فریای پیلانی کۆمسیۆنی عێراق لەهەرێم بکەون!

دەلیل جەمال - 25-05-2018 - 97325 جار خوێندراوەتەوە


دەلیل جمال

لەماوەی ڕابردوو زۆرترین قسە لەسەر ساختەکاری لەپرۆسەی هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق کرا،بەجۆرێک لای هەموان بەوەی ساختەکاری بەرانبەر کراوەو ئەوانەش ساختەکارییان کردووە،ڕوون وئاشکرایە بەڵێ دەستکاری دەرئەنجامی هەڵبژاردنکرا بەمەسڵەحەتی هێزە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم.

دواجار بەهەوڵ و بوونی بەڵگەی بەهێز و دیار ئێستا بەتەواوەتی شەقامی عێراقی و کوردستانیش هەروەها وڵاتانی نێودەوڵەتی بەتەواوەتی دەزانن کەساختەکاری زۆر کراوە.

بەڵام ئەوەی ئێستا بەشێکی دیارو ڕوونە لەم ساختەکارییە بەبەرنامەیە خودی کۆمسیۆن خۆیەتی و لایەنی سەرکییەو ئاگادارە، هەربۆیە لەئێستادا کۆمسیۆن خۆی لە ڕاستییەکان دەشارێتەوە.

بەتایبەت کۆمسیۆنی سلێمانی کە تەواوی ساختەکارییەکە دەزانێت و لایەنێکی سەرەکییە،ئێستا بەبیانوی جۆراو جۆر نایەوێت ئەو دەرئەنجامە ڕاستییەی کەلایەتی بیداتە لایەنە سیاسییەکان. بەمەش هەوڵی کات کوشتن و بەلارێدابردنی زانیارییەکان دەدات.

بۆیە پێویستە لایەنە دەنگدزراوەکان  ئاگاداری ئەوەبن هەوڵێک هەیە لەم چەند ڕۆژەدا  دەستکاری دووبارە ئەو دەرئەنجامانە بکەن کەلەبەغدادەوە نێردراوەو تەواوی ڕاستییەکانی تێدایەو ،بۆئەوەی ئەم ڕاستییانە بشارنەوە دەسەڵات هەوڵدەدات لەهەولێروسلێمانی ودهۆک،لەڕێگەئ کۆمسیۆنەوە، دوبارە دەستکاری دەرئەنجامەکان بکەن

ئێستا دەسەلات تۆپەکەی خستۆتە ساحەی کۆمسیۆنەوە، کۆمسیۆنیش دواجار کادری یەکێتی وپارتییە کە بەرپرسیارییەتیان لەئەستۆیە.

لەئێستادا پێویستە لایەنە دەنگ دزراوەکان بەهەر ڕیگەیەک بێت،ئەو داتاو زانیارییانە لە بەغدادەوە وەرگرنەوە. چونکە کۆمسیۆنی عێراق لەهەرێم جێی متمانەو دڵنییایی نیەو بەتەواوەتی ڕاستییەکان دەشارێتەوە.

ئەوان بەشێکن لەم ساختەکارییەو ئاگادارن و ئێستاش لەڕێگەی ئەوانەوە هەوڵی  دەستکاری دوبارە دەرئەنجامەکان بکەن و بەهەمان شێوەی پێشوو دەیدەنەوە دەست لایەنەکان

باشترین رێگە دروستکردنی پەیوەندی ڕاستەوخۆیە لەبەغدا بۆئەوەی تەواوی ڕاستی دەرئەنجامەکان بگەنەوە دەست دەنگدەر.

ناکرێت لایەنە دەنگ دزراوەکان چاوەڕێی ئەم کۆمسیۆنەی هەرێم بن  بێدەنگی و کات کوشتن لەمەسڵەحەتیان نییەو ،بگرە ئێستا هەولی گۆڕانکاری لەو دەرئەنجامەئەدرێت کە کۆمسیۆنی عێراق بۆ بەشەکانی خۆی لەهەرێم دەینێرێت،... دەبێت بەزوترین کات ئەو زانیارییانە وەربگیرێنەوە ،پێموایە کات بڕوات دوبارە دەرئەنجامەکان دەگۆڕدرێن..لەمەسڵەحەتی هێزەکانی دەسەڵات......

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP