بەرهەم ساڵح و دیاریکردنی کاتی گەڕانەوەی پارە دزراوەکان

دەلیل جەمال - 18-04-2018 - 2095 جار خوێندراوەتەوە


لەوکاتەوەی کە بڕیاری سیستمی پاشەکەوت دراو بەشێکی زۆر لە موچەی فەرمانبەرو موچەخۆری هەرێمی کوردستان لەژێر ناوی پاشەکەوت بڕدراو ،داهاتێکی زۆر براو تائەمڕۆش نەلەڕووی یاسایی نەلەڕووی ئابووری هیچ ئاماژەیەکی ڕوون نییە و بگرە لای هەوڵاتی بە پارەی دزراوو فەوتاو ناودەبرێت.

حوکمەت و دەسەڵاتەکەشی تائەمڕۆ هیچ بەڵێنێکی نەداوە بە چاککردنی ئەم ستەمی موچەو ئەو پارەپاشەکەوتکراوانە بەقەولی خۆیان .ئەمڕۆش کە لەناو بانگەشەی هەڵبژاردنداین نەدەتوانن نەبۆیان دەکرێت ئەو بەڵێنە بدەن وکات دیاری بکەن بۆ گەڕانەوەی پارەی دزراوو چاککردنی سیستمی پاشەکەوت .چونکە خراپکردن خۆیانن بردنی پارەخۆیانن ئیدی چۆن دەتوانن چاکی بکەن.

بەڵام لەم کاتەدا بەرهەم ساڵح بەڵێنی ئەوەی دا هەم سیستمی پاشەکەوت هەم پارەپاشەکەوتکراوەکان بگێڕێتەوە،هەڵبەت میسداقییەتی ئەم بەڵێنە زۆر جوازەو پێموایە دورە لە موزایدەو بەڵێنی ناوبانگەشەی هەڵبژاردن.

چونکە تائەمڕۆ ئەم دەسەڵاتە نەیتوانیوە کاتێک بۆچارەسەری کێشەکان دیاری بکات .بەڵێنی سەربەفربوون وهەرئەمەشە گەل بڕواو هیوای پێیان نییە،بەڵام دیاریکردنی کات بۆ چارەسەر لای بەرهەم ساڵح بارگراوندی ئەخلاقی بەڵێنە هەرئەمەشە بەرهەم ساڵح لەوان جوێ دەکاتەوە چارەسەری سیستمی موچە وەک دۆخی سەردەمی حوکمڕانی خۆی بۆماوەی ٦مانگ و دیاریکردنی ٤ساڵ کەمتر بۆ گەڕانەوەی پارەی خەڵک لەگیرفانی دەسەڵات دارانی ئەمڕۆ نیشانەی ڕاستگۆیی و ئاماژەیەکیشە بۆ ئەوەی دوربین و پڕزسنیاری وردە و ئایندە لای ڕوونە

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP