هەواڵی ئەمڕۆ

هاونیشتیمانی بوونی جیهانی چییە؟

توانا ئەحمەد خەیات - 3-05-2018 - 2216 جار خوێندراوەتەوە


جیهان ڕۆژبەڕۆژ زیاتر بەرەو جیهانی بون  و  تێکەڵ بونی زیاتر  ئەچێت . هەر لە دەزگاو دامەزراوە فرەنەتەوەیەکانەوە تاکۆ گۆڕانی کەشوهەوی گۆی زەوی ، باری کۆمەڵایەتی ، هەروەها بزوتنەوە سیاسسیەکان . چارەنوسی مرۆڤایەتی زۆر زیاتر پێکەوەگرێدراوە . 

لەگەڵ ئەوەشدا ، ئێستا ئێمە لە قۆناغەسەرەتاییەکانی گۆڕانێکی مێژووی شوناس داین . کە زۆر بەکەمی گرێدراوە بە جێگەیەکی تایبەتەوە –هەروەها کاریگەرییەکی دور مەودای وەک یەکی هەیە لەسەرهەر یەک لە  کایەکانی ( بزنس، حکومرانی  ، کۆمەڵگە). 

لەسەر ئەم باکگراوندە ، دیبەیت ومشتومڕێکی زۆر  لەسەر جیهانگیری (globalization)  ئەکرێت بە جۆرێک کە لە پیشوودا لەو ئاستەدا نەبووە . تاکو ئێستاش دەبینین کە ڕۆڵ و کاریگەری هاوونیشتیمانی  جیهانی لەبیر کراوە .  بەڵام پێویستە لەسەرمان  ئەم هەڵکشان وداکشانە بگۆڕین .
دوو جۆر لە هاووڵاتی جیهانی هەیە : ئەوتاکانەی کە لە بەشیکی زۆر لە دابونەریت و بەرپرسیاریتیدا هاوبەشن ،  هەروەها ئەو دەزگاو دامەزراوانەی کە  گرنگییەکی زۆر بە جیهانیبوون ئەدەن  بەڵام وا دیارە  کە هاونیشتیمانی بونی جیهانیان لەبیر کردووە . لێرەدا تیشک ئەخەینە سەر  ئەوەی کە چۆن ببێتە پێشرەوێک بۆ تاکەکان ، یارمەتی دەری دەزگاو دامەزراوەکان بن کە ببنە هاووڵاتی جیهانی باشتر ، هەروەها تیشک خستنەسەر گرنگی و دەنگی هاووڵاتی جیهانی لە هەموو جێگایەکدا.
"شارەزایی مرۆیی هاوبەش"
هاووڵاتی بونی جیهانی  بریتییە لە شارەزایی مرۆیی هاوبەش . دان بەوەدا ئەنێ کە  لەهەرشوێنێکەوە هاتبین ، لەهەر شوێنێک بژین ، ئێمە هەموومان لیرە پێکەوەین .  باشی و سەرکەوتنمان لەکۆتایدا پێکەوەبەستراوە. زۆر شت هەیە کە پێویستە لەیەکترەوە فێری ببین  زیاتر لەوەی کە لە داهاتومان بترسین .
هاووڵاتیبونی جیهانی بریتییە لە  دابونەریتی هاوبەش هەروەها بەرپرسیارێتی هاوبەش .  هاووڵاتی جیهانی  تێ دەگا لەوەی کە ڕووداوە جیهانی و دورەکان زۆر کاریگەریان لەسەر شێوەی  ڕوداوە ناوخۆییەکان هەیە بە پێچەوانەشەوە . هەروەها پشتگیری وپاڵپشتی مافە بنەڕەتییکانی مرۆڤ ئەکەن زۆر زیاتر لە پشتیوانی وپشتگیری یاسا کەسییەکان و گرێبەستە کۆمەڵایەتییاکان  کە پارێزەری بەندەکانی یەکسانین لە نێوان خەڵکیدا. 
فرەیی ،پشتبەستن بەیەکتری ،هاوسۆزی ، لەگەڵ دوربینی  لە گرنگترین خاسییەتەکانی  هاوڵاتیبونی جیهانین . 
هاووڵاتی جیهانی زۆر بەم  خاسییەتانەوە پابەندەو  بەکاریان دەهێنێت لە بارودۆخی جۆراوجۆردا لەهەریەک لە ئاستەکانی  ناوخۆی ، نیشتمانی  ،هەروەها لە ئاستی نێودەوڵتیشدا  بەبێ ئەوەی زیان بە کۆمەڵگەیەک بگەیەنێت و قازانج بەکۆمەڵگەیەکی تر .هەروەها  ئەبنە هۆی بەهێزبون و گەشەسەندنی  لێکتێگەیشتنی نێودەوڵەتی .
هاووڵاتیانی جیهانی پێک دێن لە تاکەکان .دەزگاکان ،  هۆزە کۆچەرییەکان لە جیهاندا ، کەسانی خاوەن سیفەتی (glocals)  “گلۆکالس”  ووشەیەکی لێکدراوە لە )گلۆبال+ لۆکاڵ( بە واتە  جیهانی و ناوخۆیی دێت  ، پیر وگەنج ، گەورە و بچوک ، بۆ قازانج وقازانج نەویست ،  کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت ، کەسانی گۆشەگیر و کەسانی کراوە ، ژنان و پیاوان  هەروەها منداڵان و هەرکەسێکی تر لەو نێوانەدا . 
هاووڵاتی بونی جیهانی لەگەڵ ڕابەرایەتی کردنی دونیابینینی  دورمەودا    شان بەشانی یەکدی دەڕۆن  : تاکی سەرکردەو ڕابەر کە بنیاتی قییەمی هاوبەش دەکەن ، هەروەها هاوڵاتی ئەو دەزگایانەی کە بەڕێوبەرایەتی ئەکەن ، ئیتیک ، مۆدێلی کار  هەروەها ستراتیجی وەبەرهێنان  نەک تەنها ئەیخوڵقێنن بەڵکو نرخ ومانا بەدەست دێنن  لەهەموو شوێنێک کە دەستیان پێی دەگات .
"هاوڵاتیبوونی جیهانی وەکو جیهانگیری نییە " 
جیهانگیری  پڕۆسەیەکە  کە تێیدا دامەزراوەو دەزگاکان دەبنە هۆی گەشەپیدانی  کاریگەرییە نیودەوڵەتییەکان  یاخود  ئەودەزگایانە بەڕیوەئەبرین   بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان  کە بزوێنەرەکانی بریتین لە  ئابوری ، بزنز ، پارە .
 بریتیشە لە هەناردەکردنی  بەرهەمەکان ،سەرمایە ، مرۆڤ   ، زانیاری .
 لە لایەکی ترەوە  بزوێنەرەکانی هاوونیشتمانی جیهانی  پێک دێن لە کەسێتی و قییەم .
هاووڵاتی جیهانی  پردی پەیوەندی دروست ئەکات ، مەترسییەکان دەڕەوینێتەوە ،  پارێزەری مرۆڤایەتییە . لەکاتێکدا جیهانگیری لەژیر مشتومرێکی گەرموگوڕدایە ئەمرۆ ، پێویستی بونی هاووڵاتی  جیهانی لەمڕۆدا بۆتە زەڕورەت .
............
سەرچاوە    : کۆڕبەندی ئابوری جیهانی ،(WORLD ECONOMIC FORUM)     



ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP