بەرهەم ساڵح چۆن دژی ساختەکاری بوو؟

دەلیل جەمال - 12-06-2018 - 4082 جار خوێندراوەتەوە

قسەکردن لەسەرساختەکاری و ساختەکاری و تەزویر هەبووە، بەجۆرێک هیچ هەڵبژاردنێک نەبووە کە ساختەکاری وگزی وتەزویری تێدا ئەنجام نەدرابێت. بەڵام دەنگ دزین بەشێوەیەک تازەیەو شێوازێکی تەواو نەشازە کەلەم هەڵبژاردنی ۱۲/ئایارە کرا، کەدەنگی بەشێک لە هێزەسیاسییەکان دزرا، لەناویشیاندا  قەوارەی( هاوپەیمانی) کە بەرهەم ساڵح سەرۆکایەتی دەکات، کە زۆرترین دەنگی دزرا،لەلایەن هێزەدەسەڵاتدارەکانی هەرێم.

دوای دەرکەوتنی ساختەکارییەگەورەکە و مانۆڕی مەدەنی بەرهەم ساڵح بۆگەڕانەوەی دەنگی دزراوی خەڵک و گەڕانەوەی متمانەو ئیرادەی هاوڵاتی بە دیموکراسی و دەنگدان ،پێموایە بەرهەم ساڵح ئەرکی ئەخلاقی وسیاسی و مرۆڤانەی خۆی بەجێگەیاند. بەڵام دەمەوێت بەراوردی ئەم کارەکتەرە بکەم لە دووقۆناغدا کە ساختەکاری کراو هەڵوێستی ئەو چی بوو؟

ئایا بەرهەم ساڵح شەڕی دەنگی قەوارەکەی خۆی کردو دەکات؟


گەر سەیربکەین دەتوانین وەڵامەکە بە نەخێر بدەینەوە،بەجۆرێک بەرهەم ساڵح هەرگیز بە قازانجی خۆیشی لەگەڵ تەزویرو ساختەکاری ودەنگ دزیندا نەبووە، ۲٠۱٤ بۆهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەسەڵات هەوڵی تەزویریدا، کە بەتەزویری ئەلبیسەکە ناودەبرێت، ئەوکات بەرهەم ساڵح لە ناو یەکێتی بوو جێگری سکرتێری گشتی بوو،کاتێک رووداوی ئەلبیسەکە ڕوویدا ،بەرلە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن هاتەدەنگ و بەدەنگی بەرز دژی وەستاو بە کارێکی قێزەون و دژی دیموکراسی و هاوڵاتی ناوی برد.نەک ئەوەش بەڵکوو بەهۆی ئەوکارەی چەندکەسێکی ناوحیزبەکەی دەستی لە جێگری سکرتێری گشتی کێشایەوە، ئاخر ئەمە هەڵوێستێکی مەردانەیە،کەمن ئەوانە بتوانن لەو کات و پێگەدا، جورئەتی ئەو هەڵوێستەیان هەبێت.

ئەوکات و ئێستاش دەکرێت بوترێت بەرهەم ساڵح لەگەڵ هەڵبژاردنی پاک و بێ خەوش بووەو دەبێت، ئێستاش هێندەی هەوڵ بۆگەرانەوەی دەنگی هاوڵاتی بەگشتی دەدات هێندە شەڕی بۆ ئەوەنییە قەوارەکەی چەند کورسی پەرلەمانی بەدەست دەهێنێت،ئەمە هەڵوێستی سەرکردە مەدەنی و دیموکراس خوازەکانە.

لەم قۆناغەدا کە دەبینین عێراق بەسەر بەرەی دەسەڵات کە هێزی چەکەو بەرەی چاکەخوازان کەهێزی مەدەنییە،لەبەرانبەر وەستاون،کەپێموایە بەرهەم ساڵح ئەوفیگەرەبەهێزو گرنگەیە لەپشت هێزەمەدەنی وچاکەخوازەکان وەستاوە و هەنگاوبەهەنگاو لەپێشڕەویدان،بۆ گەڕانەوەی دەنگی دزراوی خەڵک،هەرچەند هێزی دەسەڵات و چەک بەدەستەکان نەوەستاون و بەردەوام خەریکی تێکدان و ئاژاوەی ناوخۆیی و هەڵگیرسانی شەڕن،کەڕاموایە دواجار بەرهەم ساڵح دەتوانێت گرێی ئەم ساختەکارییە بکاتەوە، ئەوەی گرنگە ولاتانی نێودەوڵەتین کەپشتیوانی هێزەمەدەنییەکان دەکەن یان هێزەدەسەلاتدارو چەک بەدەستەکان ؟خۆگەربژاردەکە دووەم بوو عێراق و هەرێم زۆردەگەڕێنەدواوەو بگرە  لەقازانجی هیچ لایەک نییە.

هەڵوێستی بەرهەم ساڵح ئەوکات و ئێستاش مایەی خۆش بەختی و هیوایە بۆ هاوڵاتی و پارێزەری دیموکراسی،کەوابوو بەم پێوەرە دەبێت لەپشت کەسانی وەک بەرهەم ساڵح بوەستین ،بۆئەوەی ساختەكاری و تەزویر لەهەڵبژاردن نەبێتە سیستەم و بەرنامەو ئامانجی دەسەڵات و هێزەشکست خواردوەکان ،چونکە دەسەڵات ئێستا مانەوەی لەسەرکات ماوە،هاوڵاتی سزای داون و دەنگیان زۆر کەم و لاوازە،ئەوەی هێشتونییەتەوە ساختەکاری ودزی و تەزویرە، کەپێموایە ئەمەش کۆتایی دێت و هێزە چاکەخوازو مەدەنییەکان سەردەکەون.

بەتایبەت ئێستا کە کارەکتەرێکی بەهێزی ناوخۆی و نێودەوڵەتی وەک بەرهەم ساڵح ڕابەرایەتی دەکات و کاریگەریشی زۆرەو  دەکرێت سود لەو پێگەی وەبگرێت، خاڵی بەهێزی هێزەمەدەنییەکان ئەوەیە پێکەوە لەم قۆناغەدا یەک هەڵوێست بن و پشتیوانی کردارەکی بەرهەم ساڵح بن بۆشکانی بتی ستەمکاری و کاڵکردنەوەی تەزویرو ساختەکاری ،بەرهەم ساڵح ئێستا فیگەرێکی بەهێزە بۆ ئەوهێزانە.

هەربۆیە ئێستا فۆکسی دەسەڵات لەسەر بەرهەم ساڵحەو هەوڵی بەلاڕێدا بردنی پرسەکان دەدەن، بەڵام هاوڵاتی دەزانێت ئەوکات سەردەمی تەزویری ئەلبیسەکەو ئێستاش دزینی دەنگی هاوڵاتی  هەردژتان بووەو پێچەوانەی بیرو ئاراستەی ئەو گروپانە بووە کە یاری بە ماف ودەنگی خەڵک دەکەن.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP