دیموکراسییەت بۆ تۆ یان بۆ من؟؟

دڵشادی عومەر کاکی - 25-05-2018 - 5098 جار خوێندراوەتەوە

 
                                                                                                                         
ديمۆکراسيەتی ئەفسوناويی لە چاخی ڕۆشنگەريدا /سەدەی حەڤدە ،هەژدە..فەيلە سوفەکانی چەمکی دێمۆکراسی هەستان بە داڕشتنەوە ی ڕەگەزە بنەڕەتيەکانی دێمۆکراسی ، لە پراکتيکەکردنی دەرئەنجامەکانی کە بريتی بو لە مافە بنچينەييەکان/مافی مرۆڤ ئازاديی ئاينی ،جياکردنەوەی کنيشە ودەوڵەت.                                                                                          
ئيتر ئەم گوزارشتە ئەفسوناويە(دێمۆکراسيەت) بەدرێژايی مێژوو،وەک بەرگێکی ئەفسوناويی پادشاو ئەرستۆکرات ،شۆڕشگێڕو دێکتاتۆر،جمهوريی و کۆماريی  تەنانەت شورا وکۆماری خوداوەند بە ئەفسونی ئاين زۆرينەی گەل بەشدار دەکات لە  حوکمڕانيی هاووڵاتی.         
                                                                       
   شانشينی ئەوروپی و ڕژێمی دێمۆکراسيی  
                                                                                  
ئێستا لەم چاخەدا کە پێمان ناوەتە نێوهەزارەی سێهەم دەيان وڵاتی ئەوروپيی بەڕژێمی شانشينی وحوکمی دێمۆکراسی بەشدارن لە پرۆسەو پانۆراماو هەمئاهەنگي پارتەکاندا بە چەمکەکانی دێمۆکراتی/دێمۆکراسيی بەوپەڕەی ئازاديی وشارستانی وڵاتداريی دەکەن وپرۆسەی دەنگدان وهێنانو بردنی فاکتەرەکانی دێمۆکراسی بەخشين ولێوەرگرتنەوەی دەسەڵات لەژێر دیمۆکراسيەتێکی مەدەنی هاوچەرخدا کەوتۆتە مشتی گەلێکی هۆشيارو لەسايەوسێبەری دێمۆکراسيەتدا شتێک نەماوە هێڵێکی تۆخ بێت لەنێوان چينەکانی گەلدا ..ئەوەی  چينايەتی تۆخ دەکاتەوە وجودا دەکاتەوە بەپەرۆشی وبێ پەرؤشی کۆمەڵانی خەلکە بۆ  کارو بێکاريی تواناو بێتوانايی هەست بە لێپرسينەوە کردن و نەکردن  هەوڵدان وگۆشەگيريی ،مەبەستمە بڵێم  مرۆڤ لەدايک نابێت  بۆئەوەی بچيتە خانەی چينێکی تايبەتەوە  ،ئەوە کۆمەڵانی خەلکن بڕياردەدەن کە ئازاديخوازبن يان کۆيلە وبن دەستی ڕژێمێکی دەسەڵاتدار بن. لێرەوە دەگەينە ئەو گوزارشتەی پرسيارکەين ئەگەر دێمۆکراسيەت وميتۆدەکانی دێمۆکراسی  دابەشکەين  لەنێوان دەسەڵاتداران و چين ودەستەو توێژەکانی گەلدا  دنيايەک پەيمان وشکۆمەنديی شۆڕشگێڕيی ومێژوی پڕشانازيی وقوربانيدان وخۆبەختکردن دەبێتە ميراتی حيزبو پارتەکان ميراتی ميرو پادشاو شانشين ،لێرەدا تەنها هۆشياريی وچاوی کراوەی گەل دەتوانێ  لەم نێوانەدا پشکی  خۆی هەلگرێ لە بەرهەمی دێمۆکراتيەت.   
                                                                                               
دیمۆکراسيەت بۆ تۆ يان بۆ من..؟؟   


دێمۆکراسيەت لەتۆوە بۆ من ولە منەوە بۆتۆ هيچ بەخشين وبەخشندەيەکی تێدا نامێنێ.خودی دێمۆکراسی وازهێنانە لە بەخشين و بەخشندەيی دێمۆکراسيەت ئەو ئازاديە سروشتيەيە ڕەهايەيە کەسەرپشکمان دەکات .دەرئەنجامی ئازاديی و خۆشگوزەرانيی مافی هاووڵاتی ودادپەروەريی بەهاکانی دێمۆکراسين کە دەبێ تۆ گەشەی پێ بدەی تۆی دەسەڵات، تۆی خاوەن ميراتی پادشايی وشۆڕشگێڕيی. بۆ جوانکردن وگەشەی ڕوخساريی  دێمۆکراسيەتەکەی تۆ ،دەبێ لە ساڵ وەختی حوکمی تۆدا ئەوە بمێنێتەوە بەمێرات کە تۆ پارتێکی دێمۆکراتخوازی ،دێمۆکراسيەت لە تۆوە بۆ من وازهێنانە لە دوروشمەکانی شان وشکۆيی پادشايی و هەيبەتی شۆڕشگێڕيت..واز هێنانە لە ميراتی حيزبايەتی و لە مولکايەتیکردنی شکۆی شەهيدان  ئەوميراتە ئەوەندە هی تۆيە  تائەوکاتەی  نيشتيمان هی ئێمەيە کە نيشتيمان لەژێر ڕەهێڵەی گوماندا بو ئيدی دیمۆکراسيەت لەتۆوە بۆ منی هاووڵاتی دەبێتە نان وخوێن. دۆستايەتی دەسەڵات وزۆرينەی گەل پڕە لەمنەتی بەخشندەيی دەسەڵات /ئەمە لە کاتێکدا کەزۆرينەی گەلێکی نەخوێندەوار هەژارو گەردن لەژێر باری منەتدا ،کەدەبنە هەم جەلاد وهەم قوربانيی .لێرەدا تۆی دەسەڵات تۆی شانين دەبێ دەستلە باری منەتی دەسەڵات هەڵگەری وگەردنی گەل ئازاد کەی.     


هاوڵاتیی دەوڵەت دروست دەکات ودەيژێنێ 
                                                                 
هاووڵاتی وهاونيشتيمانی .ئەوانەی لەبەرەی گەلێکی ئازاديخوازو نيشتيمان پەروەرن ئەوانەی ئايندەيان بۆ نەوەکانيان لاگرنگە دەچن دەنگ بە  دەوڵەتێکی دادپەروەرو دێمۆکراتخواز دەدەن دەنگێک بۆ دروستکردن و  پيتاندنی بەرهەمێکی نوێتری دێمۆکراتی .دەنگێ بۆ گۆڕين ونوێکردنەوەی گوزارشتێکی تر لەبەها جوانەکانی ئازادی وخۆشبەختيی..هاونيشتيمانيی هۆشيار دەزانێ چۆن وبەکێ دەنگ دەدات و کام دەوڵەت بۆخۆی چی دەکات، هاونيشتيمانيی دەوڵەتێک بونيات دەنێ وباربۆی دەکات کە دیمۆکراتخواز بێت لە بەخشينەوەی ئەو باربۆکردنەودا ..لە وڵاتانی دێمۆکراسی و ئازاديخوازدا  نمونەی گەلانی ئەوروپاو دەسەڵاتەکانيان خەلکی هۆشيارو غەمخۆری نيشتيمانی ئازاديی وشارستانی پرۆسەی دياريیکردنی دەوڵەت دەگرنە ئەستۆ هەر هاونيشتيمانيانيش بە باج ودەرامەتەکانيان ڕێژەيەک دەدەنەوە بەدەوڵەت ..ئەويش بۆ ڕوناککردنەوەی نيشتيمان نەک بۆ گيرفانی حيزب و گەورەکردن وبەهێزکردنی دەسەڵات.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP