بەپەلە

یەک وەڵام بۆ هەموو عزەت سابیرەکان

سلێمان عەبدوڵا یونس - 10-05-2018 - 13236 جار خوێندراوەتەوە


35 ساڵی بێ دابڕان یەکێتی بووم ، یەکێتیەکی پاک و بێگەرد،دەم و دەست و داوێن پاک، ناندەر و خوێن بەخش بەیەکێتی،ئەوەی ئێمە داومانە بەیەکێتی سەدان بارتەقای ئەوەیە، یەکێتی داویەتی بەئێمە بەڵام مادام مامی بەقەدرمان پێی دەزانی ئەوە هەتا قیامەت بەسە بۆ ئێمە.

پاداشتی ئێمە لەدوای مام جەلال، ژەهر خوار کردنمان بوو، دەرپەڕاند و سوکایەتی پێکردنمان بوو، ناردەنە سەری هێزی چەکدار و هەڕەشەی ڕەشەکوژکردنمان بوو وەک ئەوەی لە بازگەی گڵەزەردەی ڕانیە هەفتەیە لەمەبەر کردیان، لەکاتێکدا ئێمە بەرێزی زۆرەوە بۆ مامی گەورەمان و شەهیدەکانمان تێکۆشەرە ڕاستەقینەکانی یەکێتی لە پێناو ناشیرینتر نەبوونی یەکێتی بێدەنگی شەرافەتمەدانەمان هەڵبژارد.

چاوەڕێبن بەنامەکانی مامی سەروەرمان بۆ بەندە وەڵامی سوکایەتی و بێڕێزیتان دەدەمەوە، هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەمەوە کە سەرمان وەکو گیانی برا شەهیدەکەم بەرزە. هەموو ئەوەی ژنەکەم کردوویەتی بۆ یەکێتی زۆر لە لیوا و عەمیدەکانی خانەنشین کراوەکانی ئێستای ناو یەکێتی لە چەشنی شانازی برایم ئەحمەد گەورەتر و ئەوەی خۆشم کردوومە لە ۳٥ ساڵی ڕابردوودا زۆر لە هی قوباد تاڵەبانی کە ئێستا جێگری سەرۆک وەزیرانی یەکێتیە زۆرترە.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP