گەورەتر لەجێگرەوە

سلێمان عەبدوڵا یونس - 9-12-2016 - 4450 جار خوێندراوەتەوە

سلێمان عەبدوڵڵا یونس

 

دوای مام جەلال، "قەیرانی بەڕێوەبردن" و "ساغکردنەوی شوناس" و "پرسی خاوەندارێتی" یەکێتی، سێ کێشەی گەورەتر و ڕاستەقینەترن لەکێشەی جێگر و جێگرەوە، چونکە ئەو کێشانە لەگەڵ یەکێتیدا، سلێمانیان لانەوازە و کوردستانیشیان پەرتەوازە کردووە.

 

ئاخر یەکێتی بەدوو باڵی شکستەوە، نەدەتوانێت بەگوێرەی ڕێکەوتنی دەباشان، لەگەڵ گۆڕان سلێمانی بەڕێوەببات و نەدەشتوانێت، شەراکەتێکی سەنگین، بۆ بەڕێوەبردنی کوردستان لەگەڵ پارتی، وەک ئەوەی لەڕێکەوتنی ستراتیژیدا هاتوە بگەڕێنێتەوە.

 

یەکێتی وەکو هێزە بەرجەستە و کاریگەرەکەی جاران لەڕووی سیاسیەوە بونی نەماوە، چونکە بەشێوەی کردەیی، "باڵی ڕیفۆرم"کەدواتر چوونە ناو گۆڕان و ئێستاش "باڵی زۆرینە" و "ناوەندی بڕیاڕ"، بەسێ تایتڵ و کاریگەری و دنیابینی جیاوازەوە، ڕووخسارە مێژوویی و ئۆریجنەڵەکەی یەکێتیان، بەسێ ماسکی جیاواز گۆڕیوە .

 

چارەسەر ئەوەیە، یان یەکێتی لەیەکگرتنی ئەو سێ دەرکەوتە جیاوازەوە، بونیاد و پێکهاتەیەکی نوێی حزبی دروست بکاتەوە و بەڕوخسارێکی نوێی یەکگرتوەوە دەربکەوێتەوە، یان بەڕێکەوتنی ئەو سێ دەرکەوتە و پێکهاتە جیاوازە، فیدڕاسیۆنێکی حزبی و بەرەیی ڕابگەیەنێت و بەشێوەی فرەیی بێتەوە کایەکەوە، چونکە ئیدی ئەو حزبە، بەفۆڕم و بونیاد و پێکهاتە کۆنەکەیەوە، کۆتایی هاتووە .

 


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP