باوەڕم بەوە نییە هیچ ئەندامێكی یەكێتی كە پەروەردەی بیروباوەڕی مام جەلال بێ، لە دەنگی دەنگدەرانی حزبەكەی خۆی بەولاوە هیچی تری بوێت، رازیبوون بە ئەنجامی 18 كورسی لە هەڵبژاردنی 2013دا، تاقیكردنەوەیەكی جوان بوو.
دەستاودەستكردنی دەسەڵاتیش لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین، تاقیكردنەوەیەكی تر بوو كە لە شوێنی تری كوردستاندا رووی نەداوە، بۆیە ئەبێ یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بەیاننامەیەكی رەسمیدا بە ئاشكرا 2 بژاردە بخاتەڕوو:
1- دەنگەكان لە سەرتاسەری كوردستاندا بە دەستیش بژمێردرێنەوە..
یاخود ..
2- با سەرلەنوێ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێتەوەو داوایەكی رەسمی ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق بكرێت، ئەگەر رازی بوو.
حزبی سیاسی كە بڕوای بە دیموكراسی ببێ، سەركەوتن و دۆڕان قبوڵ ئەكات و، لە هیچ ناترسێت.. (نوقتە، سەری دێڕ)!.