نوسەری دروشم باز
ئێرەش زیندانە

عوسمان گوڵپی - 29-04-2018 - 1981 جار خوێندراوەتەوە

یەکێك لە جوانیەکانی ژیان ئازادیە ، هەر بۆیە زۆرترین قوربانی دوای نان بۆ ئازادیە، خودا خۆی ئازادی بەخشیوە بەمرۆڤەکان لە گەورەترین شتدا کە وەرگرتنی پەیام و پەرستنی خۆیەتی،  ئازادی بەمانای ئەوەی کە مرۆڤ دەتوانێت پێچەوانەی من و تۆ بژیت و بیربکاتەوە و قسە بکات.


کاتێك کەسێك نەیتوانی لە بابەتێکدا یان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی شتێك بنوسێ پێچەوانەی ئەوەی تۆ بەدڵتە چ جیاوازیەکی هەیە لە زیندان، زیندان بە مانای گلدانەوەی ئەوەی کە دەتەوێ بیڵێیت و ناتوانی هەر کەس دەدوێنی باسی ئازادی و مافی مرۆڤ و دیموکراسی دەکات کەچی لەبچوکترین ڕای ئازاددا همو ئەمانە پوچەڵ ئەکاتەوە و دەکەوێتە قسەی نابەجێ بە  بەرامبەرەکەی و قسە پێ وتن و شکاندنی.


تۆ چۆن دەتوانی بە بیری ئە و بڵێی دوور لە خواو سەر لێ شێواو و گومڕاو ئەهلی دۆزەخ ، ڕێ بەویش بدە ڕەخنە لە بیرکردنەوەی تۆ بگرێ و پێی وابێ تۆ دروست بیرت نەکردۆتەوە، ناکرێ هەرکەس بەدڵی من و تۆ بیری نەکردەوە ئیتر بە قسەی ناشیرین بکەوینە وێزەی خۆی و مێژوو و هەرچی کەسی نزیکی هەیە.


جا کەوامان کرد من و تۆش جگە لە نوسەرێکی دیکتاتۆری دروشم باز هیچیتر نین، بۆیە بهێڵن با جیاوازیەکان بڵێین و جیاواز بیربکەینەوە مادام بەزاندنی سنوری کەرامەت و ژیانی تۆ نیە با پێکەوە بژین و جاوازیەکانمان بمێنێ.


ئەگەر وا نەکەین لە زینداندا خۆمان دەهێڵینەوە و زیندایش هەرچەند جوانبێ هەر زیندانە و نابێتە هیچیتر چونکە ئازاد بون لە جوانترین بنەماکانی ژیانێکی تەندروستە


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP