بەرهەم ساڵح و (١٥٠) هەزار دینار بۆ دەرچوانی زانکۆ

دەلیل جەمال - 28-04-2018 - 5265 جار خوێندراوەتەوە

هەمیشە بۆ گەڕانەوەی خاڵە گەشەکانی حوکمڕانی بەرهەم ساڵح و بەراود بە قۆناغی ئێستای حوکمڕانی پێویستەو ئەزمونی کابینەی ٦و دەستکەوت و خزمەتەکان پێویستە تیشکیان بخرێتە سەر و زیاتر بکرێنە ئەجێندای کاری حوکمڕانییەکی باشی هاوڵاتی بوون.

دیارە کابینەی ٦و خزمەت و پڕۆژەکان لای هاوڵاتی ڕوون و دیارن بەجۆرێک خەڵکی بە ویژدان و فەخرەوە باسیان دەکەن.

یەکێکی دیکە لە خزمەت و خاڵە ئیجابییەکانی بەرهەم ساڵح و کابینەکەی پێدانی بڕی (١٥٠) هەزار دینار بوو بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دەرچووی زانکۆ بوون، وێڕای ئەوەی دامەزراندی بە سیستم کردو بەفۆڕم و خاڵ بەندی دادپەروەری بۆ دامەزراندن گەڕاندەوە.

بەجۆرێک دامەزراندی لە چنگی مەحسوبییەت و مەنسوبییەت دەرهێناو تەسکییەی حیزبی و ئیمتیازی خزمانەی لە دامەزراندن لابرد، دوای ئەمەش ئەو خوێندکارانەی چانسی دامەزراندنیان نەبوو، بێکاربوون، بڕیاری پێدانی ١٥٠ هەزار دینار بۆ هەرمانگێک دووبارە پێگەی بڕوانامەو خوێندکاری بەرزکردەوە، کە بڕیارەکەش بەردەوام دەبوو تا ئەوکاتەی دادەمەزرا.

بەڵام دوای کابینەی ٦و نەمانی د.بەرهەم لە سەرۆکی حوکمەت ئەم بڕیارەش نەماو جێبەجێ نەکرا، هەڵبەت خوێندکاران سودێکی باشیان لەم بڕیارە وەرگرت، دواجار لەکابینەکانی دیکە نەماو جێبەجێ نەکرا.....


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP