بۆچی بژاردەمان دکتۆر بەرهەم بێت؟

سلێمان عەبدوڵا یونس - 8-05-2018 - 6789 جار خوێندراوەتەوە


دکتۆر بەرهەم لەسەرەتای بانگەشەدا وتی: ناوی خودامان لێهێناوە و چاکی دەکەین. لە ڕاستیدا دوای ئەو هەموو خراپ کردنە، ئەمڕۆ خەڵک بە شێوەیەکی سادە و ئەم هەرێمەش بەشێوەیەکی ستراتیژی پێویستیان بە چاککردنە.

ئەوەی دکتۆر بەرهەم چاکی دەکات، هەموو ئەو شتانەیە کە بەهۆی حوکمڕانی خراپەوە، لەخەڵک تێکدراوە. دکتۆر بەرهەم، موچە و کارەبا و ڕێگاوبان و نەخۆشخانە و زانکۆ و خوێندگا و بازاڕ و کەسابەتی خەڵک چاک دەکات و دەستی حەرامی حزب و خزم لە پاروی حەڵاڵی خەڵک دەردەهێنێت.

دکتۆر بەرهەم، جیاکەرەوە نیە کۆکەرەوەیە، بەدادپەروەی هاوپەیمانی، ستەمکاری دەسەڵات لە سەر خەڵک لادەبات و شکۆی شکاوی گەل، لەبەغدا ڕاستدەکاتەوە و حورمەتی هاوڵاتی لەدەستی دەسەڵاتێکی زاڵم بەخەڵک و زەلیل بە بێگانە دەردەهێنێت.

 باس لە ڕابردوی زێڕینی دکتۆر بەرهەم ناکەم، بەڵام دڵنیام ئەو ئایندەیەکی ڕەونەقدارتر لەوەی ڕابردوو بنیات دەنێت بۆ گەلەکەی. بۆیە باشترین شتێک هاوڵاتی ئەم هەرێمە لەپێناو خۆیدا بۆ خۆی بکات، هەڵبژاردنی دکتۆر بەرهەمە بۆ ڕێبەرایەتیکردنی ئەم قۆناغە، قۆناغێک کە بەڕاستی سەختە و دەوڵەتمەداری ژیر و دەسپاکی وەک دکتۆر بەرهەمی دەوێت.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP