پەیامی بەرخۆدان لەسەرکردەیەکی زیندانەوە

نەوزاد ساڵح - 13-06-2018 - 2450 جار خوێندراوەتەوە

تێڕامان ولێكۆڵینەوەی گەورە بیرمەندان و نوسەرە بەناوبانگەكانی توركیا لەمەر نامەكەی دەمیرتاش كارێكی سەرپێیی وهەنگاوێكی ڕاگوزەرئاسانیە، ئەوان دڵنیان لەهێزو وزەی سەركردە گەنجە زیندانیەكەی باكور،ئەوپەیامەی كەئاراستەی خێزان و تێكۆشەرانی هاوڕێی كردوە لەپارتی hdp وسەرجەم تاكەكانی كۆمەڵگەی توركیا سەرنجی دنیای ڕاكێشاوەو گوڕوتینێكیشی بە میتینگەكانی پارتەكەی بەخشیوە كەسەرقاڵی هەڵمەتی بانگەشەو خۆئامادەكردنن بۆبەشداری كردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی 24/ی حوزەیرانی 2018ی پەرلەمان وسەرۆكایەتی ئەو وڵاتە كە دەمیرتاش بەربژێری پارتی hdpە یە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

پیرۆزكردنی مانگی ڕەمەزان جوانترین ئاراستەی نێوپەیامەكەی دەمیرتاش بوو كەپێشكەشی كۆمەڵگەی توركیای كردوەكە ئەم مانگە بەمانگی ئاشتی لەنێو كۆمەڵگەی ئیسلامدا دانراوە،پێچەوانەی پەیامی ئەردۆغان كە خۆی بە ڕێبەری ئیخوان دەزانێت وخۆی و وئەكەپەبەردەوام پەیامی هێرش وشەڕبەگوێی خەڵكدا دەدەن و دواپەیامیشیان  ڕاگەیاندنی هێرشەبۆسەرباشوری كوردستان وقەندیل بەتایبەت كەلەم ڕێگایەوە ئەردۆغان دەیەوێت بیكاتە دەستكەوتی هەڵمەتی هەڵبژاردن ئەگینا خۆی باش دەزانێت كەهێزی فاشیزم ناتوانێت ئەم جارەش بەختی خۆی بەسەركوتووی تاقی بكاتەوەو شكستی ئەم ئەزموونەیان نوێ نیە.

دەمیرتاش لە سۆنگەی بڕوا بەخۆبوون و پشت بەستن بە ئیرادەی تاكەكانی دەرەوەی زیندان بەردەوامە لە ناردنی پەیامی ئاشتی و خۆڕاگری و لەهەمان كاتیشدا سوورە لەسەر بەردەوامیدان بەڕەوتی خەباتی مەدەنی، لەكاتێكدا كە لە چوارچێوەی دیواری ژورێكدا تەنها پێنوس و چەند لاپەرەیەكی لەبەردەستدایەو وەك خۆی دەڵێت كتریەكیش بۆچالێنان.

دەمیرتاش هزر و بیری خۆی كردووەتە پێخۆری بەردەوام بوون لەم خەباتە كە وەك ئیلهام بەخشێكی ڕۆحی دەبێت بۆكادران وهەوادارانی پارتی hdp لەدەرەوی زیندان، ئەگەربەراوردبكەین بەركابەری زەبەلاحی وەك ئەردۆغان كە تەواوی میدیای وڵات و هەرچی دەستەبەری هێزی مرۆیی وماددی هەیە خستوەتە خزمەتی خۆی وئاكەپەوە بەردەوام خەریكی ئارایشتی وتارو كارەكانی ئەردۆغانن.

ڕەهەندێكی تری پەیامەكەی سەركردەی زیندان كە ئاراستەی دەنگدەرانی پارتەكەی كردوە ئومێد بەخشین وبەرزكردنەوەی ورەی دەنگدەرانیەتی وپێیان دەڵێت ئێوە هەن وبەردەوام بن كەئەمەش دیسان یەكێكی ترە لە خەسڵەت و دەرخستنی كاریزمایی ئەم سەركردە گەنجە، ئەگەر چی لەو شەش ڕكابەرەی ئێستای پڕۆسە ی هەڵبژاردنەكانی توركیا یەكێكیان دەمیرتاشە و بەمەش ترس ودڵەڕاوكێیەكی یەكجار گەورەی لەدڵی ئەردۆغان و ڕكابەرەكانی تردا چاندوە لەهەمان كاتیشدا ئەوە ڕەوتی ڕۆژگارە پێمان دەڵێت كە تاكە پاڵەوانی مێژووی ئەم سەردەمەش هەرسەركرە گەنجەكەیە.

ئەگەرچی لەزیدایشدایەوئەگەرزیادەڕۆییش نەبێت دەڵێین تاكە ڕكابەری بوێرو ڕزگاركەرو فریادڕەسی كۆمەڵگەی توركیا هەر دەمیرتاشە كەهەڵگری پەیامی ئاشتی وچەتری پێكەوەژیانی كردوەتە ئامرازوئامانجی سیاسی،ئەردۆغانیش ناتوانێت خۆی لەم بارە دوودڵی و سایكۆلۆژیایە دەربازبكات كە نەهامەتیەكی گەورە بەدوای هەڵەسیاسەكانیدا دەهێنێت وناتوانێت توركیا لەم بارە ئابوریە داتەپیوە ڕزگاربكات،ماوەتەوە بڵێین،ئەگەرچی دەمیرتاش لە زیندانەوە پەیامی ئاراستەی دەرەوەی زیندان و هاوسەنگەرەكانی كرد، هیوادارین  پەیامەكەی ببێتە هۆكاری سەركەوتنی پارتەكەی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكانداو دەمیرتاش و هاوڕێكانی لە ئەندام پەرلەمانەكانی وئەندامەكانی ئەوپارتە لەزیندان ڕزگاریان بێت وهیوای بەردەوامی خەبات وسەركەوتنیان بۆدەخوازین،تابتوانن لەڕێگای خەباتی مەدەنی وئاشتیخوازانەوە گەلی كوردیش لەباكوربگەیەننە دوامەنزڵی ئارامی.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP