ئایندەی هێزەسیاسییەکانی ڕۆژهەڵات دوای ۱۲ی ئایار

دەلیل جەمال - 18-05-2018 - 7772 جار خوێندراوەتەوە


دیارە هەمیشە لەپێناوی وەگرتندا دەبێت ببەخشیت، حەتمەن  ئەگەل لە خاڵی لاوازو شکاندا بێت ئەوا دەبەرانبەر بەوەی وەری دەگریت دەبێت ببەخشیت، داوای ئەنجامی هەڵبژاردن بۆنوێنەران عێراق بۆ پەرلەمان، فەزاحەت و ساختەکارییەکی پلان بۆ داڕێژراو دەنگی زۆرینەی هاوڵاتیان دزراو بەسەر هێزی دەسەڵاتدا دابەشکرا لەبەرچاوی هەموانەوە بوونە پەند

دیارە ئەم بابەتە دەستی دەرەکی لەپشتەو پێشموایە دروستە و هەمووان پێدەزانن کە دەستێک لەپشت ئەم ساختەکارییەوەیەو هەوڵی مانەوەی ئەم دەسەلاتە شکستخواردو ستەمکارەوەیە
بەلام ئەوەی گرنگەو جێی هەڵوەستەلەسەرکردنە ئەم دەستی بێگانەو وێرانکارو دژە دیموکراسییە لەپێناوی چیدا ئەم دیارییە شەرمەزارییەی بەخشی بەدەستکێشە سیاسییەکانی؟

کەزۆرجار خوێندنەوەو زانیارییەکانیش بۆئەوەماندەبەن کە هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان قوربانی ئەم رێککەوتن و سەفقە ژێربەژێرەن ،هەروەک دوای ۱٦ئۆکتۆبەر پەلاماردان و تیرۆری کەسایەتییەکانیان بەئاشکرا دەرکەوت و کەوتنەگۆشەی بێ هیوایی لەم دەسەلاتە.

هەربۆیە دەکرێت دوای ساختەکارییەکەی ۱۲ی ئایار  بکرێنە ئامانجی نەیاران و دوژمنانی کورد بەجۆرێک وەک ئەوەی فرۆشرابن و دواجار قوربانی بن ،کەمن پێموایە بەبەرنامە یان دەست بەسەردەکرێن یان دەگوازرێنەوە بۆسنوری نێوان تورکیاو باشوری کوردستان ،......

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP