هەواڵی ئەمڕۆ

هەڵبژاردن، متمانە و قسەیەكی پێویست!

موئمین یاسین زەڵمی - 29-04-2018 - 1355 جار خوێندراوەتەوە

چەند رۆژێكی كەمی ماوە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لە هەرێمی كوردستانیشدا چەندین لیست ركابەری لەسەر كورسییەكان دەكەن.

هەڵبژاردن پرۆسەیەكی هەستیار و شەڕكردنە بۆ چەسپاندنی دیموكراسی بۆیەش قۆرتی زۆرە و رێگری زۆر دێتە ڕێ، بە تایبەت بۆ لیست و قەوارە نوێیەكان.

لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری كە بە ژمارە ۱٥۳ بەشداری ئەم هەڵبژاردنەی كردووە یەكێكە لە هێزە سەرەكییەكانی ململانێ و ركابەرییەكان، بۆیەش لە پێناو متمانەی هاوڵاتیان و وێناكردنی ئەزموونێكی جوانتردا بانگەشەیەكی تەندروستی دەستپێكردووە، نە كەس بێبزار دەكات، نە هاتوهاواری هەیە، و نە مەلەفی كەس هەڵدەداتەوە و نە پەلاماری هیچ كەسایەتیەك دەدات، بە پێچەوانەوە هەموو هێزەكانیتر بە جیاوازی نێوانیشیانەوە كار لەسەر سەركردە و كاندیداكانی هاوپەیمانی ژمارە ۱٥۳ دەكەن.

دیدگای هاوپەیمانی، دیدگایەكی تەندروستە، بۆیەش ناچێتە ناو مەعمەعەی ملمملانێ ناتەندروستەكانەوە، بەڵام وا هەموو هێزەكان بە دیموكرات و ئیسلامیی و لیبراڵ و سۆشیاڵ دیموكرات و تەنانەت نوێكەشەوە هەموویان هەر یەك بە لایەكدا خەریكی مەلەفسازی و هاتوهاوار و بازارگەری دین و هەڵبژاردنن بەسەر لیستی ژمارە ۱٥۳ دا.

پەلاماردانی سەرۆكی هاوپەیمانی، هەڕەشەكردن و سزادان و نانبڕین، و لادانی هاودیدانی هاوپەیمانی لە پۆستە حكومییەكان و دروستكردنی مەلەفی دەنگی و فۆتۆشۆپ و ڤیدیۆیی بە بەرنامەی زۆر پێشكەوتووی دەیان ملیۆن دۆلاری بۆ هاودیدان و كاندیدایانی هاوپەیمانی ئەو شەڕە بێمانایەیە كە دژی لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری ژمارە ۱٥۳ دەستیان پێكردووە و ماوەی بەسەرچوونی زۆری نەماوە.

بە پێچەوانەوە، كاری جیدیی ئێمە بۆ هیوابەخشینەوە و و دروستكردنی ئومێدە لەسەردەمی بێهیواییدا، دەمانەوێ خەڵك بە هیواوە بە گەرموگوڕی بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن و ئایندەیەكی باشتر بۆ خۆیان هەڵبژێرن.

موئمین یاسین زەڵمی
كاندیدی ژمارە ٤ی 


لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری ژمارە ۱٥۳


پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP