موچەی ئەم مانگەی مامۆستا و فەرمانبەر کەمترە

دەلیل جەمال - 5-04-2018 - 32082 جار خوێندراوەتەوە


حوکمەت فێڵێکی دیکەی لە مامۆستاو فەرمانبەرکرد،بەم سستەمی نوێی پاشەکەوتە
دوای بڕیارو پێداچوونەوەی سستەمی مووچە،لەئەنجامی ناڕەزایەتی مۆستاو فەرمانبەران،حووکمەت،فێڵێکی دیکەی لە مامۆستایان کرد. ئەویش بەم شێوەیە..

۱-زۆر بەپلانەوە،موچەی مانگی ۱۲ی ساڵی ۲٠۱۷پاشەکەوت کردوو،لە لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی لای بردوو،لیستی مووچەی خستە ساڵی ۲٠۱۸وە،کەئەم مانگە کەمانگی ۳ی ۲٠۱۸موچەی مانگی ۱دابەش دەکات

۲-گەر بەوردی سەیربکەین ئەوا لەم مانگەدا کەمووچەی مانگی ۱دابەش دەکات بەسستەمی نوێ ،کە ڕێژەی پاشەکەوت کەم کراوەتەوە،بەڵام لەئەسڵدا کەم نەکراوەتەوەو بگرە لە ڕێژەی مانگی ڕابردوو کە مترە.

بۆنموونە گەر مامۆستایەک یان فەرمانبەرێک مووچەی مانگی ڕابردووی بەسستەمی پاشەکەوت ٤٠٠هەزاردینار بوایە،ئەوا گەر حوکمەت مانگی( ۱۲و۱)ی دابەش بکردایە ئەوکات ئێستا بەهەردوو مانگ بڕی مووچەی وەرگیراو،دەیکردە( ۸٠٠)هەزاردینار.

بەڵام حووکمەت توانی بەناوی دەستکاری سستەمی پاشەکەوتەوە، مووچەی هەردوو مانگی (۱۲و۱)ی خستەسەریەک و لەم فێڵ و گۆڕانکارییەدا توانی دووئامانج بپێکێت
*بەجۆرێک دەتوانێت درێژەبە پرۆسەی خوێندن بدات وئەمساڵیش تێپەرێنێت(هەڵبەت لەگەڵ فەوتانی ئەمساڵی خوێندن نین )
*توانی بەشێک لەو بڕە بووجەیەی کە بۆ دوومانگ دەبوو سەرفبکرایە بەشێکی دیکەی پاشەکەوتکرد.
گەر بەم سستەمە نوێیەی پاشەکەوت مامۆستایەک (۷٠٠)هەزار دینار بۆ مانگی( ۱)وەبگرێت،ئەوا ئەوا ئەو بڕە کۆکراوەی دوومانگە .

بەپێی دەرئەنجام و زانیارییەکان تا نزیکی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوو مووچە دابەش دەکرێت،لەم حاڵەتەدا مانگی ،۱۲ی ساڵی پارو (۳و٤)ئەمساڵیش بەپاشەکەوتیشەوە دەفەوتێت،ئەمەگەر زیاتریش نەبێت...

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP