١٢/٥ دواچانسی کورد

دەلیل جەمال - 9-05-2018 - 1512 جار خوێندراوەتەوە

کورد دوای ڕاپەڕین و دروستکردنی قەوارەیەکی نیمچە سەربەخۆ و ئازاد و تاقۆناغی دوای ئازادی عێراق و دواجار ڕیفراندەم بەچەندین چانسی باشدا تێپەڕیوە، ئەوەی ئیدی دەبێتە چانسی کۆتایی بۆ قۆناغێکی درێژ ئێستایە لەنێوان دوبژاردەدا ،کەبژاردەیەکییان  گەڕانەوەیە بۆ هێزی بنەماڵەو حوکمی حیزب و سیستمی داخراوی قەبیلەکان و بژاردەی دووەمیش  تێپەڕاندی قۆناغێکەو دەربازبوونە لە هێزی گروپە بازرگان و سیاسییە شکستخواردووەکان و سەرەتای دامەزراوەیی و سیستمی حوکمڕانی دادپەروەر.

ئەم هەڵبژاردنە پێگەوسەنگیخۆی هەیەو چانسێکی کۆتایی تاکورد گوزارشت لە خواستی خۆی بکات،بەجۆرێک دەمانەوێت ئەوەی ئێستا دەسەڵاتەو حوکم دەکات بمێنێتەوەو نمایندەی کوردبێت،؟لەم بارەدا کورد بۆ زەمەن و کاتێکی درێژ  لەگەشەو کشان و گۆڕانکاری ڕادەوەستێت وبەجۆرێک هیواو خەونی گۆڕانکاری و مۆدێلی حوکمی ڕەشید  لاوازدەبێت و بۆ ماوەیەکی درێژ لەگۆڕدەنرێت، کەپێموایە لەم حاڵەتەدا گەر کورد ،ئەم بژاردەی هەڵبژارد ئەوا کوردستان بەرەو هەرێمێکی لاواز چ لەعێراق و چ لەمەحفەلی نێودەوڵەتی هەنگاو دەنێت و پێشموایە ئیتر تەواوی هاوارو ئازادی و شەقامی ڕەخنە و ناڕەزایەتیش نامێنێت،

بۆیە پێویستە کورد ئەم هەڵبژاردنە زۆرگرنگ سەیربکات و بەجۆرێک تێبگا دواچانسەو قۆناغی یەکلاکردنەوەی گرفتەکانەو دەیەوێت ئایندەی خۆی بە کێ بسپێرێت،؟
بژاردەی دووەم بژاردەی هێزی گەورەی دادپەروەرییەو دەیەوێت ئەم قۆناغە تێپەڕێت و کورد لەقۆناغی بنەماڵەو حوکمی تاکڕەوی بگوازێتەوە بۆ دەسەڵاتی دیموکراس کەهاوڵاتی تێیدا سەنتەربێت و حیزب لەئامانجەوە ببێتە وەسیلە.

کەپێموایە لەئێستادا بژاردەی یەکەم یەکێتی وپارتی ڕابەرایەتی سیستمی بنەماڵەو هەرێمێکی لاوزدەکەن و زۆرتر گروپی بازرگان و ڕێککەوتنی ئابوورین وەک حیزبی مۆدێرن،
بژاردەی دووەمیش کە هاوپەیمانی بۆدیوکراسی ودادپەروەری  ڕابەرایەتی دەکات  بەخیتابێکی وردی پڕلەستتراتیژ بۆئایندەو هەرێمێکی بەهێز و هێزێکی کراوەی خزمەتگواز کەتێیدا مرۆڤ سەنتەری خزمەتەکان بێت و پێشموایە  دەتوانێت دەستورێکی شایستە بۆهەرێم بهێنێتە گۆڕێ و کوردستان بخاتەوە ناو مەعادەلە عێراقی و ناوچەییەکان.

لێرەوە هەرێم دەبێتە هەرێمێکی دامەزراوی دادپەروەر لە سیستم و حوکمڕانیدا و تەرزی خزم و حیزب و بنەماڵەکان نامئنن و لێرەوە سەرەتایرکی نوێ دەست پێدەکات و پێشموایە  وڵاتانی زلهێزیش چاوەڕێن  کورد لەم لەهەڵبژاردنەدا سێوەکانی دەخاتە کام سەبەتەوە؟

سەبەتەی حیزب و دەسەڵاتی بنەماڵەو پاشایەتی؟

یان حوکمەت ودەسەڵاتی دیموکراس و دادپەروەر،؟


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP