هەرئێستا

ئەمریکا لە دوو هەڵوێستی دژبەیەکدا لەنیوان ۹/۲۵و ۱۲ئایاردا

دەلیل جەمال - 23-05-2018 - 5610 جار خوێندراوەتەوە


هەرچەند ئەمریکا وەک وڵاتێکی زلهێزی جیهانی بەدوای قازانج و مەسڵەحەتی خۆیەوە دەڕواو  هەنگاوەکانیشی ئەم ڕاستییە دەسەلمێنێت. بەڕادەیەک دیموکراسی و ئازادی و مافی گەلانیش زۆرجار دەکاتە قوربانی و تەنانەت چاوپۆشی لەستەمکاری و دیکتاتۆری و گەندەڵیش دەپۆشێت. لەم سۆنگەوە ئیتر قورسە تەواوی هیوا لەسەر ئەوە هەڵبچنی کە ئەمریکا هێزی فریادڕەسەو  بەدوای ماف و دیموکراسی و حەقی گەلانەوەیە. لەوەش گەشتوین  کەئەم دەوڵەتانە  لەگەڵ دیفاکتۆشدا نین  بگرە زۆرجار بەشێکن لە دروستکردنی دیفاکتۆی تاکڕەوی و نادیموکراسی ،یان بەشێکن لەو نادادی وبێ ژیانییەی خەڵک.

من دەمەوێت بۆڕاستی ئەم تێڕوانینە بگەڕێمەوە بۆ دو قۆناغی جیا لە یەکدی نزیک،ئەویش قۆناغی ۹/۲۵ و ۱۲ئایار.
دوای ئەوەی حیزبە حوکمڕان و دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بڕیاری ڕیفراندەمیان داو گوێیان بۆ بارودۆخ و واقع و تەنانەت دۆستەکانیش نەگرت ،بەئەمریکاشەوە، ڕیفراندەم کراو کۆتایی هات هەڵوێستی ئەمریکا ئەوەبوو کە ئەمریکا نایان پارێزێت و هەرچی ڕوویدا بەئەستۆی خۆیان.

بەڵام سەد لەسەد ئەمقسەیە پێچەوانەکەی ڕاست بوو دوای ۱٦ئۆکتۆبەر و خیتابی جیهانی و کوردیش ئەوەبوو کە ئەم دوو حیزبە حوکمڕانە کۆتاییان هاتووەو جارێکی دیکە هیچ وڵاتێک پشتیوانیان ناکات.بەجۆرێک وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەیوت چاوەڕێی هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراقین لەگەڵ واقع هەڵسوکەوت دەکەین
بۆئەمەش ڕاست نەبوون

دوای ئەو هەموو ماڵوێرانی و دزی و تاڵانییەی کەئەم دەسەڵاتە کردویەتی و دوای ئەو هەنگاوە نەرێنییەیان بەقەولی ئەمریکاو ئێرانیش بۆ جیابوونەوە لەعێراق 
ئەمریکاو ئیرانیش بێدەنگ بوون یان بڵێم بەشێک بوون لەو ساختەکارییە بەرنامە بۆداڕێژراوەی کە لەهەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق کردیان.
دەکرێ بپرسین چۆن هێزو لایەنە دەنگ دزراوەکان وخەڵکیش باوەڕ بە هەڵوێست و قسەتان دەکات؟

خەڵک لەبەرانبەر بەو نا عەدالەتی و دزی گەندەڵییەی کەکردوویانە سزای دان و ئەوانیان هەڵنەبژارد ،هەربۆیە ئەوساختەکارییەیان ئەنجامدا
بەڵام ئەی هەڵوێستی ئەمریکاو ئێران و وڵاتانی دیکە چی بوو؟ جگەلەوەی بێدەنگ بوون کە باش دەزانن چی ڕوویداوەو دڵنیان لە ساختەکارییەی کەکراوە، دەپرسین کامە دیموکراسیتان کامە ئەمری واقعتان؟

هەربۆیە ئەو شەش لایەنەی کەیێستا یەک هەڵوێستن و پێکەوە گفتوگۆ دەکەن.. دەبێت نوێنەری ئەمریکا چ دڵنیایەکی هەبێت،لەکاتێکدا ئەوان بێدەنگن لەبەرانبەر دەنگی دزراوی خەڵک.
لەم حاڵەتەدا باشترین بژاردە یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی خۆیان گرنگ و هیوایە بەگەڕانەوە بۆ ڕای خەڵک و شەقام  نەک داوای ئەمریکا یان ئێران دڵنیام لەوەی ئەوان هیچ هەڵوێستیان نییەو بگرە هەر وەک هەڵوێستی پێشویان دەبن.

هیچ گرنتییەک نییە نەلە ئەمریکا نەلە ئێران  گرنتی و چارەسەر لەناوماڵی ئەو شەش هێزە خۆیانایەو ،بەگەڕانەوە بۆ لای دەنگی دزراوی خەڵک ،کەئەمەش بە وردی و خوێندنەوەی جدی دەبێت بۆ دۆخەکە
کە پێموایە لەئێستادا لەگەڵ ئێران و ئەمریکا خۆکوژییەو پێشموایە دواجار باجەکەی زۆرترە.

چونکە لەبەرانبەر ئەم چەند قۆناخەی ئاماژەم پێدا ئەم وڵاتانە بە ئاراستەیدیموکراسی و دادپەروەری هەنگاویان نەناوە،هێندەی بەئاراستەی تاکڕەوی و نادادی و نادیموکراسیدا هەنگاویان ناوە.
بڕیار پێویستە خۆکردبێت و بەناوی بەرەی گەلەوە بێت...

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP