حــــــــــــــــــــیزب...
نیـــــو حیــــــزب ...
چـــــارەکە حیـــزب..

دڵشادی عومەر کاکی - 10-05-2018 - 1593 جار خوێندراوەتەوە

                   

ئێستاکە ئیتر لابەلابونەوەی تەرازوی دادە  ..وەرچەرخاندنی تێڕوانینە ..هەنگاونانە لەچەق بەستنەوبەرەو دەرگاکانی چارەنوس..چارەنوسێک کە گەل خۆی نەخشەی بۆ دەکێشێ .ئێستاکە دەنگدانە بۆپەیمانبەستن ،بۆهاتنەدەنگ لە چەوت وچەوێڵییەکان..ئیدی دەبی تۆ شەرم بکەی من نا..لێبوردنیش دادی ئەو هەمو بێدادیەنادات ،،چارەکەسەدەیەکە دوقاچی لۆنگەزەر بەسەرسنگی گەلەوەیە. ئەوخۆی بوی خۆتی ساغ وسەغڵەم  لەنێوقەددا لەت دەبی وئیتر نەگەل هی تۆیە نەخاک نەئاڵا هی تۆیە نەدەسەڵات.

 ئیدی جەماوەری حیزب دەبێتە نیو، حیزب بوە بەنیوحیزب ..دەبێتە چارەک،حیزب بوە بەچارەکە حیزب تەنهاشکم لەو قەڵەمە قەمورانە هەیە کە چارەنوسیان گری داوە لەگەڵ حیزبدا ،دڵنیام هاوکێشەکە بەوانیشەوە حیزب دەکاتە نیو دەیکاتە چارەکە حیزب.    

ئا من مەبەستم تۆیە کە بە جەستە کاردەکەیت وبەجەستە فەرمان دەدەیت وجەستە ماندو دەکەیت..مەبەستمە بڵێم کەتۆ جەستەکان یەخسیر دەکەی لەژێر باری منەت موچەداتۆ میللەت دەژێنی .جەستەی کۆمەڵگایەکی هەژارو نەخوێندەوار، کۆمەڵگایەک  برسی وماندو کۆمەڵگایەکی . هێشتاکە هەناسەسوار بەدوکەڵی ئەنفال وکیمیاباران ،دەستەوبەرەی خوێنکاران  کە بۆ ئایندە زۆرینەیان خەونی ڕەنگاوڕەنگ بەدەم ژیانێکی ئاسودەوە دەبینن دەستەوبەرەی مامۆستایان کەسەبری فێرکردن وپەروەردەکردنیان خستە سەرسەبری بێ موچەیی ،چینی کرێکاران کە خەریکە دەبن بە توحفەو لەچینەوە دەبن بە سواڵکەری سەرشەقامەکان. جوتیاران ئەوانەی گوندەکانیان ماڵی حەوانەی ئێوە بون.بیرتانە ..ناوی خەلکی ئەو دەڤەرو گوندانەتان لە بیرماوە کەشەوانی سەرماو کڕێوە سۆپاکانیان بۆ گەرم دەکردن ..بیرتانە نان ودۆی..نان وچای.. نانی گەرمی ئەو ژنە جوتیارانەتان لەبیرماوە.؟.ئەوسات وسەردەمە تۆ ..

 

ئێوە هێشتاکە ناودڵ وناو هەست وناوسەرتان ڕوناکیی تێدابو هەموتان نا .هەندێکتان نەخشەتان لەخەیاڵداندا کوردوستانێکی ئازادو ئارام وپڕلەدادو دادوەریی بو ئەرێ بیرم نەبو هێشتاکە ئەو دروشمانە ئازادی ویەکسانی ودێمۆکراسی ونیشتیمان و گەل و ئەو هەمودروشمانە هێشتاکە وەک چەرخ لەنێو زمان ولەنێو ئۆرگان و..نا ببورن ..ئەوسات وسەردەمانەیبونە مێژوو بەسەرچون ناوی ئۆرگان بوو ئەمێستاکە ناوی میدیاو  میدیافراوانەکان  کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و..ئا لەجێێ  ڕۆنیۆ وستێنسڵ ..لەجێی چاپی دەستی ئێستاکە چاپخانەو ڕۆژنامەو ..ئیدی تۆ ئەوەندە  ناوبانگت هەیە ئەوەندە دەسەڵات و ئەوەندە بانک وگرێ بەستی نەوت و ئابیرم چو ئەری ئابونەی حیزب بۆ ئێستا کۆناکرێتەوە؟؟ ..وەک خەون وایە ..ئاخر ئەو هەمو جوتیارەو بێکارو کرێکارو کاسبکارو خوێندکارو..ئەو ئۆردوگایەت کردە لیوا وسوپاو  پێشمەرگە..ئاخر ئەو هەمو چەک و فیشەکەی ئێستا و،،بیرم نەبو بیرتانە توفەنگە ژەنگاویەکان، بیرتانە  بە حەوت پێشمەرگە سێ چوار چەکیان پێ بوو؟؟  دێمەوە سەر خەت ئێستاکە تۆ وەک مێشولەی خوێنمژ خۆتت پڕکردو خوێنی زۆرت مژی..پڕبویت قەڵەو وپان وپۆڕ چونکە تۆ هەربەجەستە بیردەکەیتەوە تەنها خەیاڵت لای جەستەتە .

 

پڕیکە، لای خۆت و لای دەستەو لایەنگرو لای دەوروبەرت  خێڵ و عێلت بیر نەچێ حیزب گەورەکە  بیکە بەحیزبێکی زەبەلاح حیزبێک سەدان وهەزاران توفەنگچی پاسەوانی بن ..سەدان قەڵەمی کورتە باڵا قەڵەمی قەمور قەڵەمی هەواڵنوس بۆی بنوسی .. ئێستا حیزب تێروتەسەلە. ، جۆن دەتانەوێ بەشیکەن..تا حیزبەهاوپەیمانە کانتان ،،ئەوانەی سەردەمی جلە چڵکنەکانی شاخ قەرەوڵتان لەیەکتری دەگرت ئێستا کاسەی پڕ چەند کۆک وتەبای کردون..ئیستا کە  تەخشان وپەخشانە .هەربۆ ئەوەی حیزب بە شکۆی گەورەیی خۆیەوە بمێنێتەوە ..بیبەخشنەوە..چیتان پێ دەکری بۆ  حیزبی سەرکردە ..

حیزبی پێشرەو حیزبی تاقانە  حیزبی شەهیدان .. ئای چەند بەئەمەکن بۆشەهیدان  چەند بەئەمەکن بۆ پێشمەرگە کۆامامۆستاو  فەرمانبەرو موچەخۆر..حیزب بێباک موچە دەکات بەنیو موچەو..بەچارەکە موچە  ئیدی حیزب بە چارەکێ سەرمەست نابێ وبەنیوقاپ خەیاڵ نابی وبە یەک قاپ کەیل نابێ ..بۆیە تا تەوا سەرمەست وسەفا بێ موچە دەکا بەنیو بە چارەک.کۆتایی خەونەکان ئاوەهایە  سەرەتا کۆتاییە و کۆتایش سەرەتایە ئیدی جەماوەری حیزب دەبێتە نیو ..دەبێتە چارەک پێشمەرگەی حیزب دەبێتە نیو دەبێتە چارەک تەنها شکم لەو قەڵەمە قەمورانە هەیە دەشێ لەگەڵ حیزبدا بمێننەوە،دڵنیام هاوکێشەکە بەوانیشەوە حیزب دەکاتە نیو دەیکاتە چارەکە حیزب.حــــــ


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP