گۆڕستانی دزو چەتەو خۆفرۆشەکان

دەلیل جەمال - 24-03-2018 - 3284 جار خوێندراوەتەوە


خوێنەری بەڕێز ئەمە ناخی هەموومانە ،بئ جیاوازی هەموومان قوربانین......

بەڵێ نیشتمان وەک جوگرافییای خاک هی ئێمەیە ،بەدیارییەوە دانیشتین ،گریاین خەممان خوارد،کەشەوان بەپۆستاڵەوە جەلادەکان بەسەریدا دەڕۆشتن وامان هەست دەکرد بەسەر جەرگ و دڵی ئێمەدا ئەرۆشتن .تۆسەیرکە کێ بوون ئەوانە گیانبازیان کرد و گیانیان بەخشی؟ئەوانەبوون کوڕەکانیان باوکیان دایک و خوشکیان ،ئێستا لەم نیشتمانە یان میوانن،یان برسین یان بێ هیواو بێ ئاون..

ئاخر گریانی مرۆڤ بەدیار هەڵکۆڵینی نیشتمانەوە،قورسە بۆ خوداش قورسە.هەموومان ئاوا بەستراینەوە بەخاکەوە،ئاوا بەدیارییەوە دانیشتین، ئاوا گۆشکراین،کە نیشتمان دایکە ،ئاخر گەر نیشتمان دایک بێت چۆن دەفرۆشرێت،چۆن پیاوی بێگانە دێنیتە سەری،،،،مرۆڤ گەر بە ئەخلاق بێت لەمانای نیشتمان و مرۆڤ دەگات....

تۆسەیرکە بەمێژوو ئەو هەموو دروشم و شیعرە ئەو نوسراوە کتێبانە هەمووی لەپێناوی خاکدا،خوێن بوو بەخشرا گیان بوو  درا،تەنانەت شەرەف کەرامەت خرایە ئەولاوە بۆ خاک بۆ مرۆڤی کورد.

چی مان نەدی ،،ئەنفال ،کیمیاوی باران،کۆڕەو ،برسیەتی نەبوونی داستان و قارەمانییەتی،چیمان نەدی زیندان سێدارەو  کۆمەڵکوژیمان، ئەتککردنی ناو زیندان،ئەزانی چی ئەم گەلە کۆڵی نەدا،هەربەپێوە ڕاوەستا،ئەژنۆیان شکاند،سەریان بڕی ،جا مەگەر خوا خۆی بێت بڵێ جاچییان پێنەکرا؟!

بۆئێوەنا دزو چەتەو مافیاو قەحبەکانی ناو باڕو یانەشەوانەکان .بۆئێوەنا،خیانەتکارو خۆفرۆش و تاڵان چییەکان بۆئێوەنا،،شەهید فرۆش و خەبات فرۆش و پێشمەرگە فرۆشەکان بۆئیوەنا،،،بۆ خاک بۆ نیشتمان بۆکەرامەتی خۆمان،بۆ ئازادی نان ژیان ......

بەرگەی سەرماو گەرمامان گرت بەرگەی زیندان و سێدارەو سەرمای  پارتی زانی و حەرەسی شەوانەمان گرت،،پێ خاوسی و بێبەرگی و بێ نان وئاوی  جا ئەم گەلە بەرگەی چی نەگرت،چونکە لەپێناوی وڵات وئامانجێکی گەورە سەربەخۆیی بوو....

تۆسەیرکە،هیچوپوچەکان سەیرکەن چیتان کرد؟ئەوەی سەدساڵ زیاتر بۆی تێکۆشاین چۆن داتان بە هیچ هەی هیچ وپوچان.
خودا تڕۆتان بکات،چی بەو دایکە ڕەش پۆشەی گەرمیان دەڵێن؟چی بەودایکە جەرگ سوتاوە دەڵێن؟چی بە پێشمەرگەو نەوەی شەهیدو ئەوان دەڵێن؟  ئاخر خوا بتان گرێت لەگەرمیانی ئەنفالەوە چی دەڵێن ئەی هەڵەبجە جا توو خوا کوێ نییە،لەم نیشتمانە ناوی مەرگ و خەبات و خوێن و داستان نەبێت؟

ڕوتان ڕەش وەک ڕەشی ئائندەتان، کوا ئێوە کوڕی ئەم خاکەن.......
ئێمە نەخۆش دەکەوین لەنەخۆشخانە بێدەواو دەرمانەکەی خۆمان ئەمرین......ئێوە دەچن لەوڵاتان چارەسەر دەکرێن و دێنەوە  بۆ دزی چەتەییی خۆفرۆشی و گەوادی....

ئێمە لێرە لەخوێندنگاو زانکۆکانی خۆمان دەخوێنین، دواجار دەچینەوە ماڵ لەنیشتمانی چوار دیوارا پیردەبین بەئاواتی خزمەتەوە.....
تۆسەیرکە  ئێوە ئەچن لەوێ لە وڵاتی ترا،بەپارەی گەل ناخوێنن،بڕوانامە دەکڕن،دێنەوە دەبنە،فیرعەون زاڵم و خوێڕی.....

جا چیناکەن بەناومانەوە دەدزن ،کڕین و فرۆشتن دەکەن،دەدەن ودەکەن،جا توخودا،چیناکەن؟
خێری ئەبەن درۆدەکەن شتی تریش دەدەن،.ئێمە قەدەرمانە کەکوردبین لێرەبژین بمرین،ئێوەنا هیچ وپوچانە ئێوەنا دزو مافیاکان،ئێوە هەر ئەوەن بەدەست وڵاتانەوە ئەتان بەن ئەتان کڕن  سوکتان ئەکەن،جا ئێوە چی نین؟تەنها کوردو مرۆڤ نین هەموەشتن،دەعبان ستەمکارو قاچاخچیشن

نەوت ئەدزن بەتانی نان ئاو جل پێڵاو بەرماڵی ماڵی خوا،منارەو کەنیسە،کتێب خوێندنگاو حوکمەت گشتی ئەدزن، بۆتان بکرێت  شەرواڵەکانیشتان ئەفرۆشن،کەفرۆشتوتانە
ئێوە وەفاتان بۆ باپیرانتان نەبێت،ئێوە وەفاتان بۆ ئەو هەموو مێژوە نەبێت ئیدی چۆن وەفاتان بۆ ئەم گەل و نیشتمانە دەبێت؟

تۆسەیرکە،،بزانە  قەت پارویەکی حەڵاڵتان خواردووە؟،قەت ماندوبون،لەبەرخۆردا ڕەشبوون؟،سەرما پەنجەکانتی تەزاندووە،،،شەو بێ زۆپاو بێ ئاگر بوون،؟ ئاخر منداڵەکانت بۆشیر گریاون، قەت شەو لەبرسانا  لەخەو ڕاچلەکیوی؟،،،تۆ هیچ وپوچ،،لەژێر نایلۆن و خێمەدا شەوت بەڕۆژکردووە، قەت بووە دەست بکەی بەگیرفانداو،پارەت پێ نەبێت؟ئەمانەو چەندینی دیکە،،،وەک ئێمە چاوەڕێی نامەردی وەک خۆتان بوون؟نا بێگومان دز دزە،شەوێک بیرناکەیتەوە دەمریت، باشە کەس پێی نەوتویت،گەر بەتەنها خۆت بخۆیت و بەشی کەس نەدەیت،شەو مار دێتە گیانت؟

ئەی باشە قەت بیرت کردووەتەوە کە تڕۆئەبیت وەک ئەمسالەکانت چارەنوست چییە؟ بێگومان ناچونکە مرۆڤ بیردەکاتەوە.........
ئێستا لەسایەی ئێوە هەموومان لەدەستدا،،،،هەرچەند ڕوو هەڵماڵراون هەر لەسەر هەمان قەوانن،،،بەلام ڕۆژێک دێت دەبینم ئەم گەلە  دەگاتە ئامانج و سەربەخۆییی

ئای کەخۆشە ئێوەش لەگۆڕستانێک دەنێژرێن ناونراوە(گۆڕستانی دزو چەتەو خیانەتکارو خۆفرۆشەکان) کەس بۆینییە بچێیە ئەوێ بەبێ فاتیحە بۆ مێژوو ئەوە دەبینین......

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP