ئیتر بەسە غەدر لە پێشمەرگە و د بەرهەم ساڵح مەکەن

سالار مه‌حمود - 14-06-2018 - 20394 جار خوێندراوەتەوە


لافتیە سواوەکان بپێچنەوە، ئەوەی کردتان یاریەکی خەمناک بوو بەمانای وشە.. پێشمەرگە لایقی سیناریۆی نەخوازراو نییە..

هەموو کەسێکی بەویژدان نیگەرانە نەگ تەنیا دەنگی راستەقینەی پێشمەرگە بەتاڵ بکرێتەوە، بەڵکو نیگەرانن پێشمەرگە بکرێتە بندیوار، بکرێتە حەرەسی باخ و ڤێلاکان ، بکرێتە سەرچاوەی کۆکردنەوەی داهاتی ناشەرعی.. شەرمەزاربن ئەوانەی مووچەکەیانی بڕی، تەماحیان کردە سەر بەشی تەڕەو وشکەیان و ئەوەشیان لوشدا..

بڕۆن رەبیەو سەنگەرو جێگا کەلاوەبوەکانیان ببینن!

شەرمە لە جل و بەرگی پێشمەرگە گەندەڵی بکرێت، شەرمە مووچەی ببڕن و هاوشێوەی سەربازێکی عیراقی نەبێ.

ئیتر بەسە غەدر لە د بەرهەم لە ناوی پێشمەرگە مەکەن.. 
غەدر خاوەنەکەی بچوکتر دەکاتەوە, غەدر لێکراویش هەر بە گەورەیی دەمێنێتەوە..

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP