ئایا دەبێت لە دزی و تەزویراتی کەرکوک چاوپۆشی بکەین؟

دکتۆرە فائزە خەتاب عومەر - 11-06-2018 - 6396 جار خوێندراوەتەوە

 

نەخێر بەپێچەوانەوه ئەگەر له هەولێر و دهۆك و سلێمانى و هەڵەبجەش  چاوپۆشى بكەين به هه ر پاساوێك بێت (نه ته وايه تى، يه كڕيزى، ترس، به رژه وه ندى)، نابێت و هەرگيز نابێت چاوپۆشى له دزى و ته زويراتى شارى كه ركوك بكەين، بەڵكو بەپێچەوانەوه ئێمەى كورد ئەبێت له پێش هه موو پێكهاتەكانەوه پێشڕەوو ده ستپيشخەربين له ئاشكراكردنى دزەكان و گەڕانه وەى ده نگه دزراوەكان بۆ خەڵکەکەی،  داكۆکیكارێكى سەرسەخت بين له ئاشتى و پێكەوەژيان له شارى كه ركوك و نه هێڵين درز بكەوێته متمانه له ناو پێكهاتە كانى شارى كه ركوك.

مێژوو خەبات و قوربانيیەكان له پێناو شارى كەركوك ئەوه دەسەلمێنێ كه ركوك شارێكى دانەبڕاوى كوردستانه و نەتەوەى كورد پێكهاتەیەكى سه ره كى و زۆرينەيه  له كەركوك، سه رەڕاى ئەوەش ئێمه ى كورد هيچ كاتێك ئينكارى ئه وەمان نەكردووه كه له كەركوك پێكهاتەى ترى نه ته وه يی و مەزهەبى ترى جياواز لێ ژياوه و هه موومان پێكەوه بەشداريمان كردووه له دروستكردنى شارى كه ركوك و بەڕێوەبردنى،و خۆمان به خاوەنى شارەكه زانيوه .

تێكەڵاویيەكى كۆمەڵايەتى و خزمايەتى زۆريش هه ر له كۆنەوه هه بووه و دروست بووه لەنێو پيكهاته كانى ،سه رەڕاى چه ند كێشه و گرفت دروست بووه لەنێوانيان بەهۆى ده ستى دەرەكیيەوه، بەڵام خۆشبەختانه هيچ كاتێك نەبووەته تێكچونێكى بێ چارەسەر .

لەبەرئەوەى زۆربەى خەڵکەکەی ئەوەيان سەلماندووه كه غەمخۆرو دڵسۆزى شارەكەن ئەيانەوێت به ئاشتى و دۆستايه تى بژين و خه ريكى ئاوەدانكردنەوە و خۆشگوزەرانى وئاشتى و دادپەروه رى بەدیبهـێنن بۆ خەڵك و شارەكه ، كه ساڵانێكى زۆره له ژێر سايەى رژێمى كۆن و نوێ بێبەشن.

بۆيه چاوپۆشى كردن له دزى و ته زويراتى ده نگەكان به پاساوى نەتەوايەتى و يان لەو رێگايەوە بيسەلمێنين كه كورد زۆرينەيه وه يان بەوو رێگايه كه ركوك ئه گه ڕينينەوه سەر هەرێمى كوردستان، هەڵەيەكى كوشندەيه و ئاكامەكانى هيچى كەمتر نابێت له ١٦ی ئۆكتۆبه رى شوم، بەڵكو كاره ساتى گه ورەترو زؤر ترسناكتريشى لێ ئه كه وێته وه.

ئه گەر چه ند ساڵێك بگەڕێينەوه دواوه و سه رنجێك بدەين له مێژووى كوردو شارى كەركوك ، سه يرى رێژه ى پێكهاته و ديموگرافى ئيدارى  شارەكه و دەوروبه رى بكەين له دواى ساڵەكانى ١٩٥٧ وه تاوەكو ئێستا گۆڕانكاريیەكى زۆربووه.

رژێمه كۆنەكانى يه ك له دواى یەكەکان به پيلانى تۆكمه و ستراتيجێكى دوورو به دزى و ته زويركردن  هه ميشه هەوڵيان داوه دەستكارى رێژه ى پێكهاتەكان و گۆڕينى ديموگرافى ئيدارى شارەكەيان كردووه له بەرژەوەندى عه ره ب، كورد و توركمانيان راگوێزاوەته ناوچەكانى تر و سياسه تى تەهجيرو ته عريب پەیڕه و كردووە ، سه دان گوندو چەندين ناحيەو قەزايان له شارى كەركوك دابڕيوه و خستوويانەته سه ر شاره كانى ترى عێراق، عەره بێكى زۆريشيان هێناوه له باشورە  و نيشتەجێى شارى كركوكيشيان كرد.

به لام پرسيارەكه ئەوەيه ئايا توانيان بۆيان چووەسەر به دزى و ته زويركردنى گۆڕينى رێژەى پێكهاتەكان پيلانەكانيان ئەنجامبده ن، له وەڵامدا نەخێر.

بۆيه به بڕواى  من ئاكامەكانى دزى و تەزويركردنى ده نگى خه ڵكى كەركوك و بە زيادكردنى رێژەى كورد له شارەكه ، هيچ پاساوێك هه ڵناگرێت، جگه له خۆسەپاندن و گەڕانه وه بۆ دزين و به تاڵانبردنى جاريكى ترى شارى كه ركوك .

بۆيه گۆڕينى رێژەى پێكهاتەكان به هه ردوو شێوه و له دوو كاتى جياوازو ميتودى جياواز هەر يەكن و ئاكامەكانيشى وه ك يەكن.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP