ئەوەی دەنگ نادات ئیتر گلەیی وگازاندەی نیە

دڵشادی عومەر کاکی - 25-04-2018 - 1249 جار خوێندراوەتەوە

دەنگ هێزە ..هێزی بونی ئێمەیە..دەنگ، بروسکە قەتیسبو،،پاسیفبوەکانی ناوەوەمانە..دەنگ مرۆڤایەتیمان بەخەبەر دەکاتەوە..ئەو وت ووێژەیە کە ئێمە لەگەڵ خۆماندا دەیکەین..ئەو بەدەنگ هاتنە ..لەخۆمان دادگایی کردنە،دادگایی کردنی خودی خۆمان.دەنک مرۆڤ بەڕێخستنە بۆ بەکردار کردنی ئایدیاکانی.بە پرۆسەکردنی دەنگەکەی..کەواتە،دەنگ گەرچی شوێنکارێکی ماددی هەیە و..لای فیزیکیەکانیش ..دەشێ هەر ماددە بێت..کەواتە دەنگ هێزەوکاریگەریی خۆی هەیە..جائەگەر ئەودەنگە بۆ هەر بڕیاردانێک بێت.کەلە پشتیەوەدونیایەک هەم خۆپەرستی وخۆبچوککردنەوەوخزمەتکاریی وتەنانەت لە پێناو دەستکەوتی خودی خۆتدا خۆفرۆشیی..هەم لە پشتی ئەم دەنگەوە لێبوردەیی ویەکسانی ودادپەروەری وپێکەوە ژیان هەیە،،ئیتر ئەم دەنگە دەتوانێ بەشداریەکی ویژدانی لەئەستۆگرێ ودەشتوانێ بە پێچەوانەوە ئایدیاکانی خۆتی پی تەوزیف کەی. 

 

لەم کاتەدا  ئێمە لەبەردەم..لابەلابونەوەو ،وەرچەرخانێکی دەسەڵاتداریداین .دەشێ خەلکی لە ئەمەک ووەفاداریان بۆ ئەم پارت ئەوی تریان تا ئێستا بێ دەنگ وبێ بڕیار بێ چارەو بێ بڕیار کۆڵی مەینەتیان کوڕ کردبێ ..دەنا هیچ شەرم وشکۆی تێدا نیە لەم وەرچەرخانە  لە دوڕیانێکدا لێک جودا بینەوە..ئەم جودا بونەوەیە جودابونەوەیەکی سروشتیە کە دەنگی بەرەکانی گەل جودا دەکاتەوە ..کە ئیتر ناکرێ بێ دەنگ بین.

 

گەلانی سارستانی دور لە بوغزاندن ولە ئاستی ەەکتر قبوڵکردندا بێ خوێنڕشتن  شۆڕشێکیان بەرپاکرد ..شۆڕشی دەنگ دان وهەڵبژاردن..گەرچی لە مێژوەەکی دێریندا..بەرەکان لەکاتی دەنگداندا یەکتریان دەبینی کە بۆ دەنگدانیان دەست بەرز دەکەنەوە  ویەکتری بەدی دەکەن ..کە لە بیرووابەستەبون وجودابونەوە ئازادن. ئێستاکە  دەنگدان ئازادو نهێنیە..تەنها خۆت وخودی خۆت لەو دادگایەدای..ئیدی خۆت ئازادکەوسەرفراز بە.ودەنگ بدە دەنگی تۆ کاریگەری زۆرە وشتگەلێکی زۆر دەگۆڕێ.                                                                                                
ئەگەر تۆ دەنگ نادەی کەواتە ئیتر تۆ گازاندەوگلەییت  لە هیچ نیە... ئەگەر تۆ دەنگ نادەیت کەواتە دەتەوێ تاریکیی هەروەکو خۆی بمێنێت..ئەگەر ناتەوێ دەنگ بدەی ..تۆی ڕۆشنبیر بایکۆتی دەنگ دان دەکەی، بیرت نەچێ تۆدەتەوێ بێدادیی هەروەک خۆی بمێنێتەوە                                                                                     
دەشێ تۆ دەنگ نەدەی ..چونکەبێزاری،،بێزاری لە وڕەفتارەی ئەوانی پێشوترکردیان ..لە فیکری..لە گفت وپەیمانی بێ وادەیان یاسبوی..تۆ ی تاکی کورد گەنج ،ئیترپیر ئیدی هەر هاووڵاتیەکدڵی بوە بە پریاسکەیەک لە غەمی ژیان کردن غەمی ئایندە بۆ مناڵەکانی..تۆ لەم سیستێم ودابەشکردنە ناڕازیت ..لەم دادگاو دادوەریە بێ هیوایت.                  
دەشێ تۆجگەلە گەندەڵێ مەترسی دیکە بێ متمانەیی لەواندا ببینیت ..بینیت خاک فرۆشرا خاک دابەشکرا..ئیتر ئەوەتا دوای گەندەڵی ناپاکیش سەری هەڵدا ئەوەیان دزی کردن نیە  تەنها سامانی سەروژێری خاک بردن نیە..ئەمەیان نیشتیمان فرۆشتنە                                                                                                                
ئەبێ ئێوەدڵنیابن کە هاووڵا تیان لەژێرباری منەتدا ..هاووڵاتی هەژار لەتواناکانی مادی وهەژارلە بیرودڵنیایی  ژیان ..دەردی کوشندی نەبونی هۆشداری ونەخوێندەواری،هاووڵاتیان دابەش بون وەک چۆن هەندێک بونەتە قوربانی ژێر دەسەڵاتیان جێگای دڵخۆشیە ومژدەی هیوابەخشە ..کە سەرەڕانی ئەم ئاستەنگانە  هێشتاکە ئێمە جەماوەرێکی زۆرمان هەن ..لە بەرەی گەلدان....ئێمە ئەو جەماوەرە وەک کەرەستەی خاو نانرخێنین ،،بەڵکو،خودی دروستبونی  هاوپەیمانی دیمۆکراسی..بەو هەوێنە هاتە بەرهەم کە خەڵکێکی زۆرمان هەیە ..لەبەرەی گەلدان.


ئێوە بەدەنگدانتان دوو٢/ ئامانجی گەورە دەپێکن ..یەکەم دەبنە پایەی جەماوەریی بەهێز بۆ ئەو بزوتنەوە نوێخوازو دێمۆکراتخوازانەی هاوپەیمانن بەگەل ومافەکانیان..دوەم هەم حیزبی گەورەیخاوەن دەسەڵات وبێ منەتقۆرغکار یان بچوک دەکەنەوە یان سست وسڕی دەکەن                                            

ئەگەردەنگ نەدەی.هیچ شتێک ناگۆڕدرێت، ئەوە بەس نیە لە پای ئەودونیابێدادیەی هاتە پێش چاوت ولە پای ئەو ژیانە ناشایستە بۆت،ۆبایکۆتی دەنگدان بکەی. بەم پرۆسەیە کاریگەری شۆڕشگێڕانەو هیچ هەڵوێستێکت بۆ پرۆسەی ئازادیی دەنگ دان نابێ.


 ئامادە نەبونتان باشترین پاڵپشتیە بۆ ئەو حیزب ودەسەڵاتەی کە ئێوەی ڕەنجاندوە .دەنگ نەدانت بە ئەو کەمینە هەقپەرستانەی ..کە دەشێ بەدەنگی ئێۆ ببنە زۆرینە..لە گەلەوە بۆ گەل هاوپەیمان بن..دڵنیاش بن بازنەیەک هەمومان کۆدەکاتەوە زۆربەی بزوتنەوە نوێخوازەکان ئەوانەی بەرهەمی بەرەی گەلن..لە وێستگەیەکدا پێک دەگەینەوە..دەنگدانتان بۆ هاوئامانج وهاودیدەکانیشمان بێت باشتر لەدەنگ نەدانتان بەکوردی پەتی دەنگ نەدان وبایکۆتکردن کە ئێستا بۆت فەلسەفەی زۆر لە ڕۆشنبیرانی بێ هیوا.دەنگ نەدانتان ..قوڕەکە خەست تر دەکاتەوە بۆ سەری  میللەت.                     


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP