تابوری پێنجەم ناتوانێ چاکسازیەکانی دکتۆر بەرهەم بشارێتەوە

دڵشادی عومەر کاکی - 1-05-2018 - 2087 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر بەرهەم  چاکسازی کردوەو دەشیکات

مێژوی نوسراوی ڕاگەیندنەکان و میدیاکان ،خودی سەرزەمینی ئاوەدانکردنەوە بیناسازی و بەرنامەکانی لێگرتنەوەی پارەی بەفیڕۆخەرجکراو بۆ میدیا وکادیران وڕۆژنامەو تەلەفزیۆنی حیزب ،دەستی نەزاهەو لێپرسینەوەی دکتۆربەرهەمی لەسەرمۆرکراوە..ئەوکاتەی کەهەم  دەسەڵات و هەم هاو وڵاتیانیش کاسەیان پڕبو تاکە چاودێرو دادپەروەرێک لە پلەی دەسەڵاتەکەی خۆیدا، لە پاشاگەردانی وبەفیڕۆدانی سەروەت و سامان وتەخشان وپەخشانکردنی هاتەدەنگ وکرداری تیدا تەوزیف کرد(کردار شەرتە) دکتۆربەرهەم بو لەکاتی ئەمانەتی کابینەکیدا،چەندین سولفەو قەرزو باربۆکردنی خستەبەردەم هاووڵاتیان ولێ سودمەند بون،،ئێستا ئەوانەی لە خانو  ماڵی خۆیاندا دەژین وسودمەندبون گەواهی ئەمەدەدەن و..لەگەردنیاندایە..ئەمە لە مێژوو دەنوسرێ و سڕینەوەی .بە دەمی لێپرسراوانی بەردەم بڵندگۆکانی میدیای دەسەڵات و ڕۆژنامەنوسانی حیزب ودەسەڵات کارێکی ئەستەمە..خۆ ئەمەکداران لە نیشتیمانپەروەران وخەلکانی بەرەی گەل لە ڕۆژژمێری رەوشت وئەمەکدارییاندا خاوەنی دەنگ وهەڵوێستی نیشتیمانپەروەرانەن.  هەر ئەو کردارەشە زادبەخشی بەردەوامی بەدوادا دێت ودەبینین خۆبەخشانەهاووڵاتیان متمانە بە  هاوپەیمانی دەدەن وبۆی تێدەکۆشن..ئەم لابەلابونەوەیە تەنها وتانها نیە وەرچەرخاندنە بەڕوی بێدادی وبێڕێزیکردن بەرامبەر مافەکانی هاووڵاتیان..کەواتە مێژوی تۆمارکراو سەنگی مەحەکەو..دکتۆر بەرهەم چاکسازی کردوەو لەئایندەشدا پێیدەکرێ.،ئەو چاکسازیە بەهەڵوەرینی قەڵەمە کورتەباڵاکان و وردوخاشبون ونابوتبونی تابوری پێنجەم   دێتەدی.                           


تابوری پێنجەم....!!!!!       

تابوری پێنجەم بریتین لەو لێپرسراوو ڕۆژنامەنوسانە  دەمی گەرم و بەکرێگیراوی ئەو قەڵەمە پەروەردەکراوانەن لە قەوارەی داکۆکیکار.لە حیزب ودەوڵەت. ئەوانەی وا خۆنیشان دەدەن کە ڕۆشنبیرن.ئەوانەی لە پشتەوە لە بەرەی گەل دەدەن ودەستکەوت وئایندەی پرشنگداری ڕەوای گەل..مافە ڕەواکان، ئاسایشی ژیان وکاروبەرهەمی ڕەنجی هاووڵاتیان

موچەو پێداویستی وکارگوزاری ..دەکەن بەدەسکەوتی دەسەڵات و..دەبنە هۆنەری بەخشندەیەکانی دەسەڵات..تابوری پێنجەم کەسانی قەڵەمفرۆش وخۆشگوزەرانی خزمەتکار بەدەوڵەت وحیزبی دەسڵاتدارن.ئەوانەی بەگوزارشتی ناجۆر دێمۆکراسیەت ماکیژ دەکەن ودادو بێدادی بە کارو کردەوەی هەواڵگری بەڕێ دەکەن..ئەڵمانەکان زۆر لەوبەکرێگیراوانەیان  دامەزراندبو ..لەقەبارەی هەر دەوڵەتێکی نازی ودیکتاتۆردا ئەم تابورە وەک بەکتریای سودبەخش بۆ دەسەڵات وزیان بەخش بۆ گەل ومافەکانی هاووڵاتیان،سەرمەستانە بۆخۆیان دەژیین،خوێنەوارو ڕشنبیران دەزانن نیشتیمانپەروەران باش لەوە ئاگادارن کە ئەوانە تەلبەند ودیواری نێوان گەل ودەسەڵاتن.دژ بەگەل ودۆست بەدەسەڵات،مافنوس ودێمۆکراتخوازەکان دژ بەدەسەڵاتی هەواڵگری (جاسوس) لەسەردەمی هیتلەری نازیداگوزارشتێکیان هەبو دەیانوت،لەدوای تابوری پێنجەم،،شتێک نیە ناوی تابوری شەشەم وحەوتەم بێت.

هەروەها ئەمەش تێدەپەڕێت

ئەوە تەنهابرسێتی وبێدادیی ونایەکسانی ونادیمۆکراسیەت نیە..جیاوازی تەرازوی بەرزو نەویی دابەشکردن نیە کە کۆمەڵانی خەلک وهاونیشتیمانیانی لی بەدەنگ هاتوە .لەمێژوی گەلاندا ولەمێژوی ئێمەی کوردی چاوکراوەشدا.هەمو میتۆدەکان دەکەونە بەرپرسیار..وەڵام دانەوەش سەبرو ئارامی ئەوندە درێژخایەن قبوڵ ناکات .سەرهەڵدانی بزوتنەوە دەنگی خەلکی.  دەنگی بەرەی گەل وهاونیشتیمانیان بۆتە هێزێکی گەورەتر لە میکانیزمەکانی سیاسەتی دەسەڵاتداران..دونیا بچوکبۆتەوە لێک نزیکبۆتەوە  مرۆڤایەتی خەریکی ئاشنابونە بەیەکتری .ئیدی هاونیشتیمانی دەبێ خۆی تێبکۆشێ..ئەوەتا ڕۆژ لەدوای ڕۆژو ساڵ لەدوای ساڵ بەرەی گەل بەهێز دەبێ وهاووڵاتی دەیەوێ حوکمی خۆی بکات ئایندەش بۆ نەوەکانی دابین بکات .ئەوە مێژوە پێمان دەڵێ مرۆڤایەتی لێرەوە تێدەپەڕێ ..هەروەها ئەمەش تێدەپەڕێ.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP