاچیەكان لە دەستوری توركیا ماددەیەكیان زیادكردووە كە كۆسپ بێت لەبەردەم كورد تا بتوانێت نوێنەرەكانی بگەیەنێتە پەرلەمانی توركیا، ئەویش بریتیە لە  بەندی هەلبژاردن.

لە ئێستادا دوای سەدەیەك لە خۆراگری كورد لەبەرامبەر هەموو ئەو سیاسەتە چەوتانەی توركیا كه‌  ( لە كووشتن و گرتن و ئیناكار و وێرانكردنی خاكی كوردستان )پیادەی ده‌كرد، هەلبژاردن چ شتێك بۆ كورد دەگۆڕێت، ئایا كورد لە توركیا چی پێدەكرێت و چ شتێك بەدەست دێنێت؟
بە خوێندنەوەی ووردمان بۆ مێژووی سەد ساڵەی توركیا لەوە تێدەگەین كە توركیا یەكێك لەو دەوڵەتانەیە هەر چارەگە سەدەیەك ڕووبەرووی گۆڕانكاری گەورە دەبێتەەوە، بۆ نموونە كەمالیستەكان و حزبەكەی ئەتاتورك چارەگە سەدەیەك توانیان لەسەر میراتی ئەتاتورك بمێنەوە و جلەوی دەسەڵاتیان بەدەست بێت، بەڵام لە ئێستادا رەوتێكی لاوازی سیاسین بە بەراورد بە ئیسلامیەكان، ئیسلامیەكانی توركیاش وا بۆ چارەگە سەدەیەك دەچێت لە دەسەڵاتن لە سەردەمی نەجمەدین ئەربەكانەوە بگرە تا هاتنە سەردەسەلاتی AKP لە 2002 بگرە تا رۆژی ئەمڕۆمان، بۆیە سیاسەتە چەوتەكانی AKP لەو ماوەیەدا لە بوارەكانی دیموكراسی و پاشەكشەی ئازادیەكان و چارەسەرنەكردنی پرسی كورد توركیای بەرەوە قەیرانی گەورە بردووە لەنێو ئەو قەیرانانەشدا قەیرانی ئابووری زۆرترین كاریگەری لەسەر خەڵكی توركیا داناوە، بۆیە پێشبینی دەكرێت AKP باجی هەڵەكانی لەو هەڵبژاردنە بدات و بڵێن كاتی گۆڕانكاریەیەكی ترە لە توركیا.
هەڵبژاردنەكانی توركیا لە كاتێدایە كە HDP باری ناوخۆی وەك هەلبژاردنی حەوتی حوزەیرانی 2015 نیە، هاوسەرۆكەكانی پێشووی لەگەڵ چەندین پەرلەمانتاری تری و سەرۆك شارەوانی و هەزاران هەڵسوڕاوی پارتەكەی لە زیندانن، ئەوانی لە زیندانیش نین ئازادانە نەیانتوانیوە بانگەشەی هەلبژاردن بكەن، بۆیە لەو بارودۆخە ئیراهابیەی كە دەسەڵات دژ بە HDP پەیڕەوەی دەكات گرنگە كە بتوانن سەربكەون.

سەركەوتنی HDP لەو هەلبژاردنەشدا شكستی سیاسەتی ئیناكار و بەشەر چارەسەركردنی پرسی كورد بەدوای خۆیدا دادەهێنێت و دەروازەیەكی تازەش دەبێت بۆ درێژەدان بە خەباتی مەدەنیانەی HDP، كە ئەمەشیان دەولەتی توركیا ناچار دەكات  وەك دیفاكتۆ مامەلە لەگەل HDP بكات وەك هێزێكی دەستووری توركیا، ئەوسا نەك هەر بەتەنیا بۆ چارەسەری پرسی كورد لە توركیا دەروازەیەك دەكرێتەوە بگرە هیچ بیانوێك لەبەردەم سیاسەتی شەڕفرۆشانەی ئەو دەوڵەتش نامێنێت.

لێردەدا دەگەینە ئەو راستیەی كە سەركەوتنی HDP جگە لە لایەنە نەتەوەیی و نیشتمانیەكەی بۆ چوارپارچەی كوردستان گرنگە بگرە فاكتەرێكی گرنگی كردنەوەی زۆرێك لە گرێكوێرەكان دەبێت و ئەو چەكەشە لەدەست دووژمنێكی داگیركەر دەردێنێت كە هەمیشە لوولەكەی ئاڕاستەی كورد لە پارچەكانی كوردستان دەكات.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP