كاریگەری شەڕی تایبەت لە هەڵبژاردنەكانی توركیا

هیوا سەید سەلیم - 19-06-2018 - 5602 جار خوێندراوەتەوە


لەگەل نزیك بووونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكانی توركیا كە بڕیارە لە 24 حوزەیران ئەنجام بدرێت، دەوڵەتی توركیا پڕوپاگەندەكانی بۆ گەرم كردنی شەری تایبەت زیاتر دەكات، پەنابردنە بەر شەڕی تایبەت مێووێكی دوورو درێژی هەیە لە لایەن دەسەڵاتدارانی توركیا و زۆرجاریش لەو شەڕەدا دەسكەوتیان بەدەستهێناوە.

توركیا و سەرانی پارتی دادوگەشەپێدان لە ئێستادا ماكینەی شەری تایبەتیان ئاڕاستەی كورد كردووە، لەو شەڕەشدا ئامانجێكی تایبەتیان هەیە ئەویش رێگری لە سەركەوتنی پارتی دیموكراتی گەلان لەو هەڵبژاردنانە، چونكە ئەوان دەزانن تەنیا بە مانەوەی HDP لە ژێر بەندی 10% ئەوان دەتوانن پلانەكانی خۆیان جێبەجێ بكەن و تێنەپەڕاندنی ئەو رێژەیە لەلایەن HDP وادەكات زۆربەی دەنگەكانیان بۆ AKP  بگەڕێتەوە، ئەوسا ئەوان زۆر بە ئاسانی دەتوانن بەرنامەكانی خۆیان جێبەجێبكەن.

لەو پێناوەشدا ئەردۆغان و بەرپرسانی تری توركیا رۆژ نیە لەچوارچێوەی ئەو شەڕە تایبەتەیاندا قسەیەك بۆ میدیاكان فڕی نەدەن، لەوەێ ئەوان دێن ئاڵا لەسەر چیای قەندیل هەلدەدەین یان شەنگال تەخت دەكەین و دەچنە ناو شاری منبج و زۆرێك لە لێدوانی لەو جۆرە پێویست ناكات میدیاكانی ئێرە بكرێنە مینبەری گواستنەوەی ئەو جۆرە هەرەشانە.

ئەوەی كە جێگای داخ و نیگەرانیە زۆر جار میدیاكانی كوردستان بە ئەنقەست یان لە نەزانیان بێت ناڕاستەوخۆ و ڕاستەوخۆ دەكەونە ژێر كاریگەری ئەو شەڕە تایبەتەی ڕاگەیەندنەكانی توركیا و دێن ئەو شتانە دەگوازنەوە كە لە زاری بەرپرسانی توركیا وەك ژەهر لەبەرامبەر كوردا دەردەچێت.

ئەوەی كە زۆر گرنگە باكووری كوردستان كە لە ئێستادا ڕاستەوخۆ رووبەرووی ئەو شەرە بۆتەوە لەو گەمەیەی توركیا باش تێدەگات، خۆ ئەگە ئەمە نەبوایە دەبوو ئێستا لە ئاست ئەو هەموو شەرەدا ئاڵای سپی هەڵكردبا، ئەوەی كە لەو شەڕە ناگات بەشێكی ڕاگەیاندنەكان و سیاسەكانی هەرێمی كوردستانە، ئەگەرنا چ لۆژیكێك ئەوە قەبوول دەكات كە توركیا چەند رۆژێكی تر دەچێتە ناو هەلبژاردن لەو كاتە هەستیارە هێزێكی سەربازی خۆی بە قوڵای دەیان كیلۆمەتر بنێرێت بۆ داگیركردنی قەندیل!!

هەمووشمان دەزانین كە داگیركردنی قەندیل بۆ هێزێكی توركیا ئەگەر هاوكاری نەكرێت ئەو پاروە ئاسان نابێت.

هةلبژاردنی 24 حوزەیران لە توركیا تا دێت نزیك دەبێتەوە، بە تێپەراندنی بەربەستی هەلبژاردن لە لایەن HDP زۆرێك لە هاوكێشەكان لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی توركیا  بە زیانی  AKPدەگۆڕێت، هەر بۆیەشە دەبێت چاوەڕوانی پروپاگەندی زیاتری سەرانی AKP) )ە بكەین.

لێرەوە تا رۆژی هەڵبژاردن پێویست دەكات میدیاكانی كوردستان و ڕای گشتی و شەقام و پارتە سیاسیەكان نەك هەر نەبنە بەشێك لەو شەرە تایبەتە یان نەكەونە ژێر كاریگەری ئەو شەرە بگرە دەبێت وەلامدەرەوەی پروپاگەندەكانی ئەو شەرە بن و لە ئاستی میدیای هاوكاری HDP بكەن تا بتوانن بەسەر هەموو كۆسپەكانی كە بۆیان درووست دەكرێت زأل بن و لە 24 حوزەیران مژدەی سەركەوتنە گەورەكە بدەن بە هەموو لایەك.

خۆ ئەگەر ناتوان بەو ئەركە نەتەوەیی و نیشتمانەیش هەڵس لێگەڕێن با HDP وەك یاریزانێكی بە ئەزموون لە مەیدانی ململانێی توندی شەڕی دیموكراسی كاری خۆی بكات.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP