هەواڵی ئەمڕۆ

پرسیارێکی هەڵە لە هاوپەیمانی

عوسمان گوڵپی - 7-04-2018 - 2674 جار خوێندراوەتەوە


لەو ساتەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ڕاگەیەنراوە، چەندین پرسیاری ڕوو بە ڕوو بوەتەوە هەندێك لە پرسیارەکان لە بنەچەدا هەڵەن بۆ یە وەڵامی هەڵەبەدوای خۆیاندا دەهێنن.

لە ڕاستیدا بەر لە هەرشتێك دەبێت دڵنیابین لە دروستی پرسیارەکە تاکو وەڵامی دروست بەدوای خۆیدا بهێنێت ، چونکە پرسیاری هەڵە هەر وەڵامێك بدرێتەوە هەڵەیە چونکە لە ئەسڵدا پرسیارەکە هەڵەیە زۆر جار دەوترێت ئایا دكتۆر بەرهەم دەتوانێت ئەزمونی کاك نەوشیروان دووبارە بکاتەوە؟

 لە ڕاستیدا ئەمە یەکێکە لەو پرسیارانەی کە لە بنەچەدا هەڵەیە و لە هاوپەیمانی دەکرێت.
هەڵەی ئەم پرستارە ئەوەیە لە سەر بنەمای (دەتوانێت) کراوە،
لە کاتێکدا دکتۆر بەرهم لە هیص جێگەیەك باسی لەوە نەکردوە ئەزمونی کەس دوبارە دەکاتەوە ، تاکو  بخرێتە بەردەم پرسیاری ئەتوانێ یان نەخێر.

هەربۆیە گەر بمانەوێ وەڵام بدەینەوە  دەبێت پرسیارەکە ڕاست بکەینەوە.
باشترین وەڵامیش ئەوەیە هاوپەیمانی کە دکتۆر بەرهەم سەرۆکایەتی دەکات ، هاتوە بۆئەوەی ئەزمونێکی نوێی لە کاری سیاسی پێشکەش بکات و ڕێگایەکی نوێ بۆ گەشتن بە ئامانجەکان تاقی بکاتەوە.

هاوپەیمانی ئەزمونێکی نوێیە لە کاری سیاسی لە هەرێمی کوردستان و لە چەندین ڕوەوە جیاوازە، وەك چۆن کاك نەوشیروان لە ئەزمونێکی نوێ بوو بۆ کات و ساتی لە دایك بوونی بزوتنەوەکەی ئێستاش هاوپەیمانی وەڵامدەرەوەی دۆخی ئیستایە و هەنگاوێکە بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە خراپەی ئیستاهەر بۆیە لە دروست بون و پێکهاتەوە جیاوازن و ناکرێت بەراورد لە نێوان ئەم دوو ئەزمونەدا بکرێت. 
 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP