کێ بە چیەوە هەستیارە

شۆڕش خالید ئاژگەیی - 7-04-2018 - 1361 جار خوێندراوەتەوە

تورک و عەرەب و فارس بە سەربەخۆیی کوردەوە
(کۆمەڵ ¬+ گای) نێودەوڵەتی بە ریفراندۆمی نەتەوەکانەوە
خەسو بە دەست بڵاویی و زۆر خەوتن و تەمبەڵی بوکیەوە
چایخانە میللیەکان بە زۆربۆنی کافە تێریاکانەوە
تورکیە بە دارە زەیتونەکانی ناو حەشەی پەرلەمانی کوردستانەوە
عەبادی بە مالکیەوە
میوان بە هاتنی میوانەوە
تەکسی بە پڕوپاگندەی هێنانی شەمەندەفەرەوە
کەناڵە ( نائەهلیەکان) بە لە دایک بوونی کەناڵی راستەقینەی ئەهلیەوە
عەشیرەت بە نەمانی بونیادی خێڵایەتی و پڕوپاگەندەی دروست کردنی جڤاکی مەدەنیەوە
سیاسەت بە ڕاستگۆییەوە
تانکێری نەوت بە بۆڕی نەوتەوە
مەسینە بە بەرمیلەوە
هاوڵاتی نابەرپرسیار بە هاوڵاتی بەرپرسیارەوە
زبڵ، بە دانانی تەنەکەی خۆڵ و خاشاکەوە
بڕوا بە بێ بڕواییەوە
کۆمۆنیزم بە کەپیتالیزمەوە
سۆسیال دیموکرات بە لیبڕالیزمەوە
رادیکالی چەپ بە کۆنسێرڤاتیزمەوە
ڕووسیە بە ئەوڕوپاوە
ئەندامی سەرکردایەتی بێ کارو بێ هونەر و بێ بەرهەمی حزب، بە دەنگۆی گرێدانی کۆنگرەوە
قاز بە مراویەوە
نوسەری سەرکەوتوو بە نوسەری کارتۆنیەوە
موچەخۆر بە خاوەن قەرزەوە
کرێچی بە هاتنی سەری مانگەوە
درۆ بە ڕاستگۆییەوە
لوت بەرزی بە سادەییەوە
چاکەت وپانتۆڵی دوا مۆدێل بە قاتی کوردیەوە
پێنوس بە کۆمپیۆتەرەوە
تێر بە برسیەوە
ئاسایش بە خۆپیشاندانەوە
کورد بە یەک گرتووییەوە
بەغدا بە کەرکوکەوە
بەرپرسی حزبی وحکومی بە داواکاریە ڕەواکانی هاونیشتیمانیانەوە
کوێر بە ڕووناکیەوە
دارا بە نەدارەوە
خەم بە بێ خەمیەوە
دەبەنگی بە هۆشیاریەوە
خۆم، بە هەموویەوە

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP