بۆچی مەلا بەختیار یەکێتی جێناهێڵت؟

دەلیل جەمال - 27-03-2018 - 7120 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک کەس کە گوێیان لێدەگریت یان لەبارەیانەوە دەبیستیت ودەخوێنێتەوە ،چەند کارەکتەرێک دەبینیت ،بەجۆرێک دەرئەسڵ کارەکتەرنین و دەبنە تۆپەڵێک لە قسەی تێکڕژاوو بەسەریەکداکەوتوو،لێرەدا نەدەبنە وێنەی دروست نەدەبنە شتێکی بینراوو لەمسکراو.چونکە ئەم جۆرە دەبنە عقدە نەک بۆ دەوروبەر بەڵکو بۆخودی خۆیان دەبنە بار،بەسەر خۆیانەوە.

مەلابەختیار یەکێکە لەو بابڵێم کارەکتەرەی کە هەرشتێک بەخراپ بزانێت لە بونییەتیدا،هەیە، بۆنمونە ئینشقاق کە بۆخۆی تێیدابووەو ئەنجامی داوە،(ئاڵای شۆڕش)جا ناچمە سەر هۆو دەرئەنجامی ئەم جیابوونەوەیە،هێندەی دەمەوێت باس لەوە بکەم بۆچی مەلا بەختیار وازلەیەکێتی ناهێنێت؟

گەر تێبفکریت وەبە قسەو داوای زۆرینەی یەکێتیەکانیش بێت ئەم پیاوە باش نییە بۆ یەکێتی و بگرە زەڕبەشی لەپێگەو سەنگی یەکێتی داوەو زۆرجار وەک گاڵتە جاڕی  وتراوە مەلابەختیار لەسەر هەرکەس قسەبکات دەیباتەوە.

لەسەردەمی کاک نەوشیروان ڕۆحی شاد زۆرترین قسەی لەسەرکردو بگرە یەکێک بوو لەوەی بەهۆکاری ترازان و دورکەوتنەوەی بەشێکی زۆری یەکێتی لەیەکێتی دادەنرێت و لەزۆر وێسگەشدا تۆمەتبارە بەوەی درزی گەورەی لەنێوان مام جلال و کاک نەوشیروان ڕۆحیان شاد دروستکرد، تاڕادەی ئەوەی ڕێککەوتنی دەباشانیش لەناوبرا.

هەڵبەت ئێستا مەلابەختیار شەڕی وەکالەتی خەڵکی دیکەش دەکات چ لەناو یەكێتی چ لەناو پارتیش.

بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ئەوسڕە جییە کە مەلابەختیار لەناو یەکێتی دەهێڵێتەوە؟ لەکاتێکدا لەناو کادران و جەماوەری یەکێتیدا و زۆرێک لە سەرکردەکانی کەسێکی بیزراوو لێدراوە،زۆرترین هێرشی دەکرێتەسەرو جێی متمانەی جەماوەری یەکێتی نییەو  بەشێکی زۆر لەشکست و لاوازی یەکێتی چ وەک بریار چ وەک سەنگ و قورسایی مەلابەختیار بەهۆکار دەزانن ،لەگەڵ ئەمەشدا یەکێک بووە لەوانەی زۆر جار تۆراوەو ئهیمالکراوەو پشتگوێ خراوە،بەڕادەیەک ئەوەی ئەم شەڕیان بۆئەکات لای ئەوان لێیدراوەو دەرکراوە،هیچ کاتێکیش ئاشت نەکراوەتەوە،بەڵکو دوای جەند ڕۆژێک خۆی ڕێگەی گرتووەو چوەتەوە بۆ م.س .


لەوەئەجێت کەسانێک ئەم  جیرۆکانەو چەندینی دیکەش بەوە دابنێن کە مەلابەختیار بەتەنگ یەکێتی و خەمی یەکێتییە،کەئەم هەموو سوکایەتی و ئیهانە کردنە قبوڵ دەکات.
کە لەڕاستیدا وانییە،هەوڵدەدەم واوعیانەو بێ هیچ عوقدەیەک تیشکی بخەمەسەر. پێش هەموو شت یەکێتییەکان دەڵین گەر خەمی یەکێتیتە،ئەوا بێدەنگ بەو دابنیشە ئەوە باشترین خزمەتە بەیەکێتی بۆ بەڵگەش فشاری ڕاستەوخۆو نا ڕاستەوخۆی یەکێتییەکان دەرخەری ئەو ڕاستییەن.

تەنانەت بەڕادەیەک گومان دەکەن مەلا بەختیار بۆتۆڵە مابێتەوەو بەم جۆرە مانۆڕە لەقسەو قسەلۆکە بییەوێت لەیەکێتی بدات و لەناوی ببات،هەرەوەک قسەکردنی لەسەر کاک نەوشیروان و ئێستاش کاک بەرهەم .


دواجار وەڵامی پرسیارەکە بەچەند خاڵێک دەدەمەوە.

۱-مەلابەختیار ئێستا لە بازنەیەکدا دەسورێتەوە هیچ مەنفەزو دەرچەیەکی نەماوە بۆ یە تەنها بەهێواشی خۆی خۆی لەناو دەبات هەروەک لە دەریایەکدا بیت و هیلاک بیت و توانای ڕۆشتنت نەمابێت پەنا بۆ پوشیش دەبەیت ڕزگارت بکات،کەدڵنیاشیت ئەمە هەوڵێکی عاقڵانەو ژیرانە نییەو ڕزگارت ناکات.

۲-لەگەڵ تەواوی لایەنەسیاسیەکان خراپترین پەیوەندی هەیەو خراپترین هەڵوێستی هەبووە،کەئەمەش هۆکارێکە ودەرچەی لێکتێگەشتنی بۆخۆی نەهێشتووەتەوە،وەک گۆڕان ،لایەنە ئیسلامییەکان ،ئێستاش لەگەڵ هاوپەیمانی بۆدیموکراسی ودادپەروەری،کە ئیستا هەوڵی دروستکردنی پشێوی دەکات و دەیەوێت درزێکی گەورە دروست بکات لەنێوان یەکێتی و هاوپەیمانی.

شەڕی ئێستای مەلابەختیارو قسەکردن لەسەر خودی د.بەرهەم شەڕی وەکالەتی خەلکانی دیکەیە،کە هەندێک کەس مەلابەختیار  بۆ ئەم مەبەستە زۆربەباش دەزانن و هەربۆیە لەم مەسەلانە پەنای بۆدەبەن و پشتیوانی دەکەن.

ئاخر د.بەرهەم لەچەندین بۆنە بەڕاستەوخۆناڕاستەوخۆ دەڵێت هاوپەیمانی ئینشیقاق نییە ،بەڵام مەلا ناوی دەنێت ئینشقاق،کەوابوو ئیشەکەی ئەو دەرئەسڵ ئەوەیە ،شەڕی خۆی و شەخسی خۆی بکاتە شەڕی یەکێتی و لایەنەکانی دیکە،خۆگەر سەرکردایەتی یەکێتی بەتایبەت ئەوانەی لەگەڵ شەڕی بەوەکالەت نیین و ناچنە بەرەی دژە ئەوانی دی و یەکێتی ناکەنە قوربانی مەرامی شەخسی،پێویستە وریابن و ئاگاداربن،هەروەک ئەو شەڕەی بەرانبەر نەوشیروان مستەفا کراو دواجار یەکێتی باجەکەی داو  مەلاش وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوو.

۳-ئەوەی لە بەردەم مەلابەختیار ماوە دوبژاردەیە،،چوونە ناوپارتی کەئێستا لایان خۆشەویستەو پیشتیوانی دەکەن و میدیاکانیشیان فۆکسی دەخەنەسەر و بەلای ئەودا دای دەتاشن،تەنانەت پارەی دەدەنێ کەخۆی دانی پێدانا، لەم بژاردەدا قورسە بۆ مەلابەختیار و گەر خۆشی پێی باش بێت و دەرچەی کراوەش بێت،ناتوانێت ئەو بژاردەیە هەڵبژێرێت،چونکە .... بەتەواوەتی ئەوەدەسەلمێنێت،کە یەکێتییە زەردباوەکەیەو پێشموایە لەم حالەتەدا لەلایەن ماڵی مام جلال ڕۆحی شاد جێی قبوڵ نییەو ئایندەی باش نابێت.

کەوابوو ئەوەی ماوەتەوە،تەنها بازنەی یەکێتییەو پێویستە قبوڵی بکات و هەموو ئەو ئیهانەو لێدانەش قبوڵبکات،بۆئەمەش پەلاماری هەموو ڕەمزەکان دەدات و دوریش نییە پەلاماری مام جلالیش نەدات هەڵبەت گەر بۆی بلوێت.

بەجۆرێک زۆرجار تەمسیلی خاوەندارییەتی یەکێتی دەکات و مێژووی یەکێتیش بەخۆیەوە دەبەستێتەوە،هەربۆیە ئیستا هەوڵی ئەوەدەدات ،شەڕی خۆی و قینە شەڕی خۆی بباتە ناو یەکێتی و ترازان و درزی گەورەتر دروست بکات و پشێوی دروست بکات،لەم حاڵەتەدا پارتی پێی باشەو بگرە هاوکاریش دەبێت و ئێستا کە بەرهەم ساڵح بووەتە فۆبییا بۆ پارتیش و ترسی گەورەی دروستکردووە بۆیان دورنییە ،پارتی ئەم شەڕە بەوەکالەت ببەخشێتە کەسانی دیکە،خۆئەگەر یەکێتتیەکان ئاگادار نەبن و سەرکردایەتی یەکێتی ڕێگرنەبن لەم  لێدوان و قسانەی مەلابەختیار ئەوا یەکێتی دەباتە گۆشەیەکەوە کە بەیەکجاری شەکەتی دەکات و سیناریۆی کاک نەوشیروان دوبارەدەبێتەوە ،هەروەک دەوترێت...(بەردێک نەزان بیخاتە ناو ئاو دەرنایەتەوە بەسەد عاقڵی تەواو)..

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP