بەشدارییەکی تەندروست بۆ حوکمڕانیەکی دروست

سەپان ئەنوەر - 15-04-2018 - 1864 جار خوێندراوەتەوە


جەوهەری سەرەکی لە سیستمی راستەقینە بەشداربوونی سیاسیە لەژێر سێبەری دیموکراسی هاوچەرخ، پاڵپشت بە پرنسیپ و بنەماکانی یاسا، ڕادەربرین وبەشداری سیاسی و دەستاو  دەستکردنی دەسەڵات بەئاشتی بەرجەستە دەکات ، هەروها پەیوەندییە سیاسیەکان لە نێوان حزب و رێکخراوەکان لە لایەک و کۆمەڵگە لە لایەکی تر رێکدەخات. 

دیوکراسی سیاسی و کۆمەڵایەتی، بەمانای بەشداربونی هاوڵاتیان دێت کە ڕۆلێکی گرنگ دەبینن لە پرۆسەی گۆرانکاری سیاسی و دروستکردنی بریاری سیاسی و هەڵبژاردنی سەرکردەی  حەکیم و نوێنەری رەشید لە سەر ئاستی لۆکاڵی و نیشتمانی لە رێگەی سندوقەکانی دەنگدان ، ئەمەش پێویستی بە چالاکی یەکی بە هێزی جەماوەری و رێکخراوە مەدەنیەكان و ئەو حزب و لایەنانە هەیە کە لە رابردوو دورو نزیک بەشداریان لە حوکمڕانی نەکردوە یان بەلانی کەم  پشکیان لە شکەستی حوکمڕانی ئەم هەرێمە نەبوبێت.  بۆئەوەی بتوانن دەروازەیەک بۆ گۆرینی عەقلیەتی خێڵەکی و دەسەڵاتی بنەماڵەیی بدۆزنەوە کە ببێتە وێنەیەک هەموو داخوازییەکانی تاک و کۆمەڵگەی لێ بەدی بێت لە کوردستان و لە بەغداش بتوانن پشک و شایستە دارایی و پێگەی سیاسی هە رێم  بپارێزرێ  . 

ئامانج لە بەشداری سیاسی ، چالاکردنی پرۆسی هەڵبژاردنە ،  بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجە نیشتمانی و نە تەوییەکانمان  لە پێناو خزمەتکردنی کۆی پیکهاتەکانی كۆمەڵگەبە بێ جیاوازی لە رێگەی بنەماو دەزگا شەرعیەکان و هاندانی هاونیشتمانان بۆئەوەی زۆرترین دەنگدەر بەشداری هەڵبژاردن بکات،  چونکە دەبێتە هۆی لەدایکبوونی دەسەڵاتەکان لە سەرووی هەموویانەوە دەسەڵاتی تەشریعی کە نوێنەری راستەقینەی گەلە، هەر لەوێوە ستراتیجیەتی خزمەتکردنی راستەقینەی خەڵک بەیاسا دەکرێت کە هاوتەریبە لەگەڵ بەرژەوەندی رۆژانەی هاوڵاتیان. 

بۆئەوەی دیموکراسی و دادپەروەری راستەقینە بێتە دی ، زەروورە لەم قۆناغەدا هەمووان کاربکەین بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری سیاسی تاکی کوردی بۆ فراوانکردنی بەشداری سیاسی  ئەمەش بە بێ بەشداری میللەت نایتە دی . چونکە ئەمرۆ باشترین هەلە بۆ ئەوەی ئەم دەسەڵات و حکومەتە بکەینە نێچیر و بوێرانە و بەرپرسانە  کۆی کۆمەڵگە بریاری خۆی بدات لە پێناو پێکهێنانی حوکمڕانیەکی تەندروست و رێکخستنەوەی باری لاری سیاسی و دروستکردنی کۆ دەنگیەکی نیشتمانی و گەڕاندنەوەی پێگەی کورد لە ناوەند ، ئەمەش تەنها بە بەشداری دەنگدەر دەبێت کە پێویستە رێز لە ڕاو بریاری بگێرێت و هە روها گوێی لێ بگێرێت  ئەگەر کە مینەش بوو بەڵام پێویستە بپارێزرێت لە هەیمەنەی زۆرینەی خۆسەپێن .

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP