بۆچی دکتۆر بەرهەم جیاوازە؟

توانا ئەحمەد خەیات - 17-04-2018 - 2528 جار خوێندراوەتەوە

لەسەروبەندی هەموو هەڵبژاردنێکدا لە هەرێمی کوردستان سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و سەرجەم بەربژێر و بەرپرسە حیزبییەکان  جوانترین و ئاڵ واڵاترین  دروشم و بەرنامە  ڕادەگەیەنن و مێشک وهزری تاکی کوردی پێ قان ئەدەن.

بەڵام گەر گوزەرێک بە باکگراوند وکار وچالاکی ئەو لایەنە سیاسیانەدا بکەین  کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٧ ساڵە سەرجەم جومگەکانی حکومرانی کوردستان و سەرجەم پۆستە باڵاکانی پشکی کوردیان لە بەغدا بەدەسەتەوە بووە  دەبینین کە جگە لە شکست و نەهامەتی هیچی تریان بۆ کۆمەڵگەی کوردی بەدەست نەهێناوە .

نمونەی ئەو شکستانە هێندە زۆرن کە پێویست بە باسکردن و ئەژمارکردن نایەت: کە دیارترینیان (  ڕوداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەر بوو کە بووە هۆی لەدەستانی زیاتر لە %٥١ ی خاکی کورستان کە بۆ ماوەی چەندین ساڵە کورد لە پێناویدا قوربانی وخوێنی زۆری بۆ بەخشیوە ، هەروەها بڕینی قووت و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم  بە ناوی سیستەمی پاشەکەوتی موچە کە بۆ قەرەبوکردنەوەی  ئەو قەیرانە دارییە دروستکاروە بوو کە دەر ئەنجامی ناشەفافی گرێ بەستی نەوت و فرۆشتن و هەناردەکردنی نەوتی کورستان بە ناوی ئابوری سەربەخۆوە هاتە ئاراوە کە بووە هۆی دەوڵەمەندکردنی زیاتری بنەماڵە حکومڕانەکانی کوردستان و زەلیل کردن و هەژار کردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان  ...

لە ناو ئەو هە موو بێ ئومیدییەدا کە خەڵکی کوردستان توشی بووە و چەندین ساڵە متمانە بەو حیزبانە دەداتەوە  و دەرئەنجامەکەی  شکست و شکستی زیاترە ...
سەرکردەیەکی تەکنۆکرات ی خاوەن ئەزمونی حکومڕان بەدی دەکرێت کە ناوی دکتۆر بەرهەم ساڵحە  جیاوزییەکەی لەگەڵ سەرکردەکانی تردا ئەو ئەزمونە حکومڕانییە بوو کە لە ساڵانی پێشوودا پێشکەشی کردبوو، لە سەردەمی حکومڕانییەکەیدا  چەندین کاری بەرهەمدار ی ئەنجام داوە کە زۆرینەیان چینی هەژار و مامناوەندی کۆمەڵگەی کوردی سودمەدبوون لێێن .

 لە بوار حکومڕانی دامەزراوەیشدا یەکەم سەرۆک وەزیران بوو کە شەڕی گەورەی کرد  لە حكومەتدا بۆ گەڕانەوەی سامانی خەڵك و یەكەم بودجەی كوردستانی بردە پەرلەمان و توانی پارەی ئەم گەلە لە ژێر  دەستی ئەدژیهاكان دەربهێنێت هەر لەو ساتەشەوە کەوتنە دژایەتی کردنی لەناو حزبەکەی خۆیدا . 

بۆیە لە ئێستادا  پێویستە خەڵکی کورستان ئەو جیاوزییەی دکتۆر بەرهەم لە بەرچاو بگرێت و  بە دەنگەکانیان پشتگیری بەربژێرەکانی  ئەم هاوپەیمانییە نوێیەی  کە ناوی ( هاوپەیمانی دیموکراتی ودادپەروەری ) ە بکەن تاکو بتوانیین لە سەرئەنجامدا ئەو ئەزمونە سەرکەوتوانەی پێشوتری بۆ خەڵکی کوردستان بگەڕێننەوە کە شایستەی لەوە زیاترن ....


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP